خێزان
  ئافرەت و خێزان لە سایەی شەریعەتدا
ئامادەکردن:سعاد ناصر
شەریعەتی خوا بۆ بەختەوەرکردنی ئینسانەکان هاتوە، بۆیە لەگەڵ فیطرەت و سروشتیشیان دا پڕ بە پێستە

شەریعەتی خوا کە بۆ ئەوە هاتوە هیدایەتدەری ئینسانەکان و رێکخەری ژیان و گوزەرانیان بێ، بەجۆرێک کە لە یەک کات دا هەم خۆیان بەختەوەریی ڕاستەقینەو هەمەلایەنەی جەستەیی و ڕووحی و تاکیی و خێزانیی و کۆمەڵیی لە دونیاو دواڕۆژدا وەدەست بێنن و، هەم بەهۆی چاک بەندایەتی کردنیانەوە بۆ خوا ی گەورە پاداشت و ڕەزامەندی ویش مسۆگەر بکەن، بێگومان شەریعەتێکی وا لەگەڵ سروشت و خواست و ویستە ڕەواکانی مرۆڤ دا پڕ بەپێستە، وەک خوای زانا فەرمویەتی:(فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ( 30 ) (الروم)
سرنج بدە چۆن خوای کاربەجێ هەموو ئەو پێداویستیانەی کە جەستەی ئینسان ئاتاجیانە لەدەورو بەریدا بۆی ڕەخساندوون، وەک فەرمویەتی:(قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَادًا ذَٰلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ ( 9 ) (وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاءً لِّلسَّائِلِينَ ( 10 ) (فصلت)
وەک چۆن حکمەت و ڕەحمەتی بێسنوری خوا لە دروستکراوەکانیدا، کە بەفەرمانی دروستکەرانە(الامر التکوینی) هاتونەدی، درەوشاونەوە، لەبەرنامەو یاساکانیشی دا کە بەفەرمانی یاسادانەرانە(الامر التشریعی) نێرراون، بەهەمان شێوە درەوشاونەوە.
هەرکەسێک لەسەر بناغەیەکی زانستیانەو بەچاوی عەقڵ و ویژدان سرنجی ئەو یاساو ڕێڕونیانە بدات، کەخوای دادگەر و بەخشەر لەبواری پەیوەندی نێوان ژن و مێرد دا ناردونی ، بێ سێ و دوو دانی پێدادێنێ کە ئەوەی خواو پێغەمبەرەی خوا (ص) فەرمویانە، هەر ئەوە ڕاستەو، لەسەدا سەد بەرژەوەندی ژن و مێردو خێزان و کۆمەڵگاش هەر لەوەدایەو، پێچەوانەی ئەوە کە شەریعەت دیاری کردوە، زیانی هەموو لایەکی تێدایە بەگشتی و بەتایبەتیش ئافرەتان و خێزان. 
بۆیە شەریعەت ڕوناکی چاوان و ژیانی دڵان و لەززەتی رووحانە، ژیان و خۆراک و دەرمان و ڕووناکی و چارەسەرو پارێزران هەر بەویە، بێگومان هەر خێرو خۆشی یەک لەژیان دا هەبێ لەوەوە وەرگیراوەو، بەهۆی وییەوە پەیدا کراوە، بە پێچەوانەشەوە هەر کەم و کوڕییەک لەدنیادا بەهۆی بەزایەدانی وی و کەمتەرخەمی تێداکردنی وییەوەیە.....

ئامادەکردن: سعاد ناصر
کتێبی: ئافرەت و خێزان لە سایەی شەریعەتدا
به‌روار: 18/07/2019
بینین: 1390