وەڵامدانەوەی گومانەکان
  وەلامـدانەوەی گومانـەکان لەسەر پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم
ڕێباز سیامەند



بێباوەران دەلێن کە پێغەمـبەری خوا علیە السلام  لە خۆیەوە شەرعـی داناوە  کە لەگەل کۆمەلگاکەی دەگونـجا ، لەوانەش زەکاتی داناوە  بۆ ئەوەی بە زۆر مال و سامان لە دەولەمەندەکان بسەنێ و بیدات بە ھەژارەکان ، وە دەشلێن ئەم شەریعەتەی زەکاتەی دوور نیە لە گاور و جولەکەوە وەریگرتبێت ..

پووچەلکردنـەوەی گومانـەکە ؛


١-  کۆمەلگای عەرەبی پێش ھاتنـی پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - جیاوازیەکی چینایەتی زۆری تێدابوو  ، تێیدا دەولەمەند زیاتر دەولەمەند و ملھور دەبوو  ، وە فەقیریش زیاتە چەوساوە و زەلیل دەبوو  ، ئەسلەن ئەوکات باسی زەکاتیش نەبوو کەوایە چۆن دەکرێ زەکات رێگرییەک بوبێ لە سروشتی ئەوکاتـەی کۆمەلگا ؟

٢-  خودی زەکات لە مەککە فەرز نەکرا بەلکـو لە مەدینە لە سالی دووەمی کۆچی پێغەمـبەری خوا - علیە السلام- فەرز کرا  ، ئایا دەکرێ لەم سات و وەختەی فەرز کردنیدا کەسێک بێت و بلێ بۆیە زەکات دانراوە تاوەکو  ھاوکاری ھەژارە بێبەشەکانی مەککە بدا ؟ 


٣- پێغەمـبەری خوا- صلی اللە علیە وسلم-  لە خۆیەوە شەرعی بۆ گەلەکەی دانەدەنا تاوەکو خوای گەورە فەرمانی پێ نەکردایە ، وە داری ھەرەشەکردن و لێپێچینەوە و ئاگری نەگرتبووە دەستیەوە  بۆ ئەوەی ببێتە ھۆکاریک بۆ خستنە سەری پالەپەستۆی رۆحی  و جێبەجێکردنی ئەوەی لە خۆیەوە بە شەرع داینابێ !


٤- کـەسێک وەستابێ بۆ تێگەشتن لە ئامانجەکانی پەروەردگار لەوەی زەکاتی بە شەریعەت داناوە لە رویەکەوە ،  وە لە روویەکی ترەوە خوێنەری ئەو شوێنەوارانەی ئەم حوکمـە بێت  لە کۆمەلگای موسولمانانا ئەوا بێگومان دلنیایی بۆ دروست دەبێ لەوەی زەکات شەریعەتێکە لەلایەن پەروەردگارەوەیە ، ھیچ مرۆڤێک بەشدار نیە تیایدا کەم بن یا زۆر ، پێغەمـبەر بێت یا جگە لە پێغەمـبەر .




٥-  ھەمـوو دینە ئاسمانـییەکان و ئەوەشی تیایەتی لە حوکم و شەریعـەت  کە پەروەردگار بە وەحیی ناردویەتی بۆ ھەلگرانی  ھەمووی لەلایەن پەروەردگارەوەیە ' جل جلالە ' ، کەوایە مانای ئەوە دەدات بنچینەیەکە یەک بنچینەیە ،   ھیچ کێشەیەک نیە کە ھەندێ جار کۆمەلە شتێ ببینین لە دوو دیندا یا زیاتر ھەبێت ،  چونکە ھەردووکی لە یەک چرا و سەرچاوەوە دەرچووە  ،  بەلام ئەم لێکچوونە دەبێتە ھۆی دلنیاکردنەوەی شەریعەتی پێشووتر ، وە جێگیرکردنی شەریعەتی دواتر  ، بە تایبەتی تر کە زیاتر روونکردنەوەی دابێت وەک لە شەریعەتی پێش خۆی .




——————————
سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام 

 وەرگێرانی  ؛ رێباز سیامــند فتاح

٦/ ذی الحجــة / ١٤٤٠ ھجری - ٧/٨/٢٠١٩ زاینـی
به‌روار: 07/08/2019
بینین: 564