 قورئانییەکان
هەڵبەست علی
تۆ بلێى شتێك بوونى هه‌بێت بێ هيچ سوود ومه‌به‌ستێك؟ سه‌يرێكى مجامه‌له‌ى موعته‌زيله و ئه‌شعه‌ريه‌كان بكه له‌سه‌ر (غاية) ئه‌گه‌ر لێيان تێگه‌يشتيت زۆر باشه , ئه‌گه‌ر لێيان تێگه‌يشتيت ئه‌وجا هه‌ست به ساده‌يي عه‌قڵى خۆمان وه‌ك موسڵمانى سه‌رده‌م ده‌كه‌ين به‌هه‌موو ره‌نگه‌كانه‌وه و ساديي خۆتان له هه‌مبه‌ر حه‌ديس
ده‌يه‌م:
پرسيارێكى زۆر جدى ئاخر مه‌عقوڵه پياوێكى گه‌وره و به‌ناوبانگ ٦۳ ساڵ بژيه‌ت سه‌دان و هه‌زاران كه‌س بينيويانه و قسه‌يان له‌گه‌لى كردووه يه‌عنى چى خه‌لك قسه‌يه‌كى لێنه‌بيستووه؟ مه‌سه‌له‌ن كه‌سێك بڵێت ئه‌رێ كاكه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌تان كورى كێيه و له كوێ له‌دايك بووه و خه‌لك چۆن باسيان كردووه و چى كردووه و چى نه‌كردووه , ياخود تۆ پێغه‌مبه‌رت بينيوه چى كرد‌و چي پێوتيت و چي لێحالى بوويت؟ ئه‌م پرسياره باوانه كه له خه‌ڵكى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر ﷺ كراوه به ئێستاشه‌وه پرسيار ده‌رباره‌ى ده‌كرێت, ئاخر به‌كام مه‌نتق كێ باوه‌رده‌كات پياوێكى هيچ شتێكى ده‌رباره‌ى نه‌بيستراوه؟
وه‌ڵاهى من زانيومه ده‌ڵێن كه‌سێك هيچ كه‌س نه‌يناسێت و ناوى نه‌بێت و ناونيشانى نه‌بێت و به‌ڵگه‌يه‌ك نه‌بێت بۆ بوونى ئه‌وه واته ئه‌م كه‌سه بوونى نييه, باشه ئه‌م قورئانه له‌م حاله‌ته ده‌شێ هى محمد بێت هى مه‌حمود بێت وه ده‌شێ كۆمه‌ڵه كه‌سێكى ئه‌رستۆقراتى ناو قوڕه‌يش وه‌همكيان دروستكردبێت به‌ناوى محمد بۆ كۆنتڕۆڵكردنى بازرگانى حيجاز بۆنابێت؟ ئێ غه‌ير له‌م حاله‌ته په‌نا ده‌به‌يته به‌ر سيره و حه‌ديس و مێژوو تا وه‌ڵام بده‌يته‌وه؟ يه‌عنى مه‌عقوله مێژووى عه‌ڕه‌ب كتێبى هه‌ر كه‌سێك بيت قبوڵى بكه‌يت به‌س حه‌ديس قبولنه‌كه‌يت؟ باشه تۆ چۆن وه‌ڵامى ئه‌م گومانانه ده‌ده‌يته‌وه؟ يه‌عنى فه‌رقى فڵان و محمد ص له‌گه‌ل هه‌ر كه‌سێكى تر‌ى عه‌ره‌بى چيبێت له مێژوو كه هيچيان باسناكرێت؟
ئه‌وه كه‌سێك هات ووتى ئه‌م قورئانه چۆن به‌ده‌ستتان گه‌يشتووه وه‌ڵامتان چى ده‌بێت؟ خۆ نا‌لێن له‌و ئاسمانه كه‌وته‌خواره‌وه و هه‌ڵمانگرته‌وه غه‌ير ده‌بێـ ئاماژه بۆ پێغه‌مبه‌ر ص بكه‌ن؟ ئينجا بپرسێت ئه‌م پياوه چۆن بووه و چۆن نه‌بووه و چۆن زانيوتانه پێغه‌مبه‌ره و كه‌سێكى ساخته‌چى نييه *دوور له گيانى* وه‌ڵامتان چى ده‌بێت؟ نابێت هه‌ندێك ئاماژه‌ى پێ بده‌ن ده‌رباره‌ى پێغه‌مبه‌رايه‌تى بوونى هه‌ركه‌سێك؟ ياخود چۆن قه‌ناعه‌ت به‌و خه‌لكه ده‌هێنن و ناكات پێيان بلێن ئه‌م كه‌سه‌ى قورئانى بۆ هێناين قورئانه‌كه‌مان وه‌رگرت و خۆشيمان فه‌رامۆش كرد به ئه‌ندازه‌يه‌ك هه‌ر هه‌واليشمان پێ نه‌گه‌يشتووه! ؟ ده‌ڵێى شتێك هه‌يه ده‌رباره‌ى پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌تانه‌وێت له بيرخه‌ڵكى ببه‌نه‌وه؟ هه‌ربه‌جدى چۆن وه‌ڵامى ئه‌م ئايه‌تانه ده‌ده‌نه‌وه كه پشت به ئه‌سباب نزول ده‌به‌ستن؟ چۆن ته‌خصيص و ته‌عميم ده‌كه‌ن غه‌ير به ئه‌سباب النزوله؟ ئه‌مه بابه‌تێكى تره جارێ لێيده‌گه‌ڕێم چونكه بێ حه‌ديس چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ل قورئان بكه‌ين ئه‌وه مه‌سه‌له‌يه‌كى تره حه‌زناكه‌م بچمه ناوى جارێ.
ئايا ده‌زانيت به ڕه‌تكردنه‌وه‌ى حه‌ديس تۆ هه‌رچى مێژووى ئه‌م سه‌رده‌مه‌يه‌يه ڕه‌تده‌كه‌يته‌وه؟ كاكه ئه‌وه‌شمان قبوله مێژووى ئه‌م سه‌رده‌مه ڕه‌تبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر توانيتان (كه به پێى فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو ناتوانيت) به‌س مێژووى و پێش و پاشى ڕه‌تبكه‌وه بۆ به‌س هى ئه‌م سه‌رده‌مه؟ مه‌يكه‌ن به بانێك و دوو هه‌وا گومان هه‌ر گومانه
يانزده‌هه‌م:
ياخود ئێوه ده‌تانه‌وێت ته‌قليدى ئينجيليه‌كانى مه‌سيحيه‌كان بكه‌نه‌وه و به‌خۆتان ده‌لێن قورئانى ئه‌وانيش ئينجيليه‌كانيان هه‌يه , ئه‌وان ئه‌م ڕه‌وته‌يان دروستكردووه له‌ناو خۆيان مه‌سيحيه‌كان ده‌ى كه‌وايه به ئێمه چى؟
دوانزده‌هه‌م:
بوخارى و موسليم با بده‌ينه دادگا و حوكوميان بده‌ين
به‌ڵام به چ تۆمه‌تێك؟
به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى قسه‌يان دروستكردووه بۆ پێغه‌مبه‌ر ﷺ؟ به‌كام به‌ڵگه؟
به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى قسه‌ى درۆزنانيان كردووه به‌قسه‌ى پێغه‌مبه‌ر ﷺ؟ به‌كام به‌لگه؟
ياخود ده‌بێت بوخارى و موسليم تاوانى ئه‌وان چى بێت كه مێژوويان نوسيوه‌ته‌وه, ئايا نوسينه‌وه‌ى مێژوو تاوانه؟
له دادگا ده‌بێت به‌ڵگه‌يه‌ك بهێنێت بيسه‌لمێنێت بوخارى و موسليم قسه‌يان بۆ پێغه‌مبه‌ر دروستكردووه (البينة على المدعي) كوا به‌ڵگه‌ى ئێوه؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ى ئێوه ئه‌وه‌يه محمد ﷺ به‌قسه‌ى ئه‌و ناچێت جا هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌وه بزانن له دادگا شتێك بوونى نييه به‌ناوى (ظن) هه‌ر چ بنه‌مايه‌ك له‌سه‌ر (ظن) دابنرێت يه‌كسه‌ر له مه‌حكه‌مه باطله چونكه شايه‌دى يه‌قينه ده‌ى كه‌وايه به‌لگه‌ت كوا كه ئه‌وان قسه‌يان دروستكردووه؟
به‌لگه‌ى ئێوه كوا بلێت ئه‌ها موسليم و بوخارى هه‌رچى قسه‌ى درۆزنه‌كانه كۆيان كردووه‌ته‌وه؟ ئاده‌ى كوا به‌ڵگه‌تان كارى وايان كردبێت؟ شايه‌دى ده‌ده‌يت هه‌رچى موحه‌ديثه درۆزنه؟ وه‌له‌و كه‌ستان ناتوانن شايه‌دى بده‌ن چونكه بۆ حاڵى وا به پێى شه‌رع ده‌بێت تۆ خۆت درۆكه‌ت له‌م كه‌سه بيستبێت نه‌ك قسه ئه‌وكات تۆ شايه‌دى ده‌ده‌يت ئه‌م پياوه درۆزنه و قسه‌ى ناراست ده‌كات هه‌ربۆيه له عيلمى حه‌ديسيش شايه‌دى يه‌ك عالم بۆ كه‌سێكى تر كه درۆى كردووه به‌سه تا جه‌رح بكرێت و حه‌ديسى لێوه‌رنه‌گيرێت وه كه‌س نا‌لێن ئه‌م پياوه درۆزنه به‌ڵكو ده‌لێن فڵانه كه‌س ووتى درۆزنه ئه‌مه جگه له‌وه‌ى خۆى درۆى لێبينيبێت بۆيه قسه‌كه و شايه‌ديه‌كه هه‌مووى به ئۆبالى ئه‌م كه‌سه‌ى حوكمه‌كه‌ى داوه
ياخود حاكم ده‌لێ به‌چاوى خۆتان بينيتان موسليم و بوخارى هه‌ڵه‌بكه‌ن له گێڕانه‌وه‌ى حه‌ديسه‌كان ته‌بعه‌ن من لێره به صيغه‌ى كۆ قسه ده‌كه‌م چونكه ئێوه گشت حه‌ديسه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر شتێكى وا هه‌يه ئه‌و ئه‌و شايه‌ديه ده‌ده‌ن ئه‌وه قبولمانه و هه‌قى خۆتانه به‌س ئايا وايه؟
كه‌واته تۆ هه‌ر كه‌م و كورييه‌ك و تۆمه‌تێكت هه‌يه به‌رامبه‌ر بوخارى بيده دادگا بزانين به‌ڵگه‌ى ئێوه چييه له دژيان وه‌ڵا ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ى واتان لايه تا له‌عنه‌ت بكه‌ين له موسليم و بوخارى كه به‌ڵگه‌تان پێ نييه ئه‌وه دادگاى شه‌رعى هه‌قى خۆيه‌تى به پێى هه‌ق مامه‌له له‌گه‌ڵ ئێوه بكات.
ئيتر به‌ده‌ر له‌مه ئه‌وه‌ش ده‌لێم هه‌موو حه‌ديسێك قابيل مناقه‌شه‌ى قبول و وه‌رگرتنيه‌تى و ره‌تكردنه‌وه‌شيتى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌ديس هه‌ر به ظنى ده‌مێنێته‌وه و قورئانى پيرۆز نييه ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌جدى حه‌ديسێك هه‌بێت كێشه‌ى تيابێت خۆ به زۆرى زۆردارى قه‌ناعه‌ت به‌خۆت دروستناكه‌يت ئه‌مه حه‌ديسى پێغه‌مبه‌ره! وه‌ك ووتم قه‌ناعه‌ت پێكردن جيايه له قه‌ناعه‌ت به‌خۆ هێنان ئه‌م ئيسلامه به قه‌ناعه‌ته و كه‌سێك قه‌ناعه‌تى پێهێنا كه‌چى ئيمانى پێنه‌هێنا كافره‌و له ئاگره به‌هۆى دروستبوونى حوجه‌يه به‌سه‌رى وه كه‌سێك قه‌ناعه‌تى به ئيسلام نه‌هات و ئيمانى نه‌هێنا كافر نييه به‌هۆى دروستنه‌بوونى حوجه‌يه به‌سه‌رى حه‌ديسيش هه‌روايه باش‌ترين به‌ڵگه‌ش حه‌ديسێكى خۆشه‌ويستمانه ص ده‌فه‌رمووێت ( نحن أحق بالشك من إبراهيم إذ قال رب أرني كيف تحي الموتى قال أو لم تؤمن قال: بلى ولكن ليطمئن قلبي....) صحيح مسلم
واته: ئێمه ئه‌حه‌قترين بۆ گومان وه‌ك له پێغه‌مبه‌ر ئيبراهيم كاتێك داواى له خودا كرد و ووتى خودايه نيشانمى بده‌چ ۆن مردوو زيندوو ده‌كه‌يته‌وه , خودا‌ش فه‌رمووى: ئاخۆ ئيمانت نه‌هێناوه, ئيبراهيم ووتى: به‌ڵێ ئيمانم هێناوه به‌ڵام تا ده‌روونم ئاسوده بێت...)
ئێوه‌ش هه‌قى خۆتانه گومانتان هه‌بێت له حه‌ديسێك كه هى پێغه‌مبه‌ر ﷺ بێت چونكه پێغه‌مبه‌ر گيان ﷺبۆخۆى مۆله‌تى گومانى پێداون ئيتر با خه‌ڵك هه‌رچى ده‌لێن بيلێن ئاخۆ گومان له زيندووبوونه‌وه گه‌وره‌تره يان گومان له حه‌ديسێكى پێغه‌مبه‌ر ﷺ ئيتر ئه‌وه خۆشتان و ئێمه‌ش ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ين پێوه‌رێكى عه‌قڵانى دابنێين كه ئه‌م گومانانه بڕه‌وێته‌وه بۆيه داواكارم له‌م كه‌سانه‌ى له بوارى حه‌ديس كارده‌كه‌ن به‌نه‌فه‌سى نه‌هێشتنى گومانى سه‌ر حه‌ديس وه‌ڵامتان بده‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌تان بۆ دروستبوو وه بوه به حوججه به‌سه‌رتان كه ئه‌مه حه‌ديسى پێغه‌مبه‌ره و ڕه‌تتان كرده‌وه ئه‌وه هيچى تر نالێم ئه‌وكات پێتان ده‌لێم به‌جدى له قيامه‌تى خۆتان بترسن
والله المستعان
-----------------------------
له كۆتايييدا ده‌لێم ئێوه‌ش لاسايي ئه‌م ڕه‌وته سه‌ره‌خۆره ئه‌شكه‌وتيانه‌ى ئێستاى كوردستان مه‌كه‌ن عاقيبه‌تى ئيسلام له‌سه‌رده‌ستى ئێوه چه‌ند رۆشنه له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وانيش هه‌ر ئه‌وه‌نده , بۆيه هه‌موو كات بزانن قسه و لێدوانه‌كانتان ده‌رئه‌نجامى چييه حه‌رفى وه‌رى مه‌گرن ئه‌وه كۆتاييه بريارى ئه‌وه‌ده‌دات ئاخۆ ئێوه ڕاستن يان نا,
والله خير حافظا وهو أرحم الراحمين
به‌روار: 30/10/2019
بینین: 1534
|