وەڵامدانەوەی گومانەکان
  كی خواى دروستكرد؟!!!
هەڵبەست علی

یه‌كیك له‌و پرسیارانه‌ى زۆر جار ده‌وتریته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌تایسته‌كان (ئه‌تایسته‌كان:- ره‌وتیكى ئیلحادییه‌ و ٪۱۰ بیدینان پیكده‌هینن) كه‌ ریژه‌یان له‌ جیهان ٪۲ و به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چیت
ئه‌گه‌ر چى له‌م ٪۲ یه‌ك كه‌سى تیانییه‌ باوه‌رى به‌ بوونى خوا نه‌بیت به‌لام ناچارین بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره‌ وا داده‌نیین كه‌ 1 كه‌س بوونى هه‌یه‌ و ده‌بیت وه‌لام بدریته‌وه‌
له‌ هه‌مان كات ئه‌م پرسیاره‌ ده‌وتریته‌وه‌ به‌لام كه‌سیان ئاماده‌نینه‌ مناقه‌شه‌ى بكه‌ن و تاووتویى بكه‌ن چونكه‌ باوه‌ریان به‌ پرسیاره‌كه‌یان نییه‌ و به‌ مه‌نتق شكست ده‌هینن له‌ به‌رگرى كردن له‌مه‌.
ئه‌گه‌ر چى ئه‌م پرسیاره‌ ته‌نها ئاراسته‌ى دیندارانى ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك (٪۹۰)ه‌كه‌ى بیدینان كه‌ باوه‌ریان به‌ دروستكه‌ر هه‌یه‌ یان ده‌لین نازانین هه‌یه‌ یان نا , كه‌ مه‌به‌ست له‌م كاره‌ى ئه‌تایسته‌كان بلاوكردنه‌وه‌ى فیل و سه‌پاندنى مه‌رامه‌كانیانه‌ له‌ ژیر ناوى بیدینى دژى ئیسلام یاخود كه‌سانى ته‌بشیرى و زه‌رده‌شتى له‌ ژیر ناوى بیدینیه‌وه‌ به‌م چه‌شنه‌ پرسیارانه‌ دژایه‌تى ئیسلام ده‌كه‌ن كه‌ ده‌زانن ناتوانن خه‌لك قه‌ناعه‌ت پی بهینن به‌ شه‌ریعه‌ته‌كانیان بۆیه‌ په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر ئه‌م ریگا نه‌زۆك و ترسنۆكانه‌ كه‌وه‌ك بیدین خۆیان ده‌رده‌خه‌ن تا خه‌لك له‌ ئیسلامى مه‌زن پاشه‌گه‌زبكه‌نه‌وه‌.

(شایه‌نى باسه‌ یه‌كیكه‌ له‌م بابه‌تانه‌ى كه‌ كه‌مترین دیبه‌یتى زانستى له‌سه‌ر ده‌كریت چونكه‌ ئه‌تایسته‌كان به‌ ده‌گمه‌ن ئاماده‌ن مناقه‌شه‌ له‌سه‌ر بابه‌تیكى وا بكه‌ن)

تكایه‌ با كه‌میك دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌م جۆره‌ وه‌لامه‌ شه‌رمه‌زاراویانه‌ كه‌‌ مه‌فروزه‌ ئیسلام (ئایینى عه‌قل و مه‌نتق و فه‌لسه‌فه‌ و زانست) بیت
(تیبینى هه‌ر ده‌رده‌و ده‌رمانیكى هه‌یه‌ بۆیه‌ ناگونجیت بۆ هه‌موو ده‌رده‌یك یه‌ك ده‌رمان به‌كاربهینیت) مه‌به‌ستم له‌م وه‌لامانه‌یه‌ ئه‌وانه‌ ده‌رمانن بۆ ده‌ردیكى تر.
۱- ئه‌م پرسیاره‌ بیدعه‌یه‌!
۲- تف له‌ لاى چه‌پت بكه‌و شه‌یتان به‌ له‌عنه‌ت بكه‌ له‌ وه‌سوه‌سه‌كانى!
۳- معوذات بخوینه‌!
٤- بزانه‌ ئه‌وه‌ پرسیارى كافرانه‌ بۆیه‌ مه‌پرسه‌!
٥- به‌شیكیان ئه‌م پرسیاره‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ (ئایا گه‌ردوون دروستكراوى ده‌ویت یان نا) كه‌ سه‌ركه‌وتوو بونه‌ له‌م گریدانه‌ و مامه‌له‌یه‌كى ژیرانه‌یان له‌گه‌لى كردووه‌ بۆ قسه‌ كردن له‌سه‌ر بوونى دروستكه‌ر نه‌وه‌ك وه‌لامیك بیت بۆ زاتى دروستكه‌ر و ئه‌م پرسیاره‌

به‌لام ئه‌مه‌ واقعه‌كه‌ ناگۆریت ئه‌م پرسیاره‌ هه‌ر ماوه‌ وه‌لام بدریته‌وه‌
باشترین به‌لگه‌ش نه‌بوونى ووتاریكى تایبه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ بتوانیت قه‌ناعه‌تت بگۆریت و بلییت ئه‌م پرسیاره‌ وه‌لامه‌كه‌ى ئه‌مه‌یه‌

به‌لام مه‌خابن زانایانى ئیسلام به‌ شیوه‌یه‌ك وه‌لامیان داوه‌ته‌وه‌ كه‌من لیره‌ پشتم به‌ نوسین و ووته‌كانیان به‌ستووه‌ به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌ من ناتوانم شیكردنه‌وه‌ى بۆ بكه‌م و هه‌قى پیبده‌م و باسى بكه‌م كه‌ به‌راستى (فه‌یله‌سوفه‌كانى ئیسلام له‌ عیلمى كه‌لام) هیچ بواریكیان نه‌هیشتووه‌ته‌وه‌ بۆ هیچ بیانوویكى بیدینان و تانه‌ لیدانیان له‌و وه‌لامانه‌ى بۆ ئه‌م پرسیاره‌ هه‌یه‌.

سه‌ره‌تا با چه‌ند شتیك روونبكه‌ینه‌و ده‌رباره‌ى بوونى دروستكه‌ر بۆ گه‌ردوون:-

ته‌بیعى (ئه‌سیزم) باوه‌ریان وایه‌ كه‌ خوا بوونى نییه‌ بۆیه‌ پرسیار ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ى خوا و زات و سیفاتى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌له‌و كه‌م و كورییه‌ك بدۆزنه‌وه‌ تا نه‌هیلن موسلمانان لیكۆلینه‌وه‌ بكه‌ن له‌ شه‌ریعه‌تى ئیلحاد و هه‌روه‌ها نه‌هیلن پرسیاریان لیبكریت ده‌رباره‌ى شه‌ریعه‌ته‌كه‌یانكه‌ شه‌ریعه‌تى ئیلحاده‌
كه‌ موسلمانان به‌ پشت به‌ستن به‌ قورئان سه‌ركه‌وتوو بوونه‌ له‌مه‌دا به‌لام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ با ئیمه‌ش له‌وان بپرسین قبولمانه‌ (خوا) بوونى نه‌بیت به‌لام ئایا وه‌لامى ئه‌وان بۆ جیگره‌وه‌ى خوا چییه‌؟ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى خۆیان ئایا وه‌لاممان پی ده‌دات؟ واته‌ وا داده‌نیین خوا گه‌ردوونى دروست نه‌كردووه‌ ئه‌ى ئه‌م گه‌ردوونه‌ چۆن و له‌ چىیه‌وه‌ هاته‌ بوون؟ وه‌لامیان چییه‌؟ به‌لگه‌یان چییه‌؟ چۆنیان زانى؟
له‌ ئه‌نجامدا ده‌بینین هیچ وه‌لامیان پی نییه‌ چونكه‌ خۆشیان باوه‌ریان به‌ خوا هه‌یه‌ جیگره‌وه‌یان پی نییه‌!
یاخود پرسیاریكى تر :-
ئه‌گه‌ر بپرسین ۱+۱=؟ ئه‌وه‌ مه‌نتق پیمان ده‌لیت =۲ به‌لام ئه‌گه‌ر ژماره‌ ۲ بوونى نه‌با ئه‌وه‌ (۰٫۱٫۳٫٤,.....ئینفنیتى) گشتیان ده‌بوونه‌ ئه‌گه‌ر و گریمان, بۆچى؟ چونكه‌ وه‌لامه‌ راسته‌كه‌ بوونى نییه‌
باشه‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌ ۲ بوونى هه‌یه‌‌ بلیین ۱+۱=۳ چى رووده‌دات؟ به‌ دلنییاوه‌ ده‌لیین هه‌له‌یه‌ ژماره‌ ۲ راسته‌كه‌یه‌ به‌لام بۆچى؟ چۆنمان زانى؟ هۆكاره‌كه‌ى روونه‌ چونكه‌ (به‌دیل=جیگره‌وه‌مان) هه‌بوو وه‌ راسته‌كه‌یه.‌ كه‌وایه‌ با ئه‌م پرسیاره‌ بۆ خۆمان به‌كاربهینینه‌وه‌ (ئیمه‌ ده‌لیین خواى گه‌وره‌ جیهانى دروستكرد) كه‌وایه‌ بیدینان چۆنیان زانى (خوا جیهانى دروستنه‌كردووه‌؟) چۆن زانییان ئه‌م هه‌لبژارده‌یه‌ هه‌له‌یه‌؟ ئه‌ى به‌دیله‌كه‌یان چییه‌؟
ده‌بینین له‌مه‌ بی وه‌لامن به‌ به‌كارهینانى هه‌مان مه‌نتق ووته‌كانیان پوچه‌لده‌بیته‌وه‌.
ئیستاش با بپرسین ئایا ئه‌م گه‌ردوونه‌ دروستكراوى ده‌ویت یاخود نا؟
لیره‌ جیهان خۆى وه‌لاممان ده‌داته‌وه‌ مه‌نتق چیمان پی ده‌لیت؟
بینین ئاماژه‌یه‌ بۆ بونى چاو
بیستن ئاماژه‌یه‌ بۆ بوونى گوی
بۆن كردن ئاماژه‌یه‌ بۆ بوونى لووت

له‌ كردار
خوراو ئاماژه‌یه‌ بۆ بوونى بخۆریك
بیستراو ئاماژه‌یه‌ بۆ بوونى بیسه‌ریك
بۆنكراو ئاماژه‌یه‌ بۆ بوونى بۆنكه‌ریك
پرسیاره‌كه‌ لیره‌ ئه‌وه‌یه‌:-
ئه‌م گه‌ردوونه‌ دروستكراوه‌ بۆ ئاماژه‌ نییه‌ بۆ بوونى دروستكه‌ریك؟
ئه‌م گه‌ردوونه‌ دیزاین كراوه‌ بۆ ئاماژه‌ نییه‌ بۆ بوونى دیزاینه‌ریك؟
ئایا دروستكراو یاخود دیزاینیك بوونى هه‌یه‌ به‌ بی بوونى دیزاینه‌رو دروستكه‌ر؟
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌م جیهانه‌ بكه‌ین شتیك بوونى نییه‌ به‌ بی هۆ و هۆیه‌كى له‌ دواوه‌ نه‌بیت
مرۆڤ خواردن ده‌خوات (به‌هۆى) ده‌م
مرۆڤ ده‌بیستیت (به‌هۆى) گوی
مرۆڤ بۆن ده‌كات (به‌هۆى) لووت
به‌م شیوه‌یه‌ تا له‌م جیهانه‌ پرسیارو وه‌لام بوونى هه‌بیت (هۆ) بوونى هه‌یه‌ ئه‌مه‌یه‌ راشنه‌لیزمى سه‌به‌بى پیمان ده‌لیت كه‌ مه‌نتقه‌ كه‌وایه‌ با بپرسین به‌ كامه‌ (مه‌نتق) مرۆڤ یان ئه‌م جیهان و گه‌ردوونه‌ بی هۆ دروستبووه‌؟
شایه‌نى باسه‌ خۆشیان باوه‌ریان به‌مه‌ هه‌یه‌ به‌لام وه‌ك ووتمان مه‌به‌ستیك له‌ دواى هه‌مووى پرسیاریك و گومانیكیانه‌وه‌ هه‌یه‌
.
.
لیره‌ ئه‌مه‌ ته‌واو كه‌ بوونى خوا شتیكى حه‌تمییه‌ و بیدینانیش باوه‌ریان پیى هه‌یه‌ كه‌وایه‌ ئیستا نۆره‌ى دووه‌م به‌شى پرسیاره‌كه‌مانه‌ كه‌ پیشتر قسه‌مان له‌سه‌ر بوونى خوا و دروستكه‌ریك بۆ گه‌ردوون ده‌كرد له‌م به‌شه‌ پرسیار له‌ زاتى ئه‌م خوایه‌ ده‌كه‌ین ان شاء الله
یه‌كه‌م:-
پیشتر بۆمان ده‌ركه‌وت له‌ رۆشنایی ئه‌م باسانه‌ى كه‌ پیشتر قسه‌مان له‌سه‌رى كرد بیدینان باوه‌ریان به‌ (بوونى دروستكه‌ر) نییه‌ یان بلیین كه‌واى ده‌رده‌خه‌ن
وه‌ موسلمانانیش باوه‌ریان به‌ (بوونى دروستكه‌ر)ه‌ بۆ ئه‌م گه‌ردوونه‌
.
لیره‌ شتیكى سه‌یر ده‌بینین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ بیدین وه‌ك موسلمان ره‌فتار ده‌كات و ده‌پرسیت!
بیدین واى ده‌رده‌خات راشنه‌زلیزمییه‌ و مه‌نتقییه‌ كه‌ ده‌پرسیت (كی خواى دروستكرد) واى نیشان ده‌دات كه‌ باوه‌ری به‌ مه‌نتق هه‌یه‌ و ئه‌م گه‌ردوونه‌ دروستكراوه‌ واى نیشان ده‌دات هه‌موو دروستكراویك دروستكه‌ریكى ده‌ویت و هه‌موو شتیك هۆیه‌كى له‌ پشته‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدا باوه‌رى به‌وه‌ نییه‌ (دروستكراو) بوونى هه‌بیت و ده‌لین ئه‌وه‌ى ده‌یبینین وه‌همه‌
پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌تۆى بیدین باوه‌رت به‌وه‌ نییه‌ ئه‌م گه‌ردوونه‌ دروستكراو بیت یان هیچ دروستكراویك بوونى نییه‌ چۆنت زانى (خوا دروستكه‌رى ده‌ویت؟)
یاخود كه‌تۆى بیدین باوه‌رت به‌وه‌ نییه‌ ئه‌م گه‌ردوونه‌ دروستكراو بیت یان هیچ دروستكراویك بوونى نییه‌ یان هه‌ر ته‌فسیریكت بۆى هه‌یه‌ كه‌وایه‌ بۆ ناكریت ئه‌م خوایه‌ هه‌لگرى سیفه‌تى ئه‌م ته‌فسیره‌ى تۆ بیت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ره‌تى ده‌كه‌یته‌وه‌ گه‌ردوون دروستكراو ودیزاین كراو بیت ئه‌گه‌ر ته‌فسیریكت بۆى هه‌یه‌ لیره‌ به‌م ته‌فسیره‌ خه‌یالییه‌ ئه‌و كیشه‌یه‌ چاره‌ ده‌بیت ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسیاره‌ كی خواى دروستكرد چونكه‌ تۆ به‌م ته‌فسیره‌ت چاره‌ى ئه‌م كیشه‌یه‌ت كردووه‌! به‌لام خۆت ده‌پرسیت كی (خواى دروستكرد) واته‌ تۆش باوه‌رت به‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌موو دروستكراویك دروستكه‌ریكى ده‌ویت و ئه‌م گه‌ردوونه‌ش دروستكراوه‌! یان نابیت ئه‌م پرسیاره‌ بكه‌یت یان ده‌بیت قبولت بیت ئه‌مه‌ گه‌ردوونه‌ دروستكراوه‌ چونكه‌ ئه‌م پرسیاره‌ به‌م واتایه‌ دیت و له‌ هه‌مان كات ئه‌م ته‌فسیره‌ى كه‌ تۆ هه‌ته‌ بوونى دروستكه‌ریتى و دیزاینیتى گه‌ردوونى پی ره‌ت ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ده‌بیت بۆ ئه‌م خوایه‌ به‌كاریبهینیت هه‌ر خۆتى بیدین تا له‌م پرسیاره‌ت كه‌تۆى پی شه‌رمه‌زار كردووه‌ نه‌جاتت بیت.
واته‌ ئاسنى سارد ده‌كوتى پرسیاریك ده‌كه‌یت دژى خۆته‌ شمشیریكت پییه‌ هه‌ردوو سه‌رى تیژه‌!

دووه‌م:-
با دوو چه‌شنه‌ نوسراو دابنیین له‌ ژیربیژیدا ته‌واو له‌گه‌ل ناته‌واو.
(رسته‌یه‌كى ناته‌واو له‌گه‌ل رسته‌یه‌كى ته‌واو) له‌ ژیر بیژیدا (تیبینى:- له‌ هه‌ر شوینیك نوسیومه‌ رسته‌ى ته‌واو یان ناته‌واو مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ له‌ ژیربیژیدا ته‌واوه‌ یان ناته‌واو)
رسته‌یه‌كى ته‌واو:-بریتییه‌ له‌و نوسراوه‌ى واتایه‌كى ته‌واو ده‌دات
رسته‌ىه‌كى ناته‌واو:- بریتییه‌ له‌م نوسراوه‌ى واتایه‌كى ناته‌واو ده‌دات

نمونه‌یه‌ك بۆ رسته‌یه‌كى ته‌واو:- سیوه‌یك به‌داره‌كه‌وه‌یه‌.
نمونه‌یه‌ك بۆ رسته‌یه‌كى ناته‌واو:- سیویك به‌ دوو ئه‌مپیر كارده‌كات.
تیبینیتان كرد رسته‌یه‌كى ناته‌واو چۆنه‌؟
با به‌ شیوه‌یه‌كى تر رونى بكه‌ینه‌وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر پرسیاریك ناته‌واو بیت دروستى بكه‌ین ده‌توانیت وه‌لامى بده‌یته‌وه‌؟
بۆ نمونه‌ :- سیو به‌ چه‌ند ئه‌مپیر كارده‌كات؟
كه‌س هه‌یه‌ بتوانیت وه‌لامى ئه‌م رسته‌یه‌ بداته‌وه‌؟
به‌دلنییایه‌وه‌ نه‌خیر بۆچى؟ چونكه‌ ئه‌مه‌ رسته‌یه‌كى ناته‌واوه‌
به‌لام ئه‌م نمونه‌مان بۆ هیناوه‌؟ سه‌یر بكه‌ن بۆئه‌م پرسیارانه‌مان

نمونه‌یه‌ك بۆ رسته‌یه‌كى ته‌واو:- كی گه‌ردوونى دروستكرد؟
نمونه‌یه‌ك بۆ رسته‌یه‌كى ناته‌واو:- كی خواى دروستكرد؟

تیبینیتان كرد (نمونه‌یه‌ك بۆ رسته‌یه‌كى ناته‌واو:- كی خواى دروستكرد؟)
واته‌ ئه‌مه‌ هه‌له‌یه‌ ئه‌م پرسیاره‌
بۆچى؟
چونكه‌ خوا هه‌لگرى سیفه‌تى (دروستكراو) نییه‌ ته‌نها (دروستكه‌ر)ه‌ ئه‌گه‌ر خوا دروستكراو با ئه‌وه‌ نوسراوى (كی خواى دروستكرد) ده‌بوو به‌ رسته‌یه‌كى ته‌واو نه‌وه‌ك ناته‌واو چونكه‌ هه‌لگرى ئه‌م سیفه‌ته‌ ده‌بوو
ئه‌وه‌ى پیداگرى له‌سه‌ر وه‌لامى ئه‌مه‌ ده‌كات كه‌ كی خواى دروستكرد ئه‌وه‌ ده‌بیت وه‌لاممان بۆ ئه‌مه‌ش بداتى كه‌ (سیویك به‌ چه‌ند ئه‌مپیر كارده‌كات؟)
بیدین ره‌نگه‌ بلیت ئایا ده‌بیت شت به‌ بی دروستكه‌ر بیت و دروستكراو نه‌بیت؟
وه‌لام/ ئه‌ى هه‌ر خۆت ره‌تى ناكه‌یته‌وه‌ كه‌ گه‌ردوون دروستكراو ودیزاین كراو بیت به‌ تیروانینى تۆ ئه‌مه‌ شتیكه‌ ده‌بیت كه‌وایه‌ بۆ زاتى خوا ئه‌مه‌ شتیكه‌ زۆر ئاساییه كه‌ دروستكراو نه‌بیت واته‌ به‌ر له‌ موسلمانان ده‌بیت بیدینان پیداگرى له‌سه‌ر دروستكراویتى خوا بكه‌ن به‌ پیى مه‌نتق ده‌بیت وابیت‌!

به‌لام له‌ مه‌نتق وانییه‌ چونكه‌ گه‌ردوون دروستكراوه‌ سه‌به‌بیه‌ت زۆر ئاشكرا ئه‌مه‌مان پی ده‌لیت خۆشتان دان به‌مه‌ داده‌نین به‌لام ده‌ریناخه‌ن
كه‌وایه‌ له‌م پرسیاره‌ خۆتان زه‌ره‌رتان كرد وه‌ك كۆن ووتویانه‌ (له‌ قه‌لى بوون و له‌ كۆتریش بوون).
جیى سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌ش بلیم هه‌ندیك پرسیار هه‌یه‌ بیدینان له‌ زاتى خوا ده‌كه‌ن وه‌ك بۆ نایبینین؟ له‌ كوییه‌؟ .....هتد ئه‌م چه‌شنه‌ پرسیارانه‌ زیانى خۆیانى تیایه‌ وه‌ فیلیكى تیایه‌ بۆچى؟ چونكه‌ ده‌یانه‌ویت سیفه‌تى (دروستكراو=مخلوق) بده‌نه‌ پال خوا كه‌ ئه‌گه‌ر خوا هه‌لگرى ئه‌م سیفه‌تانه‌ بیت وا به‌ ئاسانى ببینریت و بگه‌یته‌ لاى واته‌ ئه‌م خوایه‌ سیفه‌تى دروستكراوى ده‌بیت به‌مه‌ش رسته‌ ناته‌واوه‌كه‌ى ئه‌وان ده‌بیته‌ (ته‌واو) خۆیان ده‌یانه‌ویت وابیت پرسیاریك ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ سیفه‌تى مه‌خلوقى بده‌نه‌ پالى تا بتوانن پرسیاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌یان بكه‌ن كه‌ سوپاس بۆ خوا خواى گه‌وره‌ مرۆڤه‌كانى به‌ شیوه‌یه‌ك دروستكردووه‌ و ده‌رباره‌ى خۆى به‌ شیوه‌یه‌ك له‌ قورئان باسكردووه‌ كه‌ هه‌رچى گومانه‌ ده‌یره‌وینیته‌وه‌
بۆیه‌ وه‌لام بۆ ئه‌م پرسیاره‌ لاوه‌كییانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (خوا مه‌خلوق نییه‌ تا وه‌كو مه‌خلوقیك دركى پیبكه‌یت و پیى بگه‌یت یان بیبینیت كه‌ى مه‌خلوق با ئه‌و كات دروستبوو ئه‌م پرسیارانه‌) یاخود ئه‌م بیدینانانه‌ چۆن ده‌زانن كه‌ خوا ده‌بیت ئه‌م سیفه‌تانه‌ى هه‌بیت تا بیسه‌لمینیت بوونى هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ (ببینریت)
بۆیه‌ پرسیار كردن له‌ زاتى خوا هه‌رگیز ناتوانریت پرسیاریكى بۆ دروستبكریت بی وه‌لام بیت
بۆیه‌ خودا كه‌ ئه‌زه‌لییه‌ واته‌ كات و شوین و سه‌ره‌تا و كۆتایی نییه‌ به‌م پیناسه‌ مه‌نتقى و عه‌قلانی و زانستییه‌ وه‌سفى خۆى ده‌كات
۞ •.¸.• بِسْمِ اللهِ الْرَّحْمَنِ الْرَّحِيمِ •¸ .*• ۞
۞ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ۞ اللَّهُ الصَّمَدُ ۞ لَمْ * • ۞
۞ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ۞ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ * • ۞
۞ •.¸.•**• صدق الله العظيم *•.¸.• *• ۞
به‌روار: 27/10/2019
بینین: 380