72 حۆری و ژیانی به‌هه‌شت
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره پێنج
لە وتارەکانی ماکوان کەریم
72 حۆری و ژیانی به‌هه‌شت
کەسانێک ئەپرسن خه‌ڵكێك بۆ حۆری ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه ، بۆنمونه بێ دین و ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانیان هه‌یه ، به‌ڕێزانی من پێش هه‌موو شتێك حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌تان عه‌رز بكه‌م حۆری جنسێكن و مه‌خلوقێكن پێیان ئه‌وترێ حۆری مرۆڤ نین وه مه‌لائیكه‌ت نین چۆن مه‌خلوقێك هه‌یه ناوی جنه مه‌خلوقێك هه‌یه ناوی مه‌لائیكه‌ته مه‌خلوقێك هه‌یه ناوی ئینسانه مه‌خلوقێك هه‌یه ناوی ئاژه‌ڵه مه‌خلوقی تریش هه‌ن به‌ناوی حۆریه‌وه ئه‌م حۆریه خوایگه‌وره ئه‌یبه‌خشێت به‌خه‌ڵكێك له‌به‌هه‌شتدا ، میلۆدی به‌هه‌شت وه‌ك میلۆدی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه نیه خوای گه‌وره كه ئه‌یبه‌خشێت به‌خه‌ڵكێك به پیاو به ژنیش ئه‌یبه‌خشێت چونكه له‌قورئاندا خوای گه‌وره كه باسی ئه‌جرو پاداشتی كردوه باسی ئه‌جرو پاداشتی پیاو ژنی كردوه پێكه‌وه له‌هه‌ندێ شوێندا له سوره‌تی ءال عمران دا له الاحزاب دا ئەفەرموێ (ان المؤمنین والمؤمنات والصادقین والصادقات والقانتین والقانتات والصائمین والصائمات) هه‌موی به‌یه‌كه‌وه هه‌ردوكی به‌یه‌كه‌وه دائیمه‌ن ئافره‌ت و پیاو له ئه‌جرو پاداشتدا له هه‌ڵسوكه‌وتیاندا به‌ده‌ر له‌هه‌ندێ كار و فه‌رماندا به‌دڵنیایه‌وه پیاو و ژن جیاوازیان هه‌یه ، به‌ڵام له كۆتایدا پاداشتی هه‌ردوكیان وه‌ك یه‌كه ، كه‌واته حۆری وه‌ك وتمان په‌یوه‌ندی نیه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك واهه‌ست بكات كه ئافره‌ت وه‌ك ئینسان بڵێین بۆنمونه شێوه‌ی ئینسانیان هه‌یه جا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه‌وا ئینسان له‌به‌نی ئاده‌مه و حۆریش له‌به‌نی حۆرین مه‌خلوقێكی جیاوازن له‌دنیاشدا خه‌ڵكێك ئه‌ڵێ باشه من ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی خۆم بێت بۆلام و حۆریشم هه‌بێت یاخود بۆنمونه كه‌سێك ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌به‌هه‌شت بێت حۆریشی هه‌بێت ئایا ئه‌و كه‌سه مانای ئه‌وه‌نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌له‌به‌هه‌شته خه‌ڵكی بیری لای سێكسی وه‌ك حه‌یوان ئه‌ژین گوێ ناده‌ن به‌هیچ ! ، له‌ڕاستیدا حاشا ئه‌و قسه‌یه به‌و شێوه‌یه نیه هه‌موو ئینسان غه‌ریزه‌ی هه‌یه غه‌ریزه‌ی ئینسانیش بریتیه له‌خواردن وتێركردنی هه‌ستی سێكسی بریتیه له‌و هه‌موو غه‌ریزانه‌ی خوایگه‌وره پێی به‌خشیوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیدا ئه‌و هه‌ستانه‌ی پێی ئه‌وترێ غه‌ریزه‌ی سێكسی غه‌ریزه‌ی شەهوانی ئه‌یبینێ به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ حۆریه‌كانیشدا به‌ڵام حۆریه‌كان غه‌ریزه‌ی سێكسی و شه‌وانی بێت وانیە ، به‌ڵكو خزمه‌تكاره هاوكاری ئه‌كات بۆدروستكردنی نان و ئاو هه‌رشتێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه هه‌یه وه خوایگه‌وره‌ش وه هیچ كه‌سێكیش بۆنمونه له‌جنسی خۆم بێت بڵێم بۆنمونه پیاوێك سه‌یری خێزانه‌كه‌م بكات له‌وانه‌یه پێم ناخۆش بێت به‌تایبه‌تیش پێم ناخۆشه چونكه تۆ له‌جنسی خۆته بۆیه پێت ناخۆشه یان كه‌سێك سه‌یری خێزانه‌كه‌ی تۆ بكات به‌هه‌مان شێوه پیاوێك ژنی كه‌سێك داگیر بكات چونكه له‌جنسی خۆیه‌تی ئه‌وه پێی ناخۆشه ، به‌ڵام بۆنمونه من ئه‌گه‌ر عیباده‌ت بكه‌م یان بۆنمونه كه‌سێكی تر له‌من زیاتر عیباده‌ت بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر قیاسی مه‌لائیكه بكه‌م له‌جنسی من نیه هیچ پێم ناخۆش نیه شتێكی ئاساییە له‌به‌ر ئه‌وه نه ژن و نه پیاو هیچكامێكیان دڵ پیسی ناكه‌ن به‌رامبه‌ر به مه‌خلوقێك كه‌له‌جنسی خۆی نیه له شێوه‌ی خۆی نیه له‌و جنسه نیه كه پێی ئه‌وترێ جنسی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی ، پێی ئه‌وترێ حۆری خوایگه‌وره 72 حۆری كه ئه‌یبه‌خشێته ته‌نها به شه‌هیدی ئه‌به‌خشێت وه‌شه‌هیدیش مافی خۆیه‌تی كه له پێناوی خوایگه‌وره شه‌هید بوه ئێوه ئه‌زانن زۆر جار یه‌كێتی و پارتی بۆشه‌هیده‌كانی خۆیان عه‌رزه‌یان ئه‌ده‌نێ ئۆتۆمبێلیان ئه‌ده‌نێ خانویان ئه‌ده‌نێ هه‌ریه‌كه‌و شتێكی ئه‌داتێ یا له‌سه‌رده‌می به‌عسدا شه‌هیدی (قادسیه‌ی سه‌دام)یان پێ ده‌گوت تەلفونیان ئه‌دا به خه‌ڵكه‌كان زه‌ویان ئه‌دانێ شتی جۆراو جۆریان ئه‌دا پێیان به‌ڵام ئایا كه‌سێك له‌پێناوی خوایگه‌وره شه‌هید ببێت خوایگه‌وره حەفتاو دوو حۆری پێ ئه‌به‌خشێت یه‌كێكه له ئیمتیازه‌كان جگه له‌وه‌ی خوایگه‌وره ئه‌و هه‌موو ئیمتیازه‌ی پێ ئه‌به‌خشێت له‌به‌هه‌شتدا ، كاتێك كه ئێمه باسی به‌هه‌شت ئه‌كه‌ین وه بیركردنه‌وه‌مان له‌بیردۆزی به‌هه‌شت و قیامه‌تدا وه‌كو ئه‌م ژیانه نیه به‌م شێوه بیركرنه‌وه ، ئێمه كاتێك له‌سكی دایكماندا بوین ئایا بەبیرمان هاتوه چۆن بوه ئه‌و ژیانه !!؟ ئێمە له‌ناو ئاودا ژیاین له‌سكی دایكمان له‌شوێنێكی تەنگەبەردا بوین پێمان وابوه ژیانێكی زۆر خۆش بوه ، بەڵام بە بەراورد بەئه‌م ژیانه به‌رفراوانه‌وه وانەبوە ، بێگومان له‌دوای ئه‌م ژیانه‌بەر فراوانەیشەوە ژیانێكی تر هه‌یه پێی ئه‌وترێ به‌رزه‌خ ، دوای ئەویش ژیانێكی تر هه‌یه پێی ئه‌وترێ قیامه‌ت ، له‌دوای قیامه‌تیش چونه به‌هه‌شته -خوایگه‌وره هه‌موو موسڵمانان بخاته به‌هه‌شته‌وه وە ئه‌وانه‌شی كه ئیماندارن خوای گه‌وره هیدایه‌تیان بدات و بچنه به‌هه‌شته‌وه- كورت و پوخت تۆكاتێك سه‌ره‌مێكوته‌یه‌ك بویت له‌ڕه‌حم یا له‌پشتی باوكت خوایگه‌وره خه‌لقی كردوی ، ئایا زانیوته ئه‌و سه‌ره مێكوته‌یه چ ژیانێك و چ میتۆدێكی ژیانه !؟ به‌دڵنیای بیرت نایات به‌ڵام تۆیش بویت وجودیشت هه‌بوه ، ئینسان ئه‌وه‌نده خۆی به‌گه‌وره ئه‌زانێ نازانێ كه له‌قه‌تره‌یه‌ك مه‌نیە ، خوایگه‌وره ئه‌یهێنێ ئه‌یكات به ئینسانێك ، ئەم ئینسانە ئه‌یه‌وێ بیربكاته‌وه له شتێك کە هێشتا نه‌یبینیوه ، خوایگه‌وره به هه‌واڵێك ئه‌و هه‌مو میتۆده‌ی باس كردوه وه‌كو موژده‌یه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیشی بۆبكات .
به‌روار: 16/07/2019
بینین: 812
|