میژووی جیهان
  یەعقوبی کوری لەیثی کوڕی موعدەلی سسیتانی پیاوێك پڕ لە شەرف و کەرامەت..
ماکوان کەریم

ئەم پیاوە یەکەم پادشای زنجیرەی سەفاریەکانی ئێرانە .. لەدوای فەتحی موسڵمانان بووە یەکەم پادشای ئێران دوای دەوڵەتی ساسانی یەکەم پادشایە ، چەند جار دژی خەلافەتی عەباسی جەنگاوە تا نزیك شاری بەغداد هاتووە ، لە بنەڕەتدا خەڵکی خوزستانە ... بەهەر حاڵ پیاوێکی داد پەروەر بووە زۆر سەرسام بووە بە ژیانی عومەری کوڕی خەتاب..

شەوێکیان ئەم پیاوە هەرچی دەکرد خەوی لێنه‌دەکەوت، هەموو سەربازو خزمەتکارو حەشەمی ناو باڵاخانەی کۆکردوە،
- ووتی : پـێدەچێت کەسێك زوڵمی لێکرابێت لە قەڵەمڕەوەکەمدا بڕۆن بیدۆزنەوە بۆم بهێنن..!

پاش کەمێك گەڕان لەو شەودا پیاوەکانی لەحەشەم گەڕانو ووتیان ..:

سوڵطان سەلامەت بێت ... ئەمشەو کەس سکاڵای نەبووە..!

بەڵام سوڵطان یه‌عقوب هەر خەوی لێنەکەوت، بۆیە خۆی هەڵساو چووە دەرەوەی کۆشەکەی و بەناوشاردا گەڕا ، لە پشتی کۆشکەکەیەوە گوێی لە هاوارو ناڵەو گریانی کەسێك بوو.. کە دەیگوت خوایه‌ گیان ... یاعقوب ئێستا لە کۆشکەکەیدا بە خۆشی و ئارامی خەوتووە ، ئاگای لێ نیە لە نزیك ماڵەکەی ئەوەوە چ زوڵمێك دەکرێت ، خوایە گیان ئەم زوڵمە قوبوڵ نەکەیت ..

بەپەلە سوڵطان خۆیگەیاندە لای ئەو کابرایەو ووتی : ئەوە تۆ دەڵێ چی من یەعقو بم بە شوێن تۆدا دەگرێم چی بووە خێرا پیم بڵێ؟؟؟

پیاوەکەش دەڵێت: یەکێك لە سەربازەکانی تۆ کە نازانم ناوی چییە .. هەموو شەوێك فێربووە دێتە ماڵەکەی ئێمە و ئازارو ئەشکەنجەمان ئەداتو دەستدرێژی ناموس دەکاتە سەر خێزانەکەم .. ؟؟!
سوڵطان ووتی: ئەی ئێستا لە کوێیە ؟؟
پیاوەکە ووتی: لەوانه‌یە ئیستا ڕۆشتبێت..!
سوڵطان ووتی : هەر کاتێك هات من ئاگادار بکەرەوە .. پیاوەکەی برد ناساندی بە پاسەوانی کۆشکەکەی .. پێی ووتن هەر کات ئەم پیاوە هات کاری بە من بوو دەست بەجێ بیگەیەننە لای من ئەگەر لە نوێژیشدا بووم ..

شەوی دوایی سەربازەکە چووبووە ماڵی کابرا ، ئەم پیاوە مەزڵوومە بە خێرای خۆی گەیاندە کۆشکی سوڵطانی ئاگادار کردوە بەپەلە و یەعقوبی لیثی سیستانی.. شمشێرەکەی دەرهێناو بەدەستیەوە بوو بەپەلە خۆی رۆیشت کاتێك گەیشتە نزیکی ماڵی کابرای زوڵم کراو .. گوێی لە دەنگی قاقایی سەربازەکەی بوو ، دەستوری دا هەرچی چراو ئاگری ئەو ناوچەیە بەزووی بکوژێننەوە..
خۆی چووە ژوورەوە سەربازەکه‌ی بەدەستی خۆی کوشت..

دوایی ئەوە دەستوری دا هەموو چراکانی ڕۆشنکردوە و دەست بەجێ سوجدەی شوکری برد، بەخاوەن ماڵەکەی ووت کەمێك نانم بۆ بێنن زۆرم برسییە..

خاوەن ماڵەکە ووتی : سوڵطانێکی وەك تۆ چۆن بە نانی ماڵێکی هەژاری وەك من تێر دەبێت..!
- ووتی: هەرچیتان هەیە بیهێنن؟

خاوەنماڵ پارچەیە نانی هێناو دایە دەست سوڵطان و دەست بە جێ خواردی..،

خاوەن ماڵەکە ووتی: دەتوانم پرسیارێك لە جەنابتان بکەم ..؟؟
پرسیارەکەم ئەوەیە هۆکاری خامۆشی چراکان و سوجدەکەت و نان خواردنەکەت لە ماڵی ئێمەدا چی بوو؟؟

سوڵطان لە ووڵامدا ووتی : ئەو شەوە کە گوێم لە ڕووداوەکە بوو کە گێراتەوە ، بیرم لەوە کردوە لەوکاتەوەی من سوڵطان کەس جورئەتی وای نەکردوە بیر لە تاوانی وا بکاتەوە، مەگەر یەكێك لە کوڕەکانم، بۆیە ووتم چراکان بکوژێننەوە ، بۆ ئەوەی ئەگەر کوڕەکانم بن ..سۆزی باوکایەتی کاریگەی نەبێت لە ئەنجامدانی دادگەریدا و کە چراکان رۆشنکران ، بینیم بێگانە سوجدەی شوکرم بردو ، سوێندیشم خوارد تا مافی تۆ وەرنەگەڕێنمەوە دەم لە نانەوە نەیەم بۆیە لەو کاتەوە نانم نەخواردوە و زۆرم برسی بوو .. ئەوە ئێستا سوێندەکەشم بردەسەر ...

ئەمەش نمونەی دەسەڵاتداری دادگەرە..

پەیکەری ئەو کەڵە پیاوەیە لە دیزفول لە ووڵاتی ئێران
به‌روار: 03/10/2019
بینین: 1508