میژووی جیهان
  دکتۆر مراد فلیفرید هوفمان
ماکوان کەریم
ئەم بیرمەندە و زانایەی ئیسلام بناسە
خەڵکی ئەڵمانیایە پێشتر مەسیحیی کاثۆلیکی بووە..
مراد هوفمان لە دایك بووی ساڵی ١٩٣١ز خاوەنی بڕوانامەی دکتۆراییە لە یاسادا و لە زانکۆی هاردفارد، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لێپرسراوی بەرگری نەوەوی بووە، پاشان لێپرسراوی بەشی زانیاری بووە لە هاوپەیمانانی ناتۆ لە برۆکسل لە ساڵی ١٩٩٣ ز یا- ١٩٨٧ز ، پاشان بووە سەفیری ئەڵمانیا لە ووڵاتی جەزائیر و لە ساڵی ١٩٨٧ز تا- ١٩٩٠ ز ، دوای ئەوە بووە سەفیری ئەڵمانی لە ووڵاتی مەغریب لە ساڵی ١٩٩٠ ز تا- ١٩٩٤ ز، پاشان خاوەنی خێزانەو خێزانی خەڵکی تورکیاییە، وە ئێستاش لە تورکیا دادەنیشێت.
چۆن موسڵمان بوو..
بەهۆکاری زوڵمو زۆری داگیرکەری ئیستبدای فەرەنسیەکان ، بەرانبەر بەگەلی جەزائیرو مەغریب ، کە پێچەوانەی هەموو بەهاکانی ئاینی و مرۆڤایەتی بووە ، پاشان نەخۆش کەوتوە خۆی و خێزانەکەی لەوماویەدا خەڵکی موسڵمان بەدەمیەوە چوون خوێنی خۆیان پێشکەش کردوە، لە هەمووی گرنگتر لە کاتی ناڕەحەتیدا قورئانیان بەسەردا خوێندوە ئەم بە دەنگی قورئانەکە جارەسەر بووە.. ئیتر لێکۆڵینەوە لێوردبونەیەی لە ئیسلامو قورئان کردوە .. موسڵمان بووە..
لە ئێستادا یەکێکە لە بیرمەندەکانی ئیسلام و خاوەنی چەند کتێبێك و مقالەتێکی گرنگە کە لە واشطن پۆست دەنوسێت لەوانە ..
-گەشتەکەم بەرەو مەککە..
-ئیسلام ئەلتەرناتیڤە ..
- ئیسلام لە هەزارەی سێیەمدا..
- ١١ سێبتەمبەرو و ئەمریکا..
به‌روار: 03/10/2019
بینین: 957