میژووی جیهان
  زنجیرەی ناساندنی ئایین و بیروباوەڕەکان بەشی پێنجەم
هامنۆ هەورامی

کاریگەری میترائی بۆ ئایین و باوەڕەکانی دوایی خۆی

پێنجەم/ مەسیحی :
مەسیحییەت یەکێکە لە ئایینە سامییەکان و یەكێكە لە باوەڕە ئايينییە ناسراو و لەمێژینەكانی جیهان كە توانیویەتی شوێنكەوتوویەكی ئێجگار زۆر لەخۆی كۆبكاتەوە و ببێتە گەورەترین پەیڕەوكراوی ئايينی لەسەر هەسارەكەمان.
ئەم باوەڕە بەهۆی فەلسەفە تایبەتییەكەی بۆ پێناساندنی خودا و ڕابەرە سەیروسەمەرەكەی (عیسای كوڕی مەریەم) كە هەم سەرەتایی و هەم كۆتاییەكەی بەجۆرێكە پێچەوانەی یاسا فیزیایی و ماددییەكانە بەدرێژایی ئەو ماوەیەی كە بەسەر پێدا ماوەتەوە مشتومڕ و بەدحاڵیبوونی ئێجگار گەورەی لێكەوتووەتەوە.
هەربۆیە بۆ مرۆڤ ئاسان نییە تەنـها لە ڕێگەی تێڕوانینێكی ئاسایی و هۆشمەندیانە لە بابەتە جیاوازەكانی ئەم باوەڕە بكۆڵێتەوە، بەڵكو پێویستی بەلایەنی دووهەمە ئەویش بریتییە لە دەق و خوێندنەوەی عیرفانییانە.
شوێنکەوتوانی ئەم ئایینە دەدرێنە پاڵ عیسای کوڕی مەریەم (علیه صلاة وسلام).
ڕاستە ئایینەکە ئاینێکی ئاسمانییە و ئیسلام وەک ئەهلی کیتاب ئەژماری کردووە ، بەڵام دوایی گۆرانکارییەکان چەندان شتی دیکەی تێکەڵ بوو کە یەکێکیش لەو تێکەڵبوونانە کاریگەری میترائی بووە بەسەر ئەم ئایینەوە، گرنگترین کاریگەرییەکانی میترائیش بریتیبوون لە : 

۱. كاتێكی لەسەردەمی كۆستێنتین ڕۆمە بێزەنتییەكان مەسیحیەت قبووڵدەكەن
بە ئایینی ڕەسمی هەندێك دەسكاری دەكەن تاکو لەگەڵ باوەڕی پێشتریان (میترائی) بگونجێت و ڕۆژی لەدایك بوونی مەسیحیش
نزیكی میترا دەكەنەوە كەلەدایكبوونی میترا (۲۱ ) دیسامبرە لەكاتێكدا لەدایكبوونی
مەسیح كراوە بە (۲٤) دیسامبر.
۲. سوننەتی ڕێزلێنان لەڕووناکی یەکێکبووە لەو سوننەتانەی لەئێرانەوە بۆ هەموو وڵاتانی تر گوێزراوەتەوە ، لەم بوارەدا داگیرساندنی (مۆم و چرا) لەسەر ڕێگاکان و شوێنە پیرۆزەکان بەتایبەت لەناو مەزارگەی پیاوەپیرۆزەکاندا ، داگیرساندنی مۆم لەناو کڵێساکانی مەسیحییەکاندا ، سەرچاوەکەیان بۆ ئایینی میترائیزم دەگەڕێتەوە.
 
۳. وەک چۆن لە ئینجیلدا ئاماژەبە پێغەمبەرە درۆزنەکان کراوە ئاواش لەمیترائیدا میترای ڕاستەقینە و میترای درۆزن هەبووە ، گوایا سواری گایەک بووە و خۆی بەکوڕی ڕاستەقینەی خوا ناساندووە ، هاوکات فەرمانی بەخەڵکیداوە کە بیپەرستن ، هەمان میترای درۆزن لەڕازە دینییەکانی مەسیحییەکاندا دووبارەبووەتەوە ، بەوەی کەسێتییەک هەبووە بەناوی (عیسای ناصری) لەشوێنی (میهر مەسیحا) خۆی نماییشکردووە ، بەڵام میهر مەسیحا (میهر سۆشیانس) هەمان عیسای کوڕی مەریەمە (علیه صلاة وسلام).
٤. وەک لە ئەفسانەکاندا باسکراوە میترا دوای مردنی بەرزکراوەتەوە بۆ ئاسمان بۆ ناوخۆر ، لای مەسیحییەکانیش بەهەمانجۆر باس لە مردنی مەسیح بەوەکراوە کە دوا مردنی بەرزکراوەتەوە بۆ ئاسمان.
٥. میترائییەکان وێنە و پەیکەریان بۆ میترای خوداوەند دروست کرد ، بەهەمانجۆر مەسیحییەکانیش وێنە و پەیکەریان بۆ عیسای مەسیح دروستکرد.
٦. وەکچۆن لای میترایی شەرابی پیرۆزی هوم هەیە ، بەهەمانشێوەش لای مەسیحییەکانیش ئاوێکی پیرۆز لەکەنیسەکان بەکاردەهێندرێت.
۷. میترائییەکان باوەڕیان بەوەیە کە میتزا دەرکەوتەی تەواوی خودایە و هەموو خەسڵەتەکانی خودایی تێدایە ، مەسیحییەکانیش پێیان وەهایە عیسا (علیه صلاة وسلام) دەرکەوتەی تەواوی خودایە و هەموو خەسڵەتەکانی خودایی تێدایە.


شەشەم/ یارسان :
یارسان یەکێکە لە ڕێوچە ئاینییە ناسراوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی ، لەسەدەی سێهەمی کۆچی لەسەردەستی بالولی ماهی سەرهەڵدەدات و بڵاو دەکرێتەوە ، بەڵام سەرەتا ئەو شوێنکەوتنە زۆرەی نابێت تاکو ئەوکاتەی سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی دەبێتە سەرسپێری ڕێوچەکە و لەسەردەمی ئەمدا ڕێوچەکە دەژیێتەوە و ڕێژەکەی بەشێوەیەکی فراوان و بێوێنە زیاددەکات ، ئەوەی هەیە سەبارەت بەم ڕێوچەیە کەلەنێوجەرگەی ئیسلامدا دروستـبوو بەڵام لەهەمانکاتدا وەک درێژەپێدەرێکشبوو بۆ ئایینە کۆنەکانی ئێران بەتایبەت میترای کەزۆرجار هەر بە درێژکراوەی میترائیش دادەنرێت ، لێرەشدا بەکورتی باسی ئەو کاریگەرییانەی میترائی دەکەین لەسەر ڕێوچەی یارسان :


۱. بەپێی باوەڕی میترائییەکان میترا دەرکەوتەی تەواوی خودایە و خەسڵەتی تەواوی خودایی تێدایە ، لای یارسانەکانیش عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب (رضي الله عنه) دەرکەوتەی تەواوی خودایە و هەموو خەسڵەتەکانی خودایی تێدایە.
۲. میترا مەردێکی دلێر و ئازایە و چەکی تایبەت بەخۆی هەیە کە بریتیبووە لەگورزێک بەناوی (ئێزد میهر) کە بەدەستییەوە دەیگرێت و سەد تیغ و سەد گرێی پێوەبوون بۆ وردوخاشکردنی دوژمنان ، وەلای یارسانەکانیش عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب (رضي الله عنه) نموونەی ئازایی و دلێرییە و ئەسپ و چاکی تایبەتی بەخۆی هەبووە بەناوی دڵدڵ و زولفەقار.
۳. ژمارە حەوت لای میترائییەکان پیرۆزییەکی گەورەی هەبووە ، بەهەمانجۆر یارسانەکانیش ژمارە حەوتیان لەلا زۆر پیرۆزە.
٤. بەپیرۆز زانینی میهرابخانە و شوێنی پیرۆزیان بەهەمانجۆر لای یارسانەکان جەمخانەیان لەلا پیرۆزە.
٥. فرەژنی لای هەردوو باوەڕ کارێکی خراپ بووە.
٦. نهێنی پاراستنی ئایینی لای هەردوولا ئەرکێکی ئایینی گرنگ بووە.
۷. پلەی پیر لای هەردوو ئایین پلەیەکی بەرز بووە.
۸. یارسانەکان بەشێوەیەکی بەرز باسی میترا دەکەن وەک چۆن دەڵێن :
نامێنما میهر نامێنما میهر
نەوقولەی ئەلەست نامێنما میهر

حەوتەم/ ئێزدی :
ئێزدی یەکێکە لەئایینە دێرینەکانی کوردستان و دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی سەدەی دوازدە و یازدەی زایینی لەسەردەمی دەوڵەتی عەبباسیدا لەسەردەستی شێخ حەسەنی شمس الدین ئەم ئایینە سەریهەڵدا کەهەر خۆشی نووسەری کتێبی (جیلوة لاهل الخلوة) یە کە ئێزیدییەکان پێیان وایە بە سروش بۆی هاتووە ،

ە بووە ، میترائیش کاریگەرییەکی زۆری خستووەتە سەر ئەم باوەڕە واتە شێخ حەسەن توانیویەتی تێکەڵەیەک لە ڕێبازە کۆنەکانی ئێران و ئیسلام پێکبهێنێت و پشکی میترائیش لە ئێزدیدا بریتییە لەم چەند خاڵە :



۱. وەک گوتمان خۆر لای میترائییەکان لەپلەی خوداییدایە بەهەمانجۆر لەلای ئێزدییەکانیش خۆر گرنگی و پیرۆزییەکی زۆری هەیە.
۲. لەهەردوو ئاییندا نهێنی پاراستنی ئایینی بە ئەرکێکی گرنگی باوەڕ دادەنرێت.
۳. ئێزیدییەکان باوەڕیان بە دۆناودۆنی ڕۆح واتە مانەوە و نەمری بۆ ڕۆح میرائییەکانیش وەک گوتمان هەمان باوەڕیان هەیە بەرامبەر بە نەمری ڕۆح.
٤. هەردوو ئایین باوەڕیان بەفرەخوداوەندی هەیە.
٥. هەردوو ئایینەکە توخم و ماکە سروشتییەکان بەپیرۆز سەیردەکەن.
٦. پلەبەندی ئایین لای هەردوو ئایین هەیە.


هەشتەم/ سەرچاوەکان :

۱. ئینجیلی پیرۆز
۲. کتێبی ئێزیدییەکان (جیلوە و مەسحەفا ڕەش) و بیلۆگرافیای ئێزیدیایەتی ـ ئەنستانس ماری کەرمەلی ـ وەرگێڕانی : نەجاتی عبدالله
۳. تێڕوانینێک بۆ زەردەشتی یەزیدی کاکەیی ـ ئەحمەد حەمە ئەمین (ڕەنجیار)
٤. یارسان ـ ئەیوب ڕۆستەم
٥. گەوهەری ژمارەیەک لە تێکست و دەستنووسەکان ـ کتێبی یەکەم ـ ئەیوب کوێخا ڕۆستەم
٦. نهێنیەکانی ئاینی میترایی ـ فرانتس کۆمۆن ـ وەرگێڕانی : فەرهاد عزیز خۆشناو
۷.هەورامان ـ بەرگی یەکەم و دووەم ـ ئەیوب کوێخا ڕۆستەم
به‌روار: 27/08/2019
بینین: 1656