مێژووی کورد
  لە کشمیرەوە بۆ ئیدلب.
پەیرەو محمد

کشمیر : سلام علیکم ، سلام علیکم......ئەرێ بۆ وەڵام نادەنەوە؟

ئیدلب : ببورە ھاودینم بۆمب بارانو ئاگر باران بوو بە باشی گیۆم لێ نەبو،چیت فەرمو؟

کشمیر :سلام علیکم ھاودینم،ئەزانم حاڵتان لە خراپ خراپترە،بیستم ئاگر بارانو قیامەت ھەستاوە لاتان.

ئیدلب : شکور ماوین ھاوڕێم ،ڕاستی ھەند ێکیشمان نەماون،ئێوە لە تاو ئازاری گیانی خۆتان لە کوێ فریای ئازاری ئێمە ئەکەون.

کشمیر :وامەڵێ ھاوڕێم،ئازاری ئێوەش ئازاری ئێمەیە،ڕاستە ئێمە ئەکوژرێین ،بە زیندویی ئەسوتێنرێین،خوشکانو دایکانمان لاقە دەکرێنو دەکوژرێن،بەڵام ھێشتا زیندوینو بە پێوە وەستاوین.

ئیدلب : ئەھا تۆ نزیکیت لە بۆرماوە ھەندێ کات زمانیشیان تێدەگەیت،تەخوا سڵاوی پڕ ئازاری ئیدلب بگەیەنە گۆمە خوێنەکانی ئەوێ.

کشمیر : گەر فریای ژیان کەوتین سڵاوەكەتان ئەگەیەنم ان شاء الله،ئەھاااا توخوا با منیش بیرم نەچێ ،سڵاوی ئێمە بگەیەنە بە ھاودینە پڕ ئازارە یەمەنیەکەم،ئێوە لە زمانی یەك تێدەگەن ،پێیان بڵێن کە منداڵێك لەوێ لە برسا ئەمرێ لێرە دارێکی سەوز ئاگری تێبەر ئەبێ .

ئیدلب : جەستەو گیانم ھەر خوێنە،گەر فریا کەوتمو نەمردم ئەچم خۆم پاك دەكەمەوەو سورەتێکی قورئان دەخوێنمو دەگەڕێمەوە لای برا موجاھیدەکانم کە سنگیان بە لولەی دەبابەوە ناوە.

کشمیر :منیش تازە ھەواڵم پێگەشت ھیندۆسەکان خوشکێکی ئێمەیان لاقە کردوەو چەند مەترێکیش ئەولاتر برایەکمانیان بە زیندویی سوتاندوە ،دەچم تەرمەکانیان ئەنێژم.

ئیدلب : سلام علیکم ھاودینم.
کشمیر : سلام علیکم ھاودینم .
به‌روار: 23/08/2019
بینین: 1070