مێژووی کورد
  دۆڵى ڕۆست لانكه‌ى شۆڕش
كرێكار ڕۆستايى
دۆڵی ڕوست و گوندی گوندی ڕوست ڕۆڵێکی گەورەیی هه بووە بۆ شۆڕشە یەک لە دوایەکەکانی خەباتی کوردایەتی خەڵکی دۆڵی ڕوست خزمەتێکی باشی شۆرش گێڕانیان کردووە، بۆ ئەوەی شۆرش بە ردەوام بێت دژی زوڵم و ستەمی داگیرکەرانی بێگانە،
خەڵکی دۆڵی ڕوست ئاو نانیان پێداوون، شوێنی 
حەوانەوەیان بۆ دابینکردوون، بۆ ئەوەی لە پلانی دوژمنانی کورد پارێزراووبن.

بەڵام دوای ڕزگاربوون و ئازاد بوونی ناوچە کورد نیشینەکان لە دەستی دوژمنان و داگیرکەران، کە خەباتی چەکداری لە شاخەوە هاتەوە بۆ شار بۆ ئەوەی خەباتی خزمەتکردن بە پاداشت دانەوەی ئەو خەڵکەی کاتی خۆی بەڵێنیان پێدابوون کەوا کوردستان ڕزگار بکرێت گەر خۆمان بووین بە حوکمەت و بەرپرس دەبێ گوندەکان ئاوەدان بکرێنەوە پڕۆژەی خزمەتگوزاریان بۆ بچێت و لە هه موو ڕووێکەوە دەبێت خزمەت بە گوند و دێهاتەکان بکرێ کە ساڵانی پێشوو لانکەی شۆڕشی کوردایەتی بوون.

بە ڵی هه ندێ خزمەت گوزاری کرا بۆ هه ندێ گوندو دێهاتەکان بەڵام وەک پێویستیش نەبوو، ئەو بەڵێنانەی کاتی خۆی درا بوو بە خەڵکی باڵەکایەتی و بە تایبەتیش دۆڵی روست هیچ خزمەتێکی وایان پێشکەش نەکردوون کە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت،بە جیاوازی بە هە ندێ گوند و ناوچە و دەڤەری تر کە ئێستا هه ندێ دەڤەرو هه ندێ گوند و دێهاتەکانی تر لە چاو باڵەکایەتی وەکو ئەوڕووپا دەگەشێنەوە لە ڕووی خزمەت گوزارییەوە!؟

دۆڵی ڕوست لە ڕووی خزمەت گوزاریانەوە بێ بەشە دە بایە بەرپرسانی ئیداری لە ناوچەکەدا بە هاوکاری حوکمەت و ڕێکخراوە حکومی و مەدەنیەکانەوە خزمەتی گوندەکانی باڵەکایەتی و بە تایبەتیش دۆڵی ڕوستیان بکربایە.

لە ڕووی خزمەت گوزاری تەندروستیەوە دە بووایە بنکەیەکی گەورەیان بۆ دروست بکردبان وە شە و ڕۆژ  لە خزمەتی خەڵکی بان.

لە ڕووی خزمەت گوزاری وەرزش هونەری و لاوانەوە دە بووایە سە نتەرێکی ڕۆشنبیری لە گوند هه بوایە بۆ ڕۆشنبیری گەنجان و لاوانەوە.

لە رووی خزمەتگوزاری ئابوورییەوە دە بووایە هه ندێ پڕۆژە و کارگەی وە بەرهێنەری بەروبوومی لە ناوچەکە دا هه بان بۆ بەرهه می خۆماڵی و پشت بەستن بە بەرهه م ناوە خۆی. وە خەڵکی گوندەکەش سوودیان لێ دە بینی بە تایبەتیشی بێ کاری کەم دە بوویەوە لە گوندەکەدا.

لە ڕووی خزمەت گوزاری خوێندن و فێرکردن کەم و کوڕی زۆری هه یە هه ندێ جار دە بێ قوتابی ڕوو لە شار بکات  بۆ قۆناغه کانی خوێندنی ئامادەیی و ناوەندی، وە دە بووایە باخچە ی ساوایان هه بووایە.

لە ڕووی خزمەت گوزاری ڕێگاو بان و کارەبا و ئاو دەبووایە پڕۆژەی زیاتری بۆ دەرچووبایە بۆ زیاتر ئاوەدانی و خزمەتگوازی خەڵکی گوند بکرابایەوە.

لە ڕووی زۆر پرۆژەی تریشەوە بێ بەشە،بەڵام هیوادارین بە رپرسانی ئیداری کە وا زۆر بەی هه رە زۆری خەڵکی ناوچەکەن  خەڵکی گوندنی ڕوستن خەڵکی باڵەکایەتین قسەتان دەڕوات دەست ڕۆیشتوون خزمەتان پێدەکرێت ئاوڕێک بدەنەوە لە م کەم کورتیانەی باسم کردن ئێوەس وەک بەرپرس خزمەتی گوند و دێهاتەکانی خۆتان بکەن بۆ ئەوەی خەڵکیش ئینتیمایی زیاتری زێدی باب و پاپیرانی خۆی لا شیرین ببێتەوە و بگەرێتەوە بۆ ئەو ئاو و هه وایەیی کەوا لە منداڵیەوە تێیدا پەروەردە بووە.
به‌روار: 22/08/2016
بینین: 2381