مێژووی کورد
  ئاشنابوون لەسەر زانای کورد
ماکوان کەریم

حاجی أحمد محی‌الدین پیری ناسراو بە پیری رئیس (Piri Reis) گەورە زانای کورد و ئەدمیڕاڵ لە گەلە کەشتی عوسمانییەکان نەخشەی تەواوی زەوی کێشاوە زۆر بە وردی.

زانایەکی مسوڵمانی کوردە و شارەزا بووە لە جیۆگرافیا و ئەندازیاری نەخشەکێشی بەتایبەتی زۆر شارەزا و تێگەیشتوو بووە لە نەخشە دێرینەکاندا ھۆکاری ناسرانی بە (پیری ڕەئیس) ئەوەیە وشەی (پیری) بۆ ئەو شوێنە دەگەڕێتەوە کە لێی لەدایک بووە کەواتە ئەم زانایە خەڵکی ناوچەی پیران لە کوردستانی باکوور ئەو شوێنەی کە {شێخ سەعیدی پیران}ی پێ ناسراوە نووسەر (ماکوان کەریم) دەڵێ : لە تورکیا تورکەکان بردیانم بۆ سەر گۆڕی ئەم زانایە پێیان وتم ئەمە زانایەکی گەورەی کوردە و ئەدمیراڵ بووە لە سووپای گەلە کەشتی عوسمانییەکان و نەخشەی ھەموو زەوی کێشاوە ! ھەروەھا وشەی (ڕەئیس) دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سەرۆک بووە لە سوپای گەلە کەشتی عوسمانییەکان و سەرکردایەتی زۆربەی شەڕەکانی کردووە دژ بە ھێرشی پرتوگالییەکان بۆسەر خاکی مسوڵمانان ئەم زانایە لەگەڵ گەلە کەشتی عوسمانییەکاندا زۆر شوێنی جیھان گەڕاوە تا زانیاری لەسەر جوگرافیای زەوی کۆ بکاتەوە لەگەڵ ھەموو ئەو نەخشە کۆنانەی ھەبوون و دەستی کەوتووە تا بیانکاتە نەخشەیەکی تەواو ھەربۆیە سووپای دەریایی عوسمانی ڕێیان پێدابوو سوود لە کتێبخانەی (قوسطەنطەنییە) وەربگرێت وەک سەرچاوەیەک بۆ کارەکەی لە کۆشکی (تۆپکای) لە شاری (ئەستەنبوڵ) لە ساڵی ١٩٢٩ نەخشەکانی ئەم زانایە دۆزرا‌یەوە لەگەڵ کتێبەکەیدا بە ناوی (الکتاب البحریة) کە باسی وردەکاری نەخشەکەی تێدایە وەک وردەکاری سەبارەت بە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و دەریای ڕەش و زەریای ئەتڵەنتیک و قاڕەکان و کەنداوەکان ڕووبارەکان و کەش و ھەوا و بەرز و نزمی ڕووی زەوی و زنجیرە شاخەکان ... ھتد ئەم زانایە توانیوییەتی ھەموو نەخشەی جیھان زۆر بە وردی لەسەر پێستی ئاسک بکێشێت بەسوود بینین لە توانای خۆی و نەخشە دێرینەکان کە دەستی کەوتوون کە شارەزاییەکی زۆری پێویستە تێگەیشتن لەو نەخشانە کە ھەندێکیان ھی (ئەلیکسەندەری گەورە) و زۆر پێش ئەویشە وەک لە کتێبەکەیدا ئاماژەی پێداوە

مسوڵمانان بە ٥٠٠ ساڵ پێش ئەوەی کریستۆڤەر کۆڵۆمبۆسی دز و چەتە ڕێگەی لێ ون بێت و بەڕێکەوت ڕێی بکەوێتە قاڕەی ئەمەریکا کە خۆی لە ئەسڵدا گەشتەکەی کۆڵۆمبۆس بۆ ئاسیا بوو .. مسوڵمانان چوو بوونە ھەردوو قاڕەی ئەمەریکا بۆ نموونە زانا (أبو ریحان البارونی) ئۆزبەکستانی باسی بوونی قاڕەی ئەمەریکای کردووە لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا کە زەریا لێی دابڕاندووین وە دواتر مسوڵمانان گەیشتوونەتە ئەو قاڕە نوێیە کە ناسراوە بە جیھانی نوێ

لە ساڵی ١٢٠٤ز لە کاتی ھێرشی چوارەمی خاچپەرستەکان زۆرێک لە کتێب و نەخشە مێژووییەکانی کتێبخانەی (قوسطەنطنییە) تاڵانکرا و کەوتە دەست ئەوروپییەکان وە لەبەر ئەمەیە کە دەوترێ کۆڵۆمبۆس زانیاری ھەبووە سەبارەت بەو قاڕەی ئەمەریکا پاشان بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان کۆڵۆمبۆس ناودار کراوە بەحساب زانایە و ئەمەریکای دۆزیوەتەوە لە ساڵی ١٤٩٢ز ئەمەش ڕێی تێناچێت چونکە ئەم کەسە یەکێک لە ھەڵە کوشندەکانی پێی وابوو زەوی تەختە چونکە بەپێی دینی مەسیحی زەوی بازنەیی تەختە ھەروەھا ئەم کەسە بە ھەڵە ڕێی کەوتە ئەو قاڕەیە وای زانی ئەو شوێنە وڵاتی ھیندستانە لەبەرئەوە ناوی ئەو خەڵکەی بە (ھیندی) ناو برد بەڵام لەبەر ئەوەی سوور پێست بوون ناوی بردن بە (ھیدنییە سوورەکان)

جیاوازی نێوان چوونی مسوڵمانان بۆ قاڕەی ئەمەریکا لەگەڵ چوونی جیھانی مەسیحی ڕۆژئاوا جیاوازی نێوان ئاسمان و ڕێسمانە چونکە مسوڵمانان یەک بستە خاکیان داگیر نەکرد وە یەک کەسیشیان نەکوشت بەڵام کاتێ نەخشەی مسوڵمانان کەوتە دەست ئەوروپای چەتەی خوێن ڕێژ خاکەکەیان داگیر کرد و ھەموو خەڵکە ڕەسەنەکەیان کوشت تەنانەت قاڕەی ئوستڕالیاش ھەر ھەمان چارەنووسی ھەبوو بە دەستی بەریتانیای داگیرکەر ھەموو خاکەکەی داگیر کرد و خەڵکەکەی ڕەشە کوژ کرد ..

گەورە زانای کورد (پیری ڕەیس) بە ٢٠ ساڵ پێش ئەوەی کریستۆڤەر کۆڵۆمبۆس ڕێی بکەوێتە ئەمەریکای باشوور کە لە ڕاستیدا ساڵی ١٥٣٣ ز بوو بە ھەڵەواتە لە ساڵی ١٥١٣ ز ئەم زانایە بەشێکی زۆری کارەکانی لە نەخشەی زەوی تەواو کردبوو چونکە یەکێ لە گرنگترین بەشی نەخشەکەی ھەردوو قاڕەی ئەمەریکا و بەستەڵەکی باشوورە کە بە وردی لەسەر نەخشەکە دیاری کردبوو لەگەڵ زانیاری زۆر وردی لەسەر نەخشەکە تۆمار کرد بوو پاشان لە ساڵی ١٥٢٨ ز ھەموو نەخشەی زەوی تەواو کرد بە کێشانی نەخشەی ئاسیا و ئەوروپا تەواوی زەوی لەسەر تۆپێک چونکە ئەم زانایە و زانایانی تری مسوڵمان وە قورئان زەوییان بە (الکرویة) داناوە وە لەوەش بە دیقەتر شێوەی زەوی قورئان بە (ھێلکەی نەعامە) چواندوویەتی کە ئەو شکڵەش لە ٢ ڕۆژی پاش ڕێکخستنی ئاسمان لە ٧ چیندا ئەو شێوەی وەرگرت بەکاریگەری خولانەوەی زەوی بە دەوری تەوەرەکەیدا لەکاتی خەلق بوونی ھەسارەی زەوی

لە نەخشەکەی ئەم زانا گەورەیەدا زۆر بە وردی ھێڵەکانی درێژی و پانی جیۆگرافی زەوی کێشاوە بەمەش بەنیسبەت قاڕەی ئەفەریقا شوێنی قاڕەی ئەمەریکای زۆر بە وردی لەسەر نەخشەکەی داناوە

لە نەخشەکەدا ئاوی ئەتڵەنتیکی تێدایە کە پێی وتراوە (زەریای تاریک)‌ کەس نەیتوانیوە ڕێی تێبچێت لەبەر فراوانییەکەی ، لەو گرنگتر و گەورەتر جەمسەری بەستەڵەکی باکووری تیایە ھەروەھا بەستەڵەکی باشوور لە نەخشەکەیدا داناوە زۆر بە وردی بە ٣٠٠ ساڵ پێش دۆزینەوەی !! بەڵام ئەوەی زۆر مایەی زیاتر سەرسوڕمانە لە نەخشەکەدا بەستەڵەکی باشوور ھیچ سەھۆڵبەندان نییە بەڵو وشکانییە ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ئەم زانایە خۆی نەچۆتە ئەو شوێنە وە لە مێژوویەکی زۆر کۆندا مرۆڤ لەوێ ھەبوون وە ئەو شوێنەیان لەسەر نەخشە تۆمار کردووە نزیکەی ٦٠٠٠ بۆ ٤٠٠٠ ساڵ لە پێش لەدایک بوونی پێغەمبەر عیسا ھەربۆیە مێشک تەقەبولی ئەوە ناکات کە چۆن ئەم کارە کراوە ؟! مەگەر ئەو نەخشەیە بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو وەک بەکارھێنای فڕۆکە لەو زەمەنە دێرینە کێشرا بێت ! دووبارە ئەمەش قورسە مێشک تەقەبولی بکات !

زانایانی جوگرافیا و نەخشەی زەوی لەسەدەی بیستەمدا لەسەر کتێب و نەخشەکەی (پیری ڕەئیس) وتیان ھەندێ شتی تێدایە ھەڵەی تێدا کردووە بەڵام ئەو نەخشانەی زەوی کە دەزگای ئاسمانی ئەمەریکی NASA بە مانگە دەسکردەکان لە ڕێکی ھەڕەمەکانی میصر وێنەی گرتن پشت ڕاستی وردی نەخشەکەی ئەم گەورە زانایەی کردەوە ئەوە نەبێت (١ پلە) جیاوازیان ھەبوو ئەویش ھیچ نییە چونکە بە دەست ئەم خەریتە کێشراوە بەتایبەتی خەریتە کۆنەکان کە وەک سەرچاوە سوودی لێ وەرگرتووە نەقڵی کردووە و لەگەڵ ئەو خەریتانەی خۆیدا لێکی داون و لە یەک نەخشەی کۆیکردوونەوەتەنانەت نەخشەکانی ئەم زانایە ھەندێ زانیاری وردی تێدایە کە لەسەردەمی نوێشدا نەزانراو بوو بۆ نموونە لەسەر نەخشەی ئەمریکا ناوی ئەو جێگایانەی نوسیوە کە چ جۆرە ڕووەک و چ جۆرە ئاژەڵ و چ جۆرە گەل و ھۆزێکی تێدایە ھەروەھا چ جۆرە ماسی و خواردنێکی ئاوی لێیە ھەروەھا جۆری خاکەکەی چییە وە بۆ چ کشتوکاڵێک شیاوە

ساڵی ١٩٥٣ ئەفسەرێکی دەریایی تورکی خەریتەکانی (پیری ڕیس) نارد بۆ ئەمەریکا بۆ ئەندازیار (M.I. Walters ) لە نووسینگەی ھایدرۆگرافی ئەویش داوای یارمەتی لە (Arlington H. Mallery) کرد تا یارمەتی بدات چونکە شارەزای کار کردنە لەو نەخشە کۆنانەدا ھەستان نەخشەکەیان ھەموو خستە سەر تۆپێکی وەک زەوی تا لە وردی نەخشەکە دڵنیا ببنەوە سەرەنجام گەیشتنە ئەو باوەڕەی بە ڕێگەی تەکنەلۆجیا و فڕۆکە لەو سەردەمە دێرینانە کاری ڕووپێوی (aerial surveying) ئەنجامداوە ھەروەھا تەکنیکی زانستی بیرکاری زۆر ورد بەکارھاتووە وەک ڕێگەی سێگۆشەکاری لەسەر گۆ (trigonometry spheroid) لەکاتێکدا لە سەدەی ١٨ ئەم زانستە پەرەی سەندووە بۆیە قورسە باوەڕ کردن !

ئەم زانایە زۆر بە وردی ھێڵەکانی جیۆگرافی پانی و درێژی زەوی لەسەر خەریتەکە داناوە ئەمەش زۆر سەرسووڕھێنەرە و چۆنێتی ئەم وردەکارییە تا ئێستا سەری لێ دەرناکرێت چۆن ئەمە کراوە ؟! چونکە لە ساڵی ١٧٦١ ئامێری کێشانی ھێڵەکانی پانی و درێژی زەوی دۆزرایەوە کە ئەویش بە نزیکەییە لەلایەن زانای بەریتانی (John Harrison) ھەر لەبەرئەوەیە کە خەریتەکەی (پیری ڕیس) ھەتا ئەمڕۆ جێی سەرسووڕمانە چونکە زانیاری موستەحیل و شوێنی نەزانراوی وەھای تێدایە کە تەنھا لەو خەریتەدا بوونی ھەیە بۆ نموونە لە کتێبەکەیدا لە ساڵی ١٥٥٩ خەریتەی خاکێکی تێدایە پانتاییەکەی ١٦٠٠ کم ھەردوو ئالاسکا و سیبیریا وەک پردێک بە یەک دەگەیەنێت بەڵام بەھۆی تواناوەی بەفری قوطبی باکوور و بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا ئەو پردی بەیەکبەستنە دیار نەماوە لە ئێستادا.
سەرچاوەکان دەستکاری

http://www.pacal.de/pirireis_en.htm
http://thebiggestsecretsoftheworld.blogspot.com/…/piri-reis…
https://www.youtube.com/watch?v=l4nCZjFjxTI
http://www.ancientdestructions.com/piri-reis-map-of-antarct…
به‌روار: 18/10/2019
بینین: 1728