ئەدەب و هونەر
  گەڕان بەدوای مەرگی خۆمدا..
ماکوان کەریم

ئەوا رۆشتن ئازیزانم .. بەجێیانهێشت هەوارگەی ژین
ساراو دەشت و کۆی دڵی من لەسایەیدا بوون بە برین

مردن وەرە و لام چۆڵ مەکە کەی میواندارى من دەکەی
من ئازیزانم هەموو لای تۆن.. کەچی تۆ خۆتم لێ وون دەکەیت

دە وەرە دەی هەوارگەی ژینی من بێ پەرژینە
ئەم غوربەتەو سەرماو سۆڵە هەناو منی لەتکردوە

تۆ سەرێك بدە لەم ژینەم بزانە تامەزرۆی چیە..
کە تۆ هاتی بمبەرەوە بۆ خلودو دام بماڵە لەم ژینە نەهامەتیە..

به‌روار: 22/07/2019
بینین: 1478