ئەدەب و هونەر
  بەڵێن ئەدەم
"جــــــوان سەنگاوی"
بەڵێن بە ڕوخسارم ئەدەم
ئەگەر هەڵگورد ئێڤەرێست
هەردوو بکەونە سەر شانم
زەردەخەنە لە لێوانی نەتۆرێنم..

بەڵێن ئەدەم بە هەستەکانم
بە دڵم بە وشەکانم
کە بۆ هیچ کەس
خەو لە چاویان نەزڕێنم
ئازار نەکەمە هاوڕێیان
گوڵ لە قژیان نەوەرێنم..

بە ڵێن بە ڕۆحی شەکەتم
کە بۆ هیچ کەس
بە خەم دڵی نەهەژێنممم..

بەڵێن بە خۆم
بە خوام
بە خۆشەویستانم
کە بۆ هیچ کەس
بۆ هیچ شت و
بۆ هیچ کاتێ
بوون و نرخم
نەدۆڕێنمم..
به‌روار: 18/07/2019
بینین: 1260