ئەدەب و هونەر
  ڕاپـــــەڕیــــــن
هۆزان مەجید
هەزار خۆزگە باپیران ئێووە
91 ڕاپەڕینتان نەکردبا و 
هەر ڕانەپەڕینایە
گەر هەر ڕاشدەپەڕین
ئەوانیشتان لە نیشتیمان وەدەربنایە
بۆ ئەوەی تائێستاش ئەوان
لە ژێر شاخ و بەرد
گویان بکردایە
ئاخر ئێوە کە ڕاپەڕین
هەم ئێمە و هەم خۆشتان 
برسی و ڕووتر کرد
چەوساوەتر کرد
ئازاد نەبوون، ئێمە و خۆتان
زیندانیتر کرد
هەڵی دزی و پیاو کوشتن و
تیرۆرکردنتان بۆ ئەوان زیاتر کرد
ئێمه نەوەی قارەمانیەتی و
شەهید و ئەنفالین
نەوەی ئێوەی ڕووت و مەردین
ئەوان سەر شۆڕ و
بەچکەیان خاوەن نەوت و ڤێلایە
خۆزگە ڕاپەڕینتان نەکردبا
با ئەوانیش هەر برسی و
بێ دۆلار و قەسر بونایە
نەک ئەو نەدیتەکەی چاو چنۆک و
ستەمکارەی ئێستا بونایە!..
   
     2019/8/18
   ‌                                             
به‌روار: 18/08/2019
بینین: 1166