ئەدەب و هونەر
  مرۆڤ و کتێب
سەردەشت هەرتەلی

کتێب کەرەستەیەکی بێ گیانە . بەڵام زمانێکی کاریگەرە . کەڵەکە بوونی سامانێکی زۆر لەمێشکی مرۆڤەوە لەڕووی زانست و عیلمەوە لەخۆی دەگرێت .مێشک پێویستی بەئاودانە . بۆدوورکەوتنەوە لەسیستی و بێ هێزی و لاوازی . ئەم ئاودانەی مێشک لەڕێگای خوێندنەوەی کتێب دێتە ئاراوە .
خوێندنەوە بەو مانایە دێت کەنێوان مرۆڤ و مرۆڤ ، مرۆڤ و دەق ، مرۆڤ و دوونیایە .
خوێندنەوە بەهەموو لایەنەکانەوە وەک ئاینی ، فەلسەفە ، دەروونی ، کۆمەڵایەتی ، مێژوو ، ئەدەب ، سیاسی ، ئابوری ، پیشەسازی ... هتد
گرنگن بۆگەشەی تاک لەکۆمەڵگا کەهەموو لایەنەکانی لەخۆ دەگرێت . وەک لایەنی تەندروستی و خێزان و ڕوحی و کۆمەڵایەتی و گەشەو پێشکەوتنی ژیان .
ئاستی ڕۆشنبیریەتی هەرتاکێک لەڕێگای خوێند نەوەیە .
بێ شک و گومان هەرنەتەوەیەک ئاستی خوێندنەوەی زۆرو بەهێز بوو . تاکەکانی ئەو کۆمەڵگای دۆست و هاوڕێی کتێب بوون . ئاوا مردن و سیستی ئەو نەتەوەیە ئەستەمە.
خوێندنەوە پشت بەزۆری و کەمی نابەستێت .پشت بەجیاکردنەوەوجێ بەجێ کردنی خوێندنەوەکە دەبەستێت .
وەر گێڕانی بۆڕەفتاری گونجاوو باش دەبەستێت .خۆپەڕینەوەیە لەڕووبارێکی تیژو بەهێز دەبەستێت .
خوێند نەوە تێکەڵ بوونی ڕووحی مرۆڤە لەگەڵ کتێب و دەست نوسەکان و هەڵمژینی هەناسەیەکی خۆش بەختیە و خواردنێکی ڕووحی و عەقڵی مرۆڤە .
بۆیە جیمیس شیرلی دەڵێت :
(خۆشترین و کاتەکانی ژیانم ، ئەوکاتانە بوو . کەلەنێو کتێبەکانم بەسەرم بردن .)
کەواتە خوێندنەوەی کتێب ڕۆڵ و کاریگەری ئەرێنی لەسەر تاک درووست دەکات و بەرگێکی نوێ بەسەر بیرکردنەوەو عەقڵی مرۆڤدا دەبەخشێت .
سودو گرنگی کتێب جیە ؟؟
١- خوێندنەوە دەبێتە هۆی فران کردنی زوخاوی مێشکی مرۆڤ . بەو ڕادەیەی مێشکی مرۆڤ دەکاتەوە . لەچەق بەستووی ڕزگاری دەکات.
خوێندنەوە هۆکارە کەمرۆڤ بەرەو ئەو ڕووناکیە ببات . تێڕوانینێکی ڕاستەوخۆیانەی بۆبابەت و دەورو بەری هەبێت . بەجۆرێک دەتوانێت خوێندنەوەیەکی وورد بۆخودی خۆی و دەوروبەر بکات .
٢-خوێندنەوەی کتێب شکاندنی قوفڵی زمانە.
بەو ڕادەیەی زمان دەکاتەوە ، کەتوانای قسەکردنی هەبێت لەهەموو کات و بارە دۆخێکدا . بێ گومان مرۆڤی خوێنەر ئاست و توانای قسەکردنیان بەهێزترە لەوکەسانەی خوێنەر نین .
٣- کەڵەکە بوونی زانیاری یەکێکە لەخاڵە هەر گرنگەکانی خوێندنەوە . مرۆڤ لەڕێگای خوێندنەوە دەتوانێت خۆی پڕ چەک بکات لەزانیاری و عیلم .
٤- بەنەریتێکی جوان و کاریگەر دادەنرێت . بۆهاندانی مرۆڤ بۆفێربوونی زمانی تازە ، مرۆڤ لەڕێی خوێندنەوە دەتوانێت هەنگاو بنێت و حەزو ئارەزووی بۆزمانی تری بیانی لەناخیدا سەر هەڵبدات و فێری زمانی تر ببێت .
٥_ زاڵ بوونی بەسەر بەر بەستەکانی ژیان و ئاڕاستەکردنی کێشەکانی بەرەو چارەسەر کردن .تێگەیشتنی لەبەرزو نزمیەکانی ژیان و پەڕینەوەی لەتەم و مژی واقیعەکانی ژیان ، ئــەم پێگەیاندنەش لەڕێگای خوێندنەوەی کتێب دێتە ئاراوە . سەرکەوتن بەهەورازێکی سەختدا و گەیشتن بەلوتکەی چیاکە ، پێویستی بەبیرکردنەوەیەکی جوانەو سەرکەوتوانەیە . ئەم بیرکردنەوەش لەئەنجامی خوێندنەوەی پەڕەی کتێب دێتە ئاراوە.
مەرج نیە خوێنەر تەنیا لەبوارەکەی خۆی بخوێنێتەوە. کە کام بەشی تەواو کردوە یان لەکام بەش دەخوێنێت . ڕاستە بۆبەرز کردنەوەی ئاستی زانیاریە لەبوارەکەی خۆی ، بەڵام پێویستە کەسی خوێنەر خوێندنەوەی بۆهەموو بابەتەجیاوازەکان هەبێت .
تاسودو زانیاری بەرنرخ لەمێشک و ناخیدا کەڵەکە ببێت . هەر وەک چۆن ڕۆژو شەو ، هەورو ساماڵ جیاوازی هەیە . مرۆڤی خوێنەرو نەخوێنەر بەهەمان شێوە جیاوازیەکی زۆریان لێ بەدی دەکرێت.
بەڵام ئەوەی گرنگە چۆن هەوڵبدەین سود و چێژ لەخوێندنەوە وەربگرین. خوێندنەوە ئەبێت درەختەکە ئاوبدات . نەک کرمە خۆرە بێت بۆقەدەکەی ببێتە هۆی لادینی و ڕەشبینی و بێ ئومێدی خوێنەرو جیاکردنەوەی تاک بێت لەکۆمەڵگا.
ئاڕاستە نەکردنی مرۆڤ بێت بەرەو خراپەکاری بۆشتەکان و بەشێوەیەکی ڕەش بینانە نەبێت .
دەبێت خۆی ئاڕاستە کردن بێت بەرەو گەیشتن بەئــامانج و گەیشتن بەرەو ڕووناکیەکی وون بوو.
هەر لەڕێگای خوێندنەوە تاک دەبێت خۆی ئاڕاستە بکات. بەرەو بیرو فکریەکی جوان و تێڕوانینێکی گەش بینیانە ..
بەڵام کەچی لەناو کوردا خوێنەرەمان زۆر کەمە . بەتایبەتی لەم ڕۆژگاردا بەهۆی پێش کەوتنی تەکنەلۆژیاوە ئاستی خوێنەر ڕووی لەلاواز بوون چوە . ئەمەش خوێندنەوەی کتێب ئەرک و ڕۆڵی وەزارەتی ڕۆشنبیری و پەروەردەیە . بۆکردنەوەی کتێب خانەو فێرکردنی فێرخوازان و ئاشنا کردنیان بەخوێندنەوە . هەر لەقۆناخی سەرەتای خوێند تاکو تەواو کردنی ئاستی زانکۆش . کتێب لای هەندێک کەس چەند پەڕەیەکی بێ نرخەو هیچی تر نا.
دکتۆر فەرهاد پیرباڵ دەربارەی کوردو خوێندنەوە دەڵێت :
(ئەگەر کتێب ئافرەتێکی ڕووت بوایە ئەوا هەموو کورد دەیخوێند !!!)
به‌روار: 02/09/2019
بینین: 2123