ئەدەب و هونەر
  .
چرا بەرزنجی
ئەگەر کچێکم هەبێت
پەنجەم ئەخەمە ناو دەستەبچوکەکانیەوە تاوەکو بزانێت دایکی هەرگیز دەستی بەرنادات!
توند لەئامێزی ئەگرم تاوەکو بێبەش نەبێت لەبۆنی دایک!
ئەگەر کچێکم هەبێت لەهەنگاوەکانیا لەگەڵی ئەبم
زەردەخەنەو پێکەنینەکانی تۆمار ئەکەم :)
وەکو گۆناکانی ژورەکەی بۆ ئەڕازێنمەوە بەپەمەی 
قژە جوانەکەی بەدەستەکانم بۆ شانە ئەکەم :)

ئەگەر کچێکم هەبێت فێری ئەکەم ڕێز لەگەورەو بچووک بگرێت و بەزەردەخەنەو میهرەبانیەکەی خۆشەویستی ببەخشێتەوە! 
فێری ئەکەم ئاگاداری هەڵسوکەوت و قسەکانی بێت،چونکە هەمیشە خودایەک هەیە چاودێرە بەسەریەوە!
فێری ئەکەم نوێژەکانی گرنگترن لەکارەکانی
فێری ئەکەم حیجابەکەی تاجی سەریەتی،ڕەوشت و پاراستنی زمانیشی لەسیفاتە بەرزەکانی ئیسلامە :)

ئەگەر کچێکم هەبێت
بەقەت فراوانی ئاسمان دڵمی بۆ ئەکەمەوە و گوێ لەڕاز و نیاز و خەونەکانی ئەگرم :)
فێری ئەکەم ژیان تاقیکردنەوەیەکە و نەفەسێکی کورتە بۆ دڵخۆش و نەفەسێکی درێژە بۆئەوانەی ئازار ناهێڵێ بخەون!
وەلەبەرچاوی ئەو نزا بۆ دایکم ئەکەم تاوەکو کەمن مردم لەنزا بێبەشم نەکات!

ئەگەر کچێکم هەبێت
فێری ئەکەم هەموو تەمەنی بۆ ڕازی کردنی خودا و خەڵکی بخاتە گەڕ!
فێری ئەکەم گەشبین ئەوکەسەیە کەزۆرترین ئیمان لەدڵیایەتی!
فێری ئەکەم هاوسەرەکەی وەکو گوڵێک ئاو بدات و گوێڕایەڵی بێت!
فێری ئەکەم مردن لەڕێگەی هەموانەو مردنی ئازیزان زۆر بەسۆیە،بەڵام بەئارام گرتنی پاداشتی نەبڕاوە بەدەست دێنیت!
ئەگەر کچێکم هەبوو
فێری ئەکەم سەرەتای هەموو کەوتنێک و شکستێک ژیان هەلی دوبارەت پێ ئەداتەوەو کۆڵ نەدات!
فێری ئەکەم کاتێک من نەبووم دەستەکانی بۆ ئاسمان بەرزکاتەوە و هەمیشە هەست بکات بەهەبوونی هەمووکەسی کە اللەیە  


۲۵/۵/۲٠۱۹
شەممە

  چرا بەرزنجی
به‌روار: 18/07/2019
بینین: 1201