میژووی جیهان
  سربرنیتسا چیە ؟
یحیی نەوزەر جاف


سربرنیتسا شارە وەک ھەڵەبجە 

١٩٩٣ ھێزەکانی سڕب ھەڵیان کوتایە سەر شاری سربرنیتسا و دەستیانکردە کوشت و بڕی خەڵکەکەی کەلەبەرامبەرەوە مسوڵمانەکان بەچەکئ سوک بەرگریان دەکرد و لەجەنگدابوون لەگەڵیان 
ھێزی پاراستنی نێودەوڵەتی سەربە یو ئێن توانی چەکدارە مسوڵمانەکان و سڕبەکان بگەیەنێتە ڕێکەوتنێک کە بەھۆی ئەو ڕێککەوتنەوە ھێزەکەنی سڕب کشانەوە بۆ دەرەوەی شارەکە لەبەرامەردا مسوڵمانە بۆسنیەکان چەکەکانیان ڕادەستی ھێزە ئاشتی پارێزەکەی یو ئێن بکەن و ئەمەشیان ناونا دروستکردنی "ناوچەی ئارام"  کە تەڵەکەش ھەر لێرەدابوو 
 

 ھێزە نێودەولەتیەکە چوونە نێو شارەکە،و ھێزە،سڕبیەکان کشانەوە شوێنی پێشتریان کە،ئابلۆقەی شارەکەیان دابوو ، 

دوای دوو ساڵ بەسەر ئەو ڕێککەوتنە و لە ١٩٩٥ ھێزەکانی سڕب بەسەرۆکایەتی راتکۆ میلادیتش ھێرشیان کردەوە سەر شارەکە ، خەڵکەکەی ھەڵھاتن و پەنایانبرد بۆ ھێزە نێودەوڵەتیەکان و داوایان لێکردن بیان پارێزن ، بەڵام وەڵامێکی چاوەڕواننەکراوین بیست !!
 
ھێزەکان بەخەڵکەکەیان ووت ڕێکەوتنەکە،ئەڵیت "ناوچەیەکی ئارام"  ناڵێت "پەناگەیەکی ئارام" !!! 
دوو وشەکە لەیەک نزیکن بەلام لە مانای سیاسی لەیەک دوورن ، بۆ،پەناگەکەیان ھێزەکە پارستنی خەڵکەکە دەگرێتە ئەستۆ 

ھێزە نێودەوڵەتیەکان کە کەتیبەیەکی ھۆڵەندی بوون خەڵکەکەیان دەرکرد کە داوای پاراستنیان دەکرد لەھێرشی سڕبەکان ، چەکدارە سڕبیەکانیش خەڵکەکەیان کۆکردەوە و ژن و منداڵیان لێ جیاکردنەوە و پیاوەکانیان کوشتن و لەگۆڕی بەکۆمەڵدا شاردنیانەوە ، بەجۆرێک کوشتنەکە پەرچە پارچە کردنی تەرمەکەنی تێدابوو کە تەرمی وا ھەبوو لە چەند چاڵێک پەرچەی ھەبوو !!
بەشێکی زۆریش لە،ئافرەتەکان توشیداستدرێژی سێکسی بوونەوە لە شارەکە کە بەشێ لەپەڵگەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە ژمارەیەک لەبەرپرس و،ئەندامی کەتیبە ھۆڵندیەکەش تێوەگلاون لە دەسپدرێزی سێکسی بۆ سەر زیاتر لە ٣٠ھەزار ئافرەتی شارەکە 
 

وەئەم کۆمەڵکوژیەش بە قێزەونترین قەسابخانە دادەنرێت لە ئەورپا لەپاش جەنگی جیھانی دووەمەوە کە ھێشتا تەواوی نھێنیەکانی ئەم قەسابخانەیە ئاشکرا نەکراون کە زیاتر لە ھەشت ھەزار کەسی تێدا کۆژراوە تەنھا لەو شارەدا،و سی ھەزار ئافرەت دەستدرێژێ کراوەتەسەر و لەتەواو  ھەڵمەتی جینۆسایدەکە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار مەدەنی مسوڵمان کوژراون 
 
.
به‌روار: 12/07/2019
بینین: 423