بۆ زەینەب
ئاری عبدالطیف
نیازم نەبوو بنوسم بۆ (زەینەب)، چونكە زۆری لەسەر وترا، بەڵام دواجار كە بینیم ھەندێك مولحید و گەمژە خەریكن ئیسلامی پێ ناشرین دەكەن و واز ناھێنن لەسەر سوكایەتیی بە ئازادی مرۆڤ و موقەددەساتی ئیسلام و لەسەر داوای زۆرێك ڕۆشنبیر و ھاوڕێشم تا ئەم حاڵەتە ببێتە ئەدەب و نەفەوتێ، شتێكم نوسی.
نه‌كه‌وی ئاممان زه‌ینه‌بم
تۆ نه‌بی حاشا كورد نه‌بم
له هه‌ر كوێ بی له پێشه‌وه‌ی
دابنیشه هه‌ر به پێوه‌ی
بێده‌نگبه دنیا هاوارته
بێ وشه‌به ئاسمان زارته
تۆ به‌س بڵێ موسڵمانم
هه‌موو عیززه‌تێ له لاته
تاریك دیاری به‌ڵام ڕوونی
بۆ به‌خته‌وه‌ریی گشت بوونی
تاجی تۆ سنووری نییه
خۆر نزیك و دووریی نییه
به چاو له دواوه‌ی بزانه
به‌ڵام پێش تۆ نوری نییه
تۆ به‌س موسڵمانبه بێ ترس
دژه‌كانت ئه‌بنه قه‌قنه‌س
جوانتر بیپۆشه باڵاكه‌ت
سه‌رپۆشه ڕۆحی ئاڵاكه‌ت
نه‌یار هیچ نییه گه‌مژه‌یه
هه‌ر كۆیله‌یه و به‌س په‌یژه‌یه
نه‌ترسی ئاممان زه‌ینه‌بم
تۆ نه‌بی من سه‌دجار نه‌بم
به‌س به تیغی نیقابه‌كه‌ت
دیاره زه‌ڕبه ڕیقابه‌كه‌ت
نه‌كه‌وی ئاممان زه‌ینه‌بم
تۆ نه‌بی حاشا كورد نه‌بم
تۆ به‌س هه‌به و سه‌رت وه‌ك مۆر
نور ئه‌بارێنێ وه‌كو خۆر
تۆ په‌یامی چوارده سه‌ده‌ی
خه‌ونی ملیۆنان گوڵزه‌ده‌ی
تۆ كۆتری ئه‌وان ده‌عبا
ئه‌وان گه‌نه تۆ نه‌رمه‌با
تۆ ده‌فی ده‌ف له هه‌ر كویا بی
ئه‌بی به سه‌فیری سه‌با
سوێندت بۆ ئه‌خۆم ئه‌تۆمی
عه‌رشی ئیلحاد ئه‌كه‌ی به با
تۆ به‌س بڵێ موسڵمانم
ئه‌وان یه‌ك یه‌ك ئه‌بنه ده‌عبا
شه‌رم مه‌كه خوا له‌گه‌ڵته
نه‌یار هه‌ژماركه به گاڵته
ئه‌وان ڕسوای ناو زه‌مانه‌ن
پاشه‌ڵخۆری ئه‌م ده‌مانه‌ن
سه‌ری خۆیان كیسه خۆڵه
له‌شیان زیندانی مه‌نهۆڵه
ئه‌وان تیرۆریان داهێنا
ئیرهاب ئه‌وان سه‌ریان تێنا
تۆ به‌س بڵێ من ئێوه نیم
بڵێ ئێوه‌ی ئه‌و خێوه نیم
تۆ خاوه‌نی دوای ئه‌وانی
ئه‌وان برسی تۆ خۆت خوانی
زه‌ینه‌بی ئینجانه‌ی ئیمان
بێ ئاینت نییه سامان
ئه‌وان مالۆسن بۆ نانێ
كه‌نیزه‌كن له‌ژێر شانێ
با بوه‌ڕن تۆ هه‌ر مانگی
ئه‌وان ماكن بۆ ده‌به‌نگی
تۆ ده‌ریایت و ئه‌وان سه‌گێ
تۆ پۆشته و ئه‌وان بێ به‌رگێ
ئه‌وان بێ مێژوو تۆ هه‌تاو
تۆ هه‌ر نوور و ئه‌وان سوتاو
ئه‌وان كوا نه‌سه‌بیان هه‌یه
كه‌ی هه‌ر دایك و بابیان هه‌یه
به‌ڵام تۆ نه‌ك دوێنێ و پێرێ
دوای مردنیش ناوت ئه‌برێ
دوای ملیۆنان ساڵ هه‌ر خۆتی
به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر هه‌موویان
مشتێ زوخاوی په‌تپه‌تی
ئاری عه‌بدوله‌تیف
پوشپه‌ڕی 19
به‌روار: 27/06/2019
بینین: 673
|