ئافرەت لەمێژووی گەلاندا
باران ئاریایی
بەشی شەشەم و کۆتایی
ئافرەت لە ئیسلامدا
جەهل و تاریکی هەموو جیهانی گرتبوو ڕەوشت و دابونەریتی کۆمەڵایەتی لەدەستی ئیبلیس و قوتابیەکانی ئیبلیس دا بوو، ئەو خودایانەی کە لە دار‌و بەرد دروست کرابوون لەماڵ و پەرستگاکاندا دانرا بوون و دەپەرستران، بەڵام لە ڕاستیدا هەواو هەوەس بوو کە حوکمی خوایەتی دەکرد لەناو دڵی خەڵکیدا.
ئافرەتانیش بوبونە کاڵایەك بۆ دامرکاندنەوەی هەواو هەوەسی پیاوان و لەژێر دەسەڵاتی پیاواندا زوڵمیان لێ دەکرا و ئازار و ئەشکەنجە دەدران، بۆیە لەهەموو لاوە هاواری فریا کەوتن دەبیسترا.
ئەوەبوو ئیسلام لەناو عەرەبدا سەری بەرز کردەوەو بە باڵا بەرزەکەیەوە لەنێو کۆمەڵگادا وەستاو ووتی: منم فەریاد ڕەسی هەموو مەزڵومان و ستەم لێ کراوان، تەنك تەنها فریاد ڕەسی ئافرەتان، بەڵکو فریاد ڕەسی هەموو مرۆڤایەتی بوو.
بۆیە کەوتە فێرکردنی دابونەریتەکانی ژیان و بووە یاریدەدەری مرۆڤایەتی بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چاکەکانی ژیان.
ئافرەتان لەناو زەلکاوی جەهل و نەفامی و ئازار و ئەشکەنجەدا دەرهێناو لەسەر بڵندترین لوتکەو رەفیع ترین جێگادا داینان.
لەڕوانگەی ئیسلامەوە ئافرەت و پیاو بەیەك چاو سەیر دەکرێن و یەکسانن لەدینی ئیسلامدا لەڕوی بەندایەتی و خواپەرستی و بەدەستهێنانی مەقاماتی مەعنەوی و مرۆییەکان دا
هەردوو یەکسانن و بەرپرسن لە پێكهێنانی خانەوادە و پەروەردەکردنی منداڵ و دابونەریتەکانی کۆمەڵگا
خوای گەورە لەئایەتێکدا ڕوونی دەکاتەوە کە پیاوان و ئافرەتان بەگشتی لەنەفسێ، یان کەسێك دروست بوون.
يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاء وَاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا ﴿١﴾ النساء
ئه‌ی خه‌ڵکینه له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆتان بپارێزن که ئێوه‌ی له تاکه که‌سێك دروست کردووه، وه له‌و که‌سه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناوه، وه له‌و دوانه پیاوان و ژنانی زۆری هێناوه‌ته‌و کایه‌وه، هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن که سوێندی پی ده‌خۆن، (هه‌وڵ بده‌ن) په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش بپارێزن و (پته‌وی بکه‌ن) چونکه به ڕاستی خوا (هه‌میشه‌و به‌رده‌وام) چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه.
وە هەر لەو تاکە کەسەش ئافرەتی دروست کردووە، چۆن پیاوانی تری لێ دروست کردووە وەك دەفەرموێت:
" وخلق منها زوجها"، " وبث منهما رجالا کثیرا او نسا‌ء".
هەر لەم دوانەشەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی دروست کردووە، خوای گەورە ئافرەت و پیاوی بەیەك چاو سەیر کردووە وەك لەم ئایەتەدا بۆمان دەردەکەوێت کەلە ماف و چاکە و سزادا دادوەر بووە دەفەرموێت:
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُواْ النِّسَاء كَرْهًا وَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا ﴿١٩﴾ النساء
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بکه‌نه میراتی خۆتان و ده‌ستیان به سه‌ردا بگرن، (وه‌کو که‌ل و په‌لی تری ناوماڵ)، زۆریان لێ مه‌که‌ن تا هه‌ندێك ماره‌یی تان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وان گوناهێکی ئاشکراو دیاریان ئه‌نجام دا، وه با ڕه‌فتارو کردار‌و گوفتارتان چاك و جوان بێت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشتان نه‌ویستن و لێیان بێزار بوون، دور نیه‌و ده‌شێت حه‌زتان له شتێك نه‌بێت و خوا بیکات به مایه‌ی خێر‌و بێری زۆر‌و بێ سنور.
لەبەڕێوە بردن و دابەشکردنی کاروباردا چەند جیاوازیەکیان هەیە، ئەم جیاوازیانەش لە بنەماو جێگا‌و پایەی ئافرەتانە لە کۆمەڵگادا کە هەریەکەیان کار‌و مەسئولیەتی خۆی دەزانێت چییە، ئەمەش خزمەت کردنە بە ئافرەتان و ڕێزلێنانیانە نەك نادادپەروەری و بەکەم سەیرکردنی ئافرەتان، دینی ئیسلام دەیەوێت ئافرەتان بەو پەڕی مافەکانی خۆیان بگەن بەو شێوەیەی کە شایستەی مرۆڤێکە لەم ڕوەشەوە ڕێگای نیشان داون تا بتوانن بەئیختیار و ئیرادەی خۆیان ڕێگای ژیانی بەختەوەری هەڵبژێرێت.
خوای گەورە لە قورئان دا بەس داوا لە پیاوان ناکات کە کاری چاکە ئەنجام بدەن و واز لە خراپە بێنن، بەڵکو داوا لە مرۆڤ دەکات، کە ئافرەتیش وەك پیاو سەیر دەکرێت و داوای لێ کراوە کە خۆی بەدوور بگرێت لە کاری خراپە و کاری باش ئەنجام بدات.
خوای گەور ەلە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: "یا ایها الناس"، "یا ایها الذین آمنو".
ئەم بانگکردنەش تەنها مەبەست لە پیاوان نیە، بەڵکو ئافرەت و پیاو پێکەوە.
قورئانی پیرۆز ئافرەتی لەو پەڕی بێ مافی و بێدەستەڵاتی و بەکەم سەیرکردنەوە، کە بە کەسێکی کەم عەقڵ و دوور لە هەرچی بڕیار دانە بۆ ژیانی خۆی گەیاندە ئەو پەڕی سەرفرازی و بەرزیەتی وە تاجی ڕێزلێنانی "ولقد کرمنا بنی آدم"ی نایە سەر سەری ئافرەت و شانبەشانی پیاوان کردنیە جێ نشینی خوای گەورە لە سەرزەویدا.
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا هەموو ئەو بەڵگانەی بەدرۆ خستەوە کە جاهیلان دەیان ووت کە ئافرەت کەسێکی ناتەواوە دەبێت تەنها بەکار بهێنرێت بۆ ئارەزووەکانی پیاوان وە بەدرۆ خستنەوەی ئەو دینانەی کە پێش ئیسلام بوون و دەستکاریان کرابوو بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتداران.
دینی ئیسلام بە پێچەوانەی هەموو دینەکانی کەوە حوکمی دەسەڵاتداران و جاهیلان لەناو کۆمەڵگا پێش هاتنی ئیسلام ئافرەتانی یەکسان کردووە بەرانبەر بە پیاو، ئەگەر چەند جیاوازیەکی بچوك ببینین لەڕووی میرات و سپاردنی بەڕێوەبەرایەتی خانەوادە بە پیاوان. ئەمانە بەجیاوازی ناژمێردرێن، بەڵکو ئەم جیاوازیانە لە ڕووی ژیانی کۆمەڵگاکەیە کە ئافرەت و پیاو تێیدا دەژین، نەك جیاوازی کردن بێت لەڕووی مرۆڤایەتی و بەندایەتی کردنی خوای گەورە.
یەکسان بوون لەڕووی بەدیهێنانەوە
ئەگەر بمانەوێت سەیری قورئان و قانونەکانی دینی ئیسلام بکەین لەبارەی بەدیهێنانی پیاو و ئافرەتەوە، ئەوا باشتر وایە پێشتر سەیری کتێب و دین و مەزهەبەکانی تری پێش ئیسلام بکەین تا بزانین لەو بارەیەوە چی دەڵێن، سەیری عەقڵ و هزر و بیری خەڵکانێك بکەین کە لە سەردەمی جاهیلیدا ژیاون بەتایبەت ئەو خەڵکەی کەلە دورگەی عەرەبیدا ژیاون ئاشنا ببین بۆ ئەوەی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزمان باشتر بۆ ڕوون بێتەوە.
ئەو کتێبابەی کە ئەمڕۆ لەبەردەستان و دواکەوتوانێکی بەرچاویان لە جیهاندا هەیە (تەورات و ئینجیل)ە لەم دوو کتێبەدا ئافرەت هەروەك لە کۆمەڵگاکانی تردا وەك مرۆڤ سەیر نەکراوە، بەڵکو بە شتێکی پیس و قێزەون سەیرکراوە، کە دەبێت بەکاربهێنرێت لە ڕێی بەرژەوەندیەکانی پیاودا.
لە چیرۆکی دەرکردنی ئادەم لەبەهەشتدا لە تەورات و ئینجیل دا هاتووە کە "حەوا" لەباخی –عەدەن- بووە هۆی فریو دانی ئادەم و وای لەئادەم کرد تا سەرپێچی لەفەرمانی خوا بکات، لەبەری ئەو درەختە بخوات کە خوای گەورە خواردنی یاساغ کردبوو.
لەتەوراتی سەفەری بەدیهێنان –التکوین- بابی ٣ ئایەتی ٦ دا هاتووە و دەڵێت: ' لەدوای ئەوەی کە شەیتان حەوای فریو دا تا لەبەری ئەو درەختە بخوات، حەواش بۆ ئەوەی ئادەم فریو بدات تا ئادەمیش بێ بەش نەبێت لەو سەرپێچی کردنەی خوای گەورە و ئەویش سزا وەربگرێت".
لەهەمان بابدا ئایەتی ١٢ هاتووە کە کاتێك خوای گەورە بەئادەمی ووت من خواردنی بەری ئەو درەختەم لێ یاساغ کردبووی بۆ خواردت، لەوەڵامدا ئادەم دەڵێت: "حەوا منی فریو داوە و لەبەری ئەو دەرختەی داومەتێ و خواردومە" (تەورات چاپی لەندەن).
لە ئینجیلی برنابا بەشی ٤٠ ئایەتی ٢٦-٢٧ دا هاتووە کە "کاتێك شیتان حەوای فریو دا‌و لەبەری درەختەکەی خوارد، ئادەم خەوتبوو کاتێك لەخەو هەستا ئەوا حەوا لەو میوەیەی دا بە ئادەمیش ئەویش خواردی، کەوابوو حەوا ئادەمی فریو دا" (ئینجیل برنابا، وەرگێڕانی سەردار کابولی).
ئەو کەسانەی کە تەفسیری کتێبە پیرۆزەکان دەکەن ئەربابانی کلیساکان بەم جۆرە تەفسیری ئەم ئایەتانە دەکەن کە "ئافرەت بۆتە هۆی بەدبەختی مرۆڤایەتی، ئەگەرنا ئادەم بۆ هەتا هەتایە لە بەهەشت دەمایەوە"، بۆیە بەچاوێكی نەفرەت ئامێز سەیری ئافرەت دەکەن، بەڵام قورئانی پیرۆز ئادەم و حەوا بەیەك چاو سەیر دەکات و هەردوکیان بەسەرپێچی کردن لە حوکمی خوای گەورە باس دەکات، نەك ئەوەی کە هەموو گوناهەکە بکاتە گەردنی حەوا بەتەنها هەروەك لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە و دەفەرموێت:
وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلاَ مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلاَ تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الْظَّالِمِينَ ﴿٣٥﴾البقرة
“ئه‌وجا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و هاوسه‌رت له به‌هه‌شتدا ژیان به‌رنه سه‌ر و نیشته‌جێ بن له هه‌رکوێ حه‌زده‌که‌ن بخۆن و بخۆنه‌وه به تێر‌و ته‌سه‌لی، به‌ڵام نزیك ئه‌م دره‌خته مه‌که‌ون (دره‌ختێکی دیاری کراو بۆ تاقی کردنه‌وه لێیان قه‌ده‌غه کرد) ئه‌گینا ده‌چنه ڕیزی سته‌مکارانه‌وه.
هەردوکیان شەیتان وەسوەسەی خستە دڵیان تا لەبەری ئەو درەختە بخۆن.
فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِن سَوْءَاتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَذِهِ الشَّجَرَةِ إِلاَّ أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ ﴿۲۰﴾الاعراف
شه‌یتان (ئه‌و سنووره‌ی بۆ ئاده‌م و حه‌وا به‌فرسه‌ت زانی) و ئینجا که‌وته فڕێدانی وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ بۆ ناو دڵ و ده‌روونیان تا ئه‌و عه‌یب و عاره‌یان ده‌ربخات که شاراوه‌بوو لێیان (دوایی خۆی ئاشکراکرد) و پێی وتن: په‌روه‌ردگارتان ئه‌م دره‌خته‌ی لێ قه‌ده‌غه نه‌کردوون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو ببنه فریشته، یاخود بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو له نه‌مران بن!
وە هەردوکیان سزا دران لەلایەن خوای گەورە..
فَدَلاَّهُمَا بِغُرُورٍ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْءَاتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَا إِنَّ الشَّيْطَآنَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿۲۲﴾الاعراف
ئیتر شه‌یتان به‌فێڵ و پیلان فریوی دان (به‌ره‌ولای دره‌خته‌که‌ی بردن) جاکاتێک تامی به‌رو بوومی دره‌خته‌که‌یان چه‌شت، هه‌رچی عه‌یب و عاریان هه‌یه که‌وته ده‌ره‌وه، (ناچار به‌په‌له) ده‌ستیاندایه گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت عه‌یب و عاری خۆیان پێ دائه‌پۆشی و په‌روه‌ردگاریان بانگی کردن و فه‌رمووی: ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و دره‌خته‌م لێنه‌کردن و پێم نه‌وتن، که به‌ڕاستی شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه؟
سزای هەردووکیان وەك یەك بوو کە دەرکردنی هەردووکیان بوو لەبەهەشت...
فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ وَقُلْنَا اهْبِطُواْ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ ﴿٣٦﴾البقرة
“شه‌یتان (فرسه‌تی لێ هێنان) و له‌خشته‌ی بردن (وای لێ کردن له به‌روبومی دره‌خته قه‌ده‌غه کراوه‌که بخۆن) وه له‌و (شوێنه خۆش و پڕ له نازو نیعمه‌ته) به ده‌رکردنی دان ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان کرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه، ده‌بێ) دابه‌زنه خواره‌وه (بۆ سه‌ر زه‌وی) وه له‌وێ هه‌ندێکتان دوژمنی هه‌ندێکتانن، تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو نیشته‌جێ ده‌بن و له نازونیعمه‌تان سود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن".
ئادەم و حەوا هەردووکیان تەوبەیان کرد
قَالاَ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿۲۳﴾اعراف
(ئه‌وسا ئیتر هه‌ردووکیان هه‌ستیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین.
کەواتە ئەنجامەکە ئەوەیە کە ئافرەت و پیاو لە ڕووی بەدیهێنانەوە یەکسانن و هیچ کامیان ڕێزی نەدراوە بەسەر ئەوی کەیاندا، ئەگەر زیاتر ڕێزلێنانێك بێت ئەوا لەڕووی بەندایەتیەوەیە بۆ خوای گەورە.
یەکسان بوون لەڕویی کەمالات و لەپێشدانانی مرۆڤایەتیەوە
یەکێکی کە لە تێڕوانینە تەحقیر ئامێزەکانی کە بەرانبەر بە ئافرەتان دەکرا لەسەردەمی جاهیلی و لە دینە دەستکاریی کراوەکاندا ئەوە بوو کە ئافرەت لەڕووی مەعنەوی و ڕۆحانیەوە لاوازە و ناتوانێت بگاتە پلە بەرزەکانی مرۆڤایەتی، هەروەك چۆن پیاوان دەگەنە ئەو پلەیە.
قورئانی پیرۆز لە زۆر جێگادا بۆمان باس دەکات کە پاداشت وەرگرتن بۆ بەندایەتی خوای گەورە لە ڕووی ڕەگەزەوە نیە، بەڵکو پەیوەستە بە ئیمان و کار و کرداری مرۆڤەکانەوە. قورئانی پیرۆز هەروەك چۆن کار‌و فرمانی داناوە بۆ پیاوان و پێیان ڕادەگەیەنێ کە کاری چاکە بکەن هەروەها بە ئافرەتانیش دەڵێت:
انَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ﴿٣٥﴾احزاب
به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و ئافره‌تانی ئیمان دار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و ئافره‌تانی له‌خوا ترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده، پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه (هه‌ر که دنیایان به‌جێهێشت پێی شاد ده‌بن).
هەروەها پەیمان ی چونە بەهەشت بە هەردوو ڕەگەز دەدات نەك تەنها بە پیاوان، هەروەك دەفەرموێت:
مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلَا يُجْزَى إِلَّا مِثْلَهَا وَمَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿٤٠﴾غافر
ئه‌وه‌ی گوناهو هه‌ڵه‌یه‌ك بکات، به‌قه‌ده‌ر هه‌ڵه‌و گوناهه‌که‌ی خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌نرێت، ئه‌وه‌ش که چاکه ده‌کات له پیاوان و ئافره‌تان، له لاوان و له کچان له کاتێکدا که خاوه‌نی باوه‌ڕی دامه‌زراون، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و بێ سنوور‌و بێ حساب ڕزق و ڕۆزیی (هه‌موجۆرو هه‌مه‌چه‌شنیان) پێ ده‌به‌خشرێت.
هەروەها لە جێگەیەکی کە لە قورئانی پیرۆز دا هاتووە کە خوای گەورە پەیمانی بەخشینی نیعمەتەکانی خۆی بە هەردوو ڕەگەز دەدات لەبەهەشت دا و دەفەرموێت:
وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾التوبة
خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان، به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و جاریه به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا، له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا، که له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گرنگتره، ئه‌وه خۆی سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه.
قورئانی پیرۆز ئەوەشمان پێ ڕادەگەیەنێت کە لە پشت هەموو پیاوێکی گەورەوە ئافرەتێکی گەورەو پایە بەرز هەیە، هەروەك لە پشتی پێغەمبەران ئادەم و ئیبراهیم –علیهما السلام- خێزانەکانیان ناوبراوە، لەپشتی پێغەمبەران موسی و عیسی –علیهما السلام- دایکیان ناو براون.
هەروەها خێزانی هەردوو پێغەمبەر نوح وە لوط –علیهما السلام- ناوبراون بە ئافرەتانێکی ناشایستە بۆ هاوسەرەکانیان، ژنەکەی فیرعەون بە ئافرەتێکی گەورە و پایەبەرز کە گرفتاری کابرایەکی بەدکار بووە ناودەبات.
خوای گەورە دەربارەی حەزرەتی مەریەم دایکی پێغەمبەر عیسی –علیە السلام- دەفەرموێت:
فَنَادَتْهُ الْمَلآئِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ أَنَّ اللّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَى مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِّنَ اللّهِ وَسَيِّدًا وَحَصُورًا وَنَبِيًّا مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿٣٩﴾آل عمران
جا له کاتێکدا که زه‌که‌ریا له په‌رستگادا بوو، وه به‌پێوه وه‌ستا بوو، نوێژی ده‌کرد، فریشته‌کان بانگیان کرد: خوای گه‌وره مژده‌ت ده‌داتێ به بوونی یه‌حیا، که ڕاستی فه‌رمانی تایبه‌تی خوا ده‌گه‌یه‌نێت، وه گه‌وره‌و ڕێزداره‌و خۆپارێزه له گوناهان، وه پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.
هەروەها دەفەرموێت:
إذْ قَالَتِ الْمَلآئِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ ﴿٤٥﴾آل عمران
(هه‌روه‌ها تۆ له‌وێ نه‌بوویت) کاتێ که فریشته‌کان به مه‌ریه‌میان وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ که به وشه‌یه‌کی خۆی (به فه‌رمانی خۆی ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی مه‌سیح، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه، که پیاو ماقووڵ و پایه‌به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه).
هەروەها لە جێگایەکی کەدا هاتووە کە:
وَإِذْ قَالَتِ الْمَلاَئِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللّهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ وَاصْطَفَاكِ عَلَى نِسَاء الْعَالَمِينَ ﴿٤٢﴾آل عمران
(هه‌روه‌ها یادیان بێنه کاتێ که) فریشته‌کان وتیان ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا تۆی هه‌ڵبژاردوه‌و خاوێن و پاکیزه‌ی کردوویت و هه‌ڵی بژاردویت له‌ناو هه‌موو ئافره‌تانی جیهاندا.
خوای گەورە پێی دەفەرموێت کە عیبادەتی خوای گەورە بکات:
يَا مَرْيَمُ اقْنُتِي لِرَبِّكِ وَاسْجُدِي وَارْكَعِي مَعَ الرَّاكِعِينَ ﴿٤٣﴾آل عمران
ئه‌ی مه‌ریه‌م ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگارت به، وه سوژده و کڕنوشی بۆ به‌ره له‌گه‌ڵ کڕنوشبه‌راندا.
هەروەها خوای گەورە ڕزق و ڕۆزی بۆ دەنارد لە ڕێگای غەیبەوە..
فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ وَأَنبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقًا قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّى لَكِ هَذَا قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ اللّهِ إنَّ اللّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿٣٧﴾آل عمران
(له‌وه‌دوا) په‌روه‌ردگاری به شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ند مه‌ریه‌می وه‌رگرت، زۆر به جوانی پێی گه‌یاند، زه‌که‌ریای کرده مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتی (که هه‌م خزم و هه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو، تا به‌چاکی دینداریی فێر بکات، پاشان که مه‌ریه‌م گه‌وره بوو) هه‌رکاتێ زه‌که‌ریا ده‌چوو بۆ سه‌ردانی له شوێنی خوا په‌رستیه‌که‌ی دا ده‌یبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌تی جۆراو جۆری لایه، (زه‌که‌ریا ده‌یپرسی): ئه‌ی مه‌ریه‌م (ئه‌م هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌ت) له‌کوێ بوو؟!، مه‌ریه‌م له وه‌ڵامیدا ده‌یوت: هه‌موو ئه‌وانه له‌لایه‌ن خواوه‌یه، ئه‌و بۆم ده‌نێرێت، به‌ڕاستی خوا به هه‌رکه‌س که بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوور و بێ شومار ده‌به‌خشیت.
کەواتە لەم ئایەتە پیرۆزانەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئافرەتان لە گەیشتن بە بەرزترین پلەی مەعنەویەت و ئیمانداری و لەخوا نزیك بوون لەگەڵ پیاوان دا هیچ جیاوازیەکیان نیە.
قورئانی پیرۆز ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ئافرەتان و پیاوان هیچ جیاوازیەکیان نیە لە ڕووی بەندایەتیەوە، ئەوەشمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ئەم دوو ڕەگەزە لەڕووی هێزو توانای وەرگرتن و فێربونەوە جیاوازیان نیە، هەروەك چۆن لەم ڕۆژگارەدا هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکرێت لە ڕووی هێز و توانای جەستەییەوە بەتایبەت لە کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکان دا کە تەنانەت لەڕووی ئەرك و فەرمان و پێگە کۆمەڵایەتیەکانەوە هیچ جیاوازیەك نابینرێت، کە ئەمەش وای کردووە لە کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکان کە ببنە کۆمەڵگایەکی یەك ڕەگەزی تا ئەو ڕادەیەی کە ئافرەتان لە ئافرەت بوونی خۆیان نەفرەت بکەن و بکەونە لاسایی کردنەوەی پیاوان. هەموو هێزو توانای خۆیان دەخەنە کار تا بتوانن وەك پیاوان ڕەفتار بکەن.
چونکە کۆمەڵگاکە ئەو قانونەی داناوە کە دەبێت وەك پیاو هەوڵ بدات، ئەم کارەش وای لەئافرەتان کردوە کە بەتەواوەتی ئەرکو فەرمانە سەرەکیەکانی خۆی کە گەورەترینیان دایکایەتیە لەبیر بکەن. لەبریتی ئەوە لەگەڵ پیاواندا کێ بەرکێ بکەن لە ئیشوکارەکانی دەرەوە دا.
کۆمەڵگایەك کە لەسەر بنەماکانی ئاینی ئیسلام و قورئانی پیرۆز دابمەزرێت ئەوا کۆمەڵگایەکی دوو ڕەگەزی دەبێت، کە هەردوو ڕەگەزی ئافرەت و پیاو ئەرکو فەرمانی تایبەتی خۆیان هەیە، لەم دابەشکردنی ئەرکانەدا بەشی بەدەستهێنانی بژێوی ژیان و کارکردن لەئەستۆی پیاوان دایە، هەروەك چۆن بەڕێوەبردنی منداڵ لەئەستۆی ئافرەتان دایە، کە ئەمە گەورەترین و پیرۆز ترین کارە، چونکە ئەو ڕەوەندەی کە ئەوان پەروەردەی دەکەن پێكهێنەری کۆمەڵگان لە داهاتوودا.
تەنها بەم شیوەیە کۆمەڵگایەکی سەلامەت و ژیانێکی ئاسودە بۆ هەموان فەراهەم دێت، قورئانی پیرۆز لەم بارەیەوە دەفەرموێت:
وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلاَدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ وَعلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ لاَ تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلاَّ وُسْعَهَا لاَ تُضَآرَّ وَالِدَةٌ بِوَلَدِهَا وَلاَ مَوْلُودٌ لَّهُ بِوَلَدِهِ وَعَلَى الْوَارِثِ مِثْلُ ذَلِكَ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَن تَرَاضٍ مِّنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِمَا وَإِنْ أَرَدتُّمْ أَن تَسْتَرْضِعُواْ أَوْلاَدَكُمْ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُم مَّآ آتَيْتُم بِالْمَعْرُوفِ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿٢٣٣﴾ البقرة
دایکان با شیر بده‌ن به منداڵه‌کانیان دوو دانه ساڵی ته‌واو بۆ هه‌رکه‌س که ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات، وه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که خاوه‌نی منداڵه‌که‌یه (واته باوکی منداڵه‌که) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاك به‌شێوه‌یه‌کی جوان و چاك ده‌بێ ئاماده بکات بۆ دایکان، هه‌رکه‌س به‌گوێره‌ی توانای خۆی داوای لێ ده‌کرێت، نابێت هیچ دایکێك زیانی پێ بگات و (له دیتنی منداڵی بێ به‌ش بکرێ)، هه‌روه‌ها خاوه‌نی مناڵه‌که (واته باوکی، نابێت زیانی پێ بگا‌و، له دیتنی مناڵه‌که‌ی بێ به‌ش بکرێت)، وه وه‌ره‌سه‌ی مناڵه‌که‌ش بۆیان هه‌یه به‌هه‌مان شێوه (گرنگی به مناڵه‌که بده‌ن، چ خزمانی دایك، چ خزمانی باوك)، خۆ ئه‌گه‌ر دایك و باوك به‌ڕه‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردوو لایان ویستیان مناڵه‌که‌یان له شێر ببڕنه‌وه، ئه‌وه قه‌یناکاو گوناهیانناگات، ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیر پێدانی مناڵه‌که‌تان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناکا به‌مه‌رجێك ماف و کرێیان به‌جوانی و شایسته پێ بده‌ن، له خوا بترسن و پارێزکار بن، وه چاك بزانن که خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هەروەها دەفەرموێت:
الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا ﴿٣٤﴾النساء
پیاوان مافی سه‌رپه‌رشتیان هه‌یه به‌سه‌ر ژناندا، ئه‌مه‌ش بڕیاری خوایه فه‌زڵ و ڕێزی هه‌ندێك ده‌دات به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که) پیاوان ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن (له پێناوی ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا) له‌ولاشه‌وه ئافره‌تانی (ژیر) چاك و پاکن، له خواترسن، نهێنی نێوان خۆیان و مێرده‌کانیان ده‌پارێزن که (ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بجێ هێنانی فه‌رمانی خوایه)، ئه‌گه‌ر ترسان له سه‌رکه‌شیی و سه‌رپێچی هاوسه‌رتان، سه‌ره‌تا ئامۆژگاریان بکه‌ن، (ئه‌گه‌ر سودی نه‌بوو) لێیان بده‌ن (به مه‌رجێك لێدانه‌که له ده‌م و چاو نه‌بێت و ئاسه‌وار به‌جێ نه‌هێلێت)، ئه‌گه‌ر به‌م هۆیانه لادان و یاخی بوون وازیان هێنا، ئه‌وه ئیتر سته‌میان لێ مه‌که‌ن و ڕێگه‌ی تر مه‌گرنه به‌ر (بۆ ئازاردانیان) بێگومان خوا به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه. (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێ بکه‌ن تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت).
لە جیهانی ئەمڕۆی ڕۆژئاوادا زۆربەی ئافرەتان بێزارن لەو دروشمانەی کە دەدرێن وەك (ئازادی، یەکسانی و فێمێنستی)، خانمێکی ڕۆژنامەنوسی ئەمەریکی کە لایەنگری مافەکانی ئافرەتە، کتێبێکی نوسیوە و چاپ کردووە کە باس لە ژیانی خۆی دەکات.
لە کتێبەکەی هاتووە کە "ئافرەتانی ئەمەریکی بەسەرقاڵ بوون بەکاری دەرەوە و کێبەرکێ لەگەڵ پیاوان، گەورەترین سۆزی ژیانیان لەدەست داوە کە دایکایەتیە"
ئەم ڕۆژنامە نوسە ئافرەتە ئەمریکیە ئامۆژگاری هەموو ئافرەتانی جیهان دەکات و دەڵێت: "ئەگەر دەتانەوێت خێزان پێکەوە بنێن و ببنە دایك، ئەوا بەس ئەرکو فەرمانەکانی خۆتان جێبەجێ بکەن).
ڕادیۆی دەولەتی ئینگلتەرا لەبەرنامەیەکیدا بەناونشانی (ئیسلام تاکە دینێکە کە بەخێرای گەشە دەکات) و لەبەشێکی ئەو بەرنامەیەدا دەڵێت: "لەسەر بنەمای ڕاپرسی ڕۆژنامەی تایمز، ژمارەی تازە موسوڵمان بوانی دەوڵەتی ئینگلیز لە ساڵێکدا دەگاتە ١٠٠ هەزار کەس، کە زۆربەی زۆریان ئافرەتانن! لەنێو تازە موسوڵمان بوانی ئەمەریکاشدا ٪٨٠ ی ئافرەتان پێکی دەهێنن. بە وتەی هەندێك لە ئافرەتانی موسوڵمان بووی ئینگلیزی دەڵێن: هۆکاری موسوڵمان بونیان ئەو ئەرزشانەیە کە دینی ئیسلام بۆی داناون!
ئافرەت لە کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکانی ئەم سەردەمەدا
لە کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکاندا کاتێك ئافرەتێك دەچێتە ناو ژیانی هاوسەرایەتیەوە دەبێت ناوی خانەوادەی خۆی بگۆڕێت و بیکات بە ناوی خانەوادەی هاوسەرەکەی، بەو مانایەی کە ناوی خانەوادەیی خۆی لەدەست دەدات و بەفەرمی دەبێت هەڵگری ناوی هاوسەرەکەی بێت.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئافرەت بەکەسێكی زۆر نزم سەیر دەکرێت، تا لەماڵی باوکێتی ناوی باوکی هەڵدەگرێت وە کاتێکیش کە چووە لای هاوسەرەکەی دەبێت ناوی پیاوەکەی هەڵبگرێت، کە دووبارە لەهەبوونی ناو بەهایەکی نیە. کە ئەمە سەرەتاییترین مافە ئافرەت لە ڕۆژئاوا نییەتی لەکاتێکدا دەم لەئازادی و مافی مرۆڤ دەکوتن.
لە فەرمانگە ڕەسمیەکانی دەوڵەتدا لە هەبوونی دوو ناوی ئافرەتان پرسیار دەکەن کە ئایا ئەو ناوەت چییە کەلە دوای هاوسەرگیر وەرت گرتووە، چونکە ئەو ناوەیان ڕەسمێتی زیاترە لەناو دەوڵەتدا. لە تەوراتی ئێستادا هاتووە کە ئافرەت تاڵ ترین مەرگە بۆ پیاو، ئەمەش ئەو یەهودیانەن کە بەهەڵە خۆیان بەپێشەنگی مرۆڤایەتی و پاکترین نەژاد دەزانن، بە ووتەی "ناهوم گلدمن" کە یەکێکە لە بونیادگوزارانی سیستەمی ئێستای ئیسرائیل دەڵێت: "خەڵکی یەهود پەدیدەیەکی مێژووی و شازن"
ئەم پیا هەڵدانەی کە ئەو لە یەهودیەکانی دەکات کە ئەوان ئافرەت بە چاوێکی کەم تەماشا دەکەن و لەو باوەڕەدان کە ئافرەت هیچ کاتێك نابنە هۆی خۆشبەختی، بەڵکو هەروەك چۆن مەرگ بۆ مرۆڤەکان تاڵ و ناخۆشە ئافرەتانیش بەشێوەی مەرگن.
یەکێك لەو گۆڤارە ئیسلامیانەی کە لە لەندەن دەردەچێت لە بابەتێکدا نوسیویەتی " لە ئیسلامدا شتێکی جالب هەیە کە ١٤٣٢ ساڵ پێش ئێستا ئیسلام مافی ئافرەتانی پەسەند کرد، کە لە وڵاتێکی وەك بەریتانیا لە سەرەتای سەدەی بیستەوە لە ڕێگای پرۆژەیەکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە مافی ئافرەت پەسەند کرا".
لە کۆتایی ئەم لێکۆڵینەوەدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە ڕاکردنی ئافرەتان لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا و پەنا گرتنیان بە دینی ئیسلام ئەوە دەگەیەنێت کە کەسانێکی بەرژەوەندی خواز و بازرگانی ئافرەتان هەڵسوکەوتی کۆمەڵگای ڕۆژئاوا هیچ کڕیارێکی نییە.
به‌روار: 15/06/2019
بینین: 1163
|