بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلام و نه‌صرانیه‌ت به زۆری شیر، خوێندنه‌وه‌یه‌ك له ناوكۆی مێژوودا
فاتيح سه‌نگاوى
بیروبڕوای دروست به‌ره‌نجامی ویستی ئازاد و په‌سه‌ندكردنی خۆویستانه‌ی مرۆڤه، به‌ده‌ر له‌وه ناتوانرێ پێی بوترێ وه‌رگرتن و قه‌ناعه‌تێكی راست و دروست و خۆویستانه، به‌ڵام زۆرجار ئه‌گه‌ر له نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دوه‌میشدا ئاینێك یا بیروباوه‌ڕێك به ته‌قلیدی و ته‌نانه‌ت زۆریش سه‌پێنرابێت دواجار ده‌بێته به‌شێك له بیروباوه‌ڕی ئه‌و خه‌ڵكه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه له كرۆكی خۆیدا هه‌ڵگری هێز و توانای قه‌ناعه‌ت پێ كردن بێت، به‌تایبه‌ت له مێژووی كۆندا، ئه‌مه بۆ مێژوی نوێ به‌رێژه‌یه‌كی كه‌متر دروست ده‌رده‌چێت.
ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زابم زۆرترین خه‌ڵكێ كه‌له‌مڕۆدا مسوڵمان بن ئه‌و ناوچانه‌ن كه ئیسلام به‌هێز و شیر پێی نه‌گه‌یشتوه به‌ڵكو له‌رێگه‌ی بازرگان و بانگخوازه مسوڵمانه‌كانه‌وه بوه به تایبه‌ت له ئه‌ندۆنسیا و باشوری رۆژه‌هه‌ڵاتی ئاسیا... ئه‌سڵیش له ئیسلامدا بانگه‌شه‌كردنی به‌رامبه‌ره به‌شێوازێكی ئاشتیانه و قه‌ناعه‌ت پێكردنی عه‌قڵی و قه‌لبی نه‌ك سه‌پاندن و به‌زۆر مسوڵمان كردن...
گرنگه بزانین جیهانی كۆن و قۆناغه پێشینه‌كانی مرۆڤایه‌تی كه‌مترین بواری تێدا بوه بۆ ئازادی بیر و ڕا و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگه‌كان له‌ژێر زۆری ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌واكانیاندا بیروباوه‌ڕ و قه‌ناعه‌تیان وه‌رگرتوه، ئه‌وه‌ی دواتریش هاتوه و بانگه‌شه‌ی بیروباوه‌ڕو دینێكی نوێی كردوه زۆرجار به‌تێكشكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته توانیویه‌تی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه و بیروباوه‌ڕی خۆی بسه‌لمێنێ و زۆرجاریش بسه‌پێنێ..
لێره‌وه قسه‌كردن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بوترێ ئیسلام –مه‌سیحی و هتد به زۆر خۆی سه‌پاند و به‌هێزی شیر جێگه‌ی خۆی كرده‌وه له جیهانی كۆندا بێگومان رێژه‌یه‌ك له راستی تێدایه و هیچ بیروباوه‌ڕێكی لێ هه‌ڵاناوێردرێ، به‌ڵام جیاوازییه‌ك هه‌یه لێره‌دا ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی بۆنمونه: مسوڵمانان كاتێك ناوچه‌یه‌كیان ده‌گرت خه‌ڵكه‌كه‌یان سه‌رپشك ده‌كرد له نێوان مسوڵمان بون و جزیه‌دان و شه‌ڕكردندا به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداره مه‌سیحیه‌كان بژارده‌ی به‌مه‌سیحی بون و شه‌ڕو كوشتن‌یان ده‌خسته به‌رده‌م و خیاری مانه‌وه به قه‌ناعه‌ته‌وه زۆر ده‌گمه‌نه ئه‌گه‌ر هه‌ش بوبێت ... ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌یه له نێوان مێژوی مسوڵمانان و مێژوی كریستیانه‌كاندا ... ئه‌و سه‌ماحه‌ته‌ی مه‌سیح هه‌یبوه ته‌نها له‌سه‌ره‌تادا بونی هه‌بوه ئه‌و كاته‌ی مه‌سیحییه‌كان چه‌وسێنراوه و بانگه‌شه‌كار بوون...
جیهانی كۆنی دینه‌كان كاتێك ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌یگه‌یه‌نن تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن به‌زه‌بری هێز، به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌و ئاینه بۆ دواتر هێزه شاراوه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و ئاینه رۆڵیان ده‌بێ له مانه‌وه و بڵاوبونه‌وه‌یدا، لێره‌وه ده‌سته‌واژه‌ی: كورد به زۆر ئیسلامی وه‌رگرت... مه‌سیحییه‌كان به زۆربون به مسوڵمان... مسوڵمانه‌كان به زۆر كران به مه‌سیحی ... وه‌سه‌نیه‌كان به‌زه‌بری هێز مه‌سیحیه‌تیان قبوڵ كرد، به‌ڕێژه‌یه‌كی رێژه‌یی هه‌ندێ راستی تێدایه و له هه‌ندێ بڕگه‌شیدا ته‌واو راسته، هه‌رچه‌نده كورد كه‌مترین پشكی له‌م به‌زۆركردنه‌دا هه‌یه ... به‌ڵام ئه‌وه‌ش راسته كه پێشتریش ئه‌و گه‌لانه به ئازادانه‌ی ته‌واو ئه‌و ئاینه‌ی پێشویان وه‌رنه‌گرتوه و زۆرجار له‌رێی هێز و فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه...
كاتێك عیسا سه‌لامی خوای له‌سه‌ر په‌یامی خوای بۆ دێ و شوێنكه‌وته‌ی زۆر ده‌بێ و بانگخواز و موبه‌شیره‌كانی ده‌یانه‌وێ په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نن له‌لایه‌ن رۆمانه‌كانه‌وه توشی گه‌وره‌ترین ته‌نگ پێ هه‌ڵچین و گرتن و ئازاردان و كوشتن ده‌بنه‌وه، بێگومان جوه‌كانیش پشتیوانی رۆمه‌كان بوون له‌مه‌دا... بیانوی رۆم و یه‌هوده‌كانیش ئه‌وه بوه ئه‌م بیروباوه‌ڕه دژی بیروباوه‌ڕه‌كانی ئه‌وانه و ده‌یانه‌وێ بیروباوه‌ڕه‌كانی تر له‌ناوببه‌ن و ئه‌م جۆره بۆچونه‌ش له‌لای مه‌سیحیه‌كان بونی هه‌بوه و مه‌سیحیه‌كان له مێژوی ده‌سه‌ڵاتی كۆنیاندا داكۆكی كار نه‌بوون له ئازادی بیروباوه‌ڕی به‌رامبه‌ر و رێ پێدان و سه‌ربه‌ست كردنیان.
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاوی به‌مه‌سیحی بونی كۆسته‌نتینی رۆمانیدا چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌وانیتری یه‌هودی و وه‌سه‌نی ده‌ست پێ ده‌كات و به‌زۆركردنه مه‌سیحی و كوشتنی مولحیده‌كان ده‌بێته یاسای ده‌وڵه‌ت و پیرۆزی و پشتیوانی له پیاوانی ئاینییه‌وه وه‌رده‌گرێ و مێژوی مه‌سیحیه‌ت پڕه له‌و كوشت وبڕانه‌ی بۆ ئه‌وانی جیاواز ئه‌نجام دراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و جیاوازییه زۆرجار چوارچێوه مه‌سیحیه‌كه‌شی گرتوه‌ته‌وه‌و به‌زه‌ییان به مه‌سیحیه‌كی مه‌زهه‌ب جیاوازیشدا نه‌هاتوه‌ته‌وه... ئیتر واز بهێنه له مسوڵمانێكی ئه‌نده‌لوسی كه ته‌نها به مه‌سیحی بون و كوشتنی له‌به‌رده‌مدا بوه له‌كاتێكدا له‌وپه‌ڕی دڵ ره‌قیدا مه‌سیحییه‌ك : توانیویه‌تی به جزیه‌دان سه‌ر و ماڵی پارێزراو بێت...
مێژوی مسوڵمانیش خاڵی نیه له جه‌نگ و كوشتار به‌ڵام به‌راورد به هه‌مان قۆناغی مێژویی و به‌راروردكردنی مێژوی ئه‌وان به مسوڵمانه‌كان، بێگومان مسوڵمانان به‌به‌زه‌یی تر بون و خودی په‌یامی ئاینه‌كه‌ش پاڵنه‌رێكی ئیجابی بوه له‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر به‌خودی وه‌حی و په‌یامی خوایی ناتوانین شه‌رعیه‌ت به هیچ كارێكی ناڕه‌وا و پێشێلكارییه‌ك بدرێ كه دژ ده‌وه‌ستێته‌وه به‌و په‌یامه ئیتر له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه ئه‌نجام درابێت، به‌ڵام ده‌بێت له سیاقی مێژویی خۆیدا بخوێنرێته‌وه و هه‌ڵ بسه‌نگێنرێ و به‌راورد بكرێ به ئه‌وانیتری هاوشێوه نه‌ك هه‌نوكه و ئه‌و قۆناغه پێشكه‌وتوه‌ی مرۆڤ پێی گه‌یشتوه...
كاتێكیش داعش دێته پێش و ئه‌وانیتر خۆیان ده‌كه‌ن به ره‌سولی ره‌حمه‌ت و سه‌ماحه‌ت ئه‌مه په‌یوه‌ست نیه به خودی ئاینه‌كه‌وه له‌هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا هه‌رچه‌نده ده‌توانرێت پاساوی بۆ ببینرێته‌وه، به‌ڵكو به‌شی هه‌ره زۆری په‌یوه‌سته به ژینگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سته‌م و دادگه‌ری و دابین بونی ماف و خواست و ئازادی و كۆمه‌ڵی ئیسڵاحاتی فیكری و فیقهی كه ده‌بێ بكرێن ... هه‌ڵه‌شن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به گوناهه‌كانی مێژوو ئیسلام تاوانباركه‌ن و ئه‌وانیتر پاك و بێ گه‌رد نیشاند ده‌ن ... ده‌بێت مێژوو له سیاقی خۆیدا بخوێنینه‌وه و هه‌ڵه‌كانی ده‌سنیشان كه‌ین و بۆ ئێسته‌ش په‌یام و رۆحی دینه‌كه بگه‌یه‌نرێت و كه‌سیش به پیرۆز دانه‌نرێت ... خه‌می جیدی ببێته له بێژنگ دان و پاڵفته‌كردن به ره‌چاوكردنی نرخاندنی هه‌وڵی زانایان، ئه‌و توراسه گرنگه‌ی له‌پاڵ خڵته و پڵته‌كانی پڕێتی له گه‌وهه‌ری گرانبه‌ها و كه ناكرێ له‌مڕۆشدا لێ بێ نیاز بین ...
به‌روار: 14/07/2016
بینین: 917
|