فرەژنی و میرات لە یاساکانی ئیسلام و غیر ئیسلام دا.
ئەیمەن خدر
له ئهوروپا بهشكرنی میرات له نێوان ئافرەت و پیاو وهك یهكه، بهڵام كهس پهیرهوی ناكات ...
فرەژنی یاساغە کەچی زۆرینەیان بە فرە فێرن...
تەمەنی زەواج بۆ پیاوان و ئافرەتان کاتێکی دیاری کراوی نییە، بەڵکو هەرکات ئافرەت یان پیاو باڵغ بوو دەتوانێت هاوسەرگیری بکات و ژیانی هاوبەشی پێک بهێنێت، تەمەنی باڵغ بوونیش تەمەنێکی دیاری کراو نییە، بەڵکو بەپێی ئاوهەوای ناوچەکە گۆرانی بەسەردا دێت، بۆنموونە ئەو ناوچانەی پلەی گەرمیان بەرزە گەشەی مرۆڤ پێشدەکەوێت لەچاو ئەو ناوچانەی کەپلەکانی گەرمیان نزمە بەوحاڵەش لەناوچە گەرمەکان مرۆڤ زووتر گەشە دەکات و باڵغبوونی پێش دەکەوێت بەپێچەوانەی ناوچە ساردەکان.
فرەژنی- (فرە ژنی) لەزمانەوانیدا واتە ژن زۆری ئەوەش لە دوو وشەو پاشگرێک پێکهاتووە ( فرە+ژن+ی )، ئیسلام بە داهێنەری فرەژنی دانانرێت بەڵکو ئیسلام یاسای داناوە بۆ رێکخستنی ئەو فرییەی لەپێش ئیسلامدا هەبووە، پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هیچ یاسایەک تایبەت بەژن و فرەژنی نەبوو، ژن وەک کۆیلە بەکار دەهات کرین و فرۆشتنی پێوەدەکرا، پیاو هەرچەندێک حەزی کردبایە دەیتوانی ژن بکرێت و بیکاتە هاوسەری خۆی و هەرکاتێکیش حەزی بکردبایە یان وازی لێ دەهێنا یانیش وەک کۆیلە دەیفرۆشت، بەڵام ئیسلام کەهات بەیاسا ئەوەی رێکخست، ئەو فرەییەی نەهێشت بەڵکو لەجێگەی ئەوە دیاری کرد کەپیاو جگە لە چوار ژن لەیەککاتدا بۆی نییە زیاتری هەبێت تەنانەت بەمەرجیش کەلە ئایەتی سێی(صورە النساو)دا بەروونی باسی لێوەکراوە.
" ( وإن خفتم ألا تقسگوا فی الیتامی فانكحوا ما گاب لكم من النساو مپنی وپلاپ ورباع فإن خفتم ألا تعدلوا فواحدە أو ما ملكت أیمانكم ژلك أدنی ألا تعولوا ( 3 ) )"
واتە ( 3 ) ئهگهر ترسان له ئهنجام نهدانی دادپهروهری لهگهڵ کچه بێ باوکهکاندا (ئهگهر بیانکهنه هاوسهرتان، ئهوه واز لهوان بهێنن)، ئهوه له ئافرهتانی تر که حهڵاڵن بۆتان ژن ماره بکهن دوو دوو، یان سیان سیان، یان چوار چوار، (ئهڵبهته له یهک هاوسهر زیاتر مهرج و بارودۆخی تایبهتی خۆی ههیه) خۆ ئهگهر ترسان لهوهی که نهتوانن دادپهروهر بن (لهنێوان هاوسهرهکانتاندا) ئهوه با یهک ژن ماره بکهن، یان ئهو کهنیزهکانهی که ههتانن (که دیاردهیهکی کاتی بوو، ئیسلام بنهبڕی کرد)، ئهوهی که باسکرا نزیکتره لهوهی ستهم نهکهن (ئهگهر پهیڕهوی بکهن).
لەبەرامبەردا لەوڵاتانی نا ئیسلامی یاسا رێگەی تەنها بەیەک ژن داوە کەپیاو بۆی هەیە لەیەک کاتدا مارەکراوی فەرمی بێت، ئەوەش جگە لەخەساندنی پیاو شتێکی ترنییە، بەدەر لەوەش رێگەخۆشکەرە بۆ بڵاوبوونەوەی کاری لەشفرۆشی و خیانەتی زەوجی...
ئیسلام باڵغ بوونی پیاو ئافرەت بەمەرجی زەواج دەزانێت هەرکاتێک پیاوئافرەت باڵغ بوون و لایەنی ژیریان کامڵ بێت هیچ ڕێگریەک لە پڕۆسەی هاوسەرگیریان ناگرێت تەنانەت ئەگەر تەمەنیان لەخوار 15 ساڵیشەوە بێت، ئەمما لە یاساکانی غیر ئیسلامیدا شانازی بەوە دەکەن کە نابێت هیچ کەسێک لەخوار تەمەنی 18 ساڵیدا بچێتە پرۆسەی هاوسەریەوە بۆ رێگریش لەوە دادوەری یاسایی دان نانێت بەوەها پرۆسەیەکدا تاتەمەنی یاسایی کەلایان 18 ساڵیە تەواو نەبێت، بەڵام ئەوەی لە ئەوروپاو وڵاتانی ڕۆژئاوایدا دەبینرێت پێچەوانەیەو ئافرەتانی تەمەن خوار 18ساڵ بەدەست دوو گیانیەوە دەناڵێنن کەزۆرێکیشیان بەهۆی دەستدرێژی سێکسیەوە گیرۆدە بوون.
وەک پێشتر ئاماژەمان بۆکرد رۆژئاواییەکان رێگریان لێکراوە لەبوونی زیاتر لە هاوسەرێک، غەریزەو جنس لەپیاوو ئافرەتدا جیاوازە بوونی تەنیا یەک هاوسەر هەندێ جار ناتوانێت لایەنی جنسی پیاو دابین بکات بۆیە پیاو پێویستی بەزیاترە ئەوەش بەرێگەیەکی زانستی و شەرعی دەبێت، رۆژئاواییەکان بۆ پرکردنەوەی لایەنی جنسی و بۆ دابەشنەکردنی سەروەت و ماڵیان پەنا بۆ رێگەچارەیەک دەبەن کەبەتەواوی جگە لەسەرگەردانی شتێکی تر نییە.
لەوکاتەدا کە پیاو كه دهوڵهمهند دەبێت و لایەنی جنسیشی حەوجێی بەزیاتر لە ئافرەتێکەو ناشیەوێت کەس هەبێت لەداهاتوودا میراتگری بێت قهت مارەبڕی لەگەڵ ئافرەت ناكات لەبهر ئهوهی مۆڵكهكهی دابش نهكرێت و لایەنی جنسیەکەشی تێر بێت...
ئەی چی دەکات!؟
بۆ ئەو هۆیە چهند شێوهیهك پێكهو ژینیان هێناوەته كایهوه كە میراتگری نابێت و هەواو ئارەزووەکانیشی تێراو دەبێت:-
1-گێڵفرێند واتا هاوڕێی ژن، ژنێک بەهاورێی خۆی دەگرێت و لەگڵیا دەبێت.
2- پێكهوه ژین، ئەوەش مارە برینی نییەو بەیەکەوە لەماڵێکدا بەنامەحرەم ژیان دەگوزەرێنن پێغەمبەرمان علیهم السلام دەفەرمێت لەنێوان دوو نامەحرەمدا سێیەمیان شەیتانە. ( ئەو پێکەوە ژینە هەندێ جار بۆ بارسووکی ئابووریش بەکار دێت بەتایبەت بۆ خۆدزینەوە لەباج و چریبە).
3- هاوژنی جنسی(سێکسی) ئەوەشیان هەرکەسەیان ژن و پیاوەکە لەماڵی خۆیانن و هەرکات حەزو ئارەزوویان هەبوو ئەوە سەردانی یەکتر دەکەن و هیچ رێگرێک نییە لەئەنجامدانی کاری ناشەرعی .
4-هەموو پیاو ئافرەتێک دەتوانێت لەیەک کاتدا چەندین گێڵ فرێندو پێکەوە ژین و هاوژینی سێکسی هەبێت، هیچ یاسایەکی تایبەتیش نییە رێگر بێت لەوشێوازە فرەژنیە چونکە هیچ مارەبرین و رێورەسمێکی یاسایی و شەرعی لەگەڵدا نییە.
لەبارەی میراتەوە، بابەتی میرات لایەنێکی فراوانگیرەو ئێمە ناچینە وردەکاری بابەتەکەوە بەڵکو تەنها باس لە پێدان و پێنەدانی دەکەین، ئافرەت لە وڵاتانی نائیسلامی بەشێوەی جۆربەجۆر مافی پێدەدرێت، سەبارەت بەمیرات کاتێ ئافرەت میرات دەگرێت کەسێک دەمرێت و پێش مردنی وەسیەتی کردووە ماڵ و موڵکەکەی چۆن و بەسەر کێدا دابەش بکرێت، ئەوەش هەموو کەسێک ناگرێتەوە، تەنانەت نزیکترینی کەسەکانی مردووەکە میراتی لێ نابەن کە ناویان لە وەسیەت نامەکەدا نەهاتبێت، ئەگەر کەسێک مردو وەسیەتی نوسی بوو لەوەسیەتەکەدا نەهاتبوو کە ماڵ و موڵکەکەی بدرێت بەخێزان و مناڵەکانی ئەوە نە خێزانەکەی و نەمناڵەکانیشی ناتوانن هیچ لەو بەشە میراتە بەرن کە لەدوای بەجێ ماوە، ئەمما لەئیسلامدا بێبەشکردن نییە تەنها لەچەند حاڵەتێکی دەگمەندا نەبێت، ئەوەش نییە لەوەسیەتدا ماڵ و موڵک هەمووی بۆ کاری خێرخوازی و کاری تایبەت تەرخان بکرێت، بەڵکو بەرێژە بۆی تەرخان کراوە کەچۆن و بۆچ کارێت ئەو میراتە تەرخان بکرێت، بەدەر لەو رێژەیە ئەوەی تر دەبێت بۆ میراتگرانی بێت بەپێی ئەوەی لە قورئان و فەرموودەدا باسی لێوە کراوە.
بهروار: 27/11/2014
بینین: 2387
|