
عێراق له چاوه‌روانی دهسهلاَتێكی دیكتاتۆری تردا
عەلی حاجی زەڵمی
پاش تێپه‌ربونی زیاتر له چوارمانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراقدا و راسپاردنی ((حیدرالعبادی)) بۆ پێك هێنانی حكومه‌ت ،ئه‌وه‌ی چاوه‌روان ده‌كرێت و له ژێر رۆشنایی ئه‌نجامه‌كاندا چاودێران بیروبۆچوونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی ئیراق هه‌یه. چه‌ند لایه‌نێك رایانگه‌یاندوه، كه حكومه‌تی تازه حكومه‌تێكی ئیئتیلافی ده‌بێت، به‌شێكی تریشیان پێیانوایه به شێوه‌ی ته‌وافوق له نێوان لایه‌نه براوه‌كاندا پێك ده‌هێنرێت.
سه‌یر له‌وه‌دایه جه‌ماوه‌ری ئێراقی به‌ته‌واوی پێكهاته ئیتنی‌و مهزههبیهكانییهوه لهمشتومری پێكهێنانی حكومه‌تدا غیابی هه‌یه‌و زۆر بهنالۆژیكی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعی بارودخۆخهكهدا ده‌كه‌ن. به‌درێژایی مێژووی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تی و مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا میلله‌تێك شك نابرێت له‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌ده‌نگیان دابێت ئیتر له‌ئاستی ئه‌نجامدا قورهمابوبنو نهیانپهرژابێته سه‌ر پرسه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن. كه‌س نازانێت میلله‌تێكی خاوه‌ن حهزاریو به‌هێز له فه‌لسه‌فه‌ی ژیاری مرۆڤایه‌تیدا بۆ هێنده كه‌نه‌فته له‌به‌رامبه‌ر نه‌خشی روداوه‌كانی ئاینده‌دا. ئه‌م خه‌وتنه له‌ئاستی واقیعی سیاسه‌تدا بۆ ئێراقییهكانی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌م مێشك داشۆرینه له‌ئاستی سه‌رده‌مدا چ نه‌خشه‌و مه‌كرێكی نێوده‌وڵتی له‌پشته‌وه‌یه؟ هه‌مو پێوه‌ره ئیكیۆنۆمیكیو سیاسییه‌كان ده‌زانن كه ئێراق له‌چ خه‌زێنه‌یه‌كی زێر‌و نهوتو داهاتدایه . به‌پێی نوێترین زانیاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌هرامی میسری ئه‌وه سه‌لماوه كه لایه‌نه سیاسیه‌كان گه‌مه به‌عه‌قڵی ئێراقییهكانو قوتی خه‌ڵك دهكهنو به‌به‌رنامه نایانه‌وێ حكومه‌ت دابمه‌زرێت. ئه‌وان له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندایه حكومه‌ت غیابی ههبێتو چه‌تری لێپرسینه‌وه له‌و دنیا جه‌نجاڵه‌ی گه‌نده‌ڵی دزی‌و راو‌و رووتدا نه‌بینن. هه‌موو سیاسییه‌كان به كورد‌و شیعه‌و سونییه‌وه له‌به‌هێزترین رێكه‌وتنی ستراتیژیدا ده‌ژین بۆ رووتانه‌وه‌ی ئه‌و داهاته زه‌به‌لاحه‌ی كه سروشتییه‌ن له‌خاكی ئێراقدا هه‌ڵتۆقیوه. ئه‌وان خاس ده‌زانن چه‌ند تۆكمه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا . هه‌ر به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه سه‌لماوه كه ئاڵۆزی ره‌وشی ئێراق‌و نه‌بوونی حكومه‌ت هیچ په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌ی ئیتنی‌و مه‌زهه‌بیه‌وه نییه. به‌ڵكو هۆكارێكی ئابووری له‌پشت روداوهكانهوهیه. هۆكارێك كه به‌رژه‌وه‌ندی دروستنه‌بوونی حكومه‌ته‌كه له نه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌و چاوساغی حكومه‌تدایه . بهلاَم گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌مرۆ میلله‌ت چاوه‌رێی هیچ ئه‌نجامێك ناكات‌و بچوكترین ده‌نگی ناره‌زایی له‌مه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌دا بوونی نییه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كێشه‌ی ڕاسته قینه، ئه‌وه نییه كێ ده‌بێت به سه‌رۆك وه‌زیران. كێشه‌ی ئێراق فراوانتر و قووڵتر‌و گه‌وره‌تره له‌مه، پێویسته بزانین چ جۆره ئێراقیكمان ده‌وێت، ئایا سیسته‌می دیموكراتیمان ده‌وێت ئه‌گه‌ر وایه كارمان بۆ سیسته‌می دیموكراتی كردووه؟ ئایا كارده‌كه‌ین بۆ به‌دیهێنانی سیسته‌می فیدڕاڵی له ئێراق،یان دهسهلاَتێكی دیكتاتۆری تازه ده‌خولقێ،؟ ئایا ده‌ستوور جێبه‌جێكراوه ئه‌وانه پرسیاری سه‌ره‌كی ئێمه‌ن.
بهروار: 14/08/2014
بینین: 1571