سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
هه‌ڵه‌بجه له‌نێوان دووبه‌رداشی سیاسی هه‌رێم و ناوه‌نددا
عەلی حاجی زەڵمی
ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی هه‌رێم به قه‌یرانی ترین ڕۆژگاره‌كانی ته‌مه‌نیدا گوزره‌ر ده‌كات به شێوه‌یه‌ك هیچ حكومه‌تێك قه‌یرانی سیاسی و ئابووری وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیبێت و كار‌و باره‌كانی گه‌یشتبنه ڕاده‌یه‌ك كه ته‌نها كه‌سێك له دانیشتوانه‌كانی ژێر دهسهلاَتی ئه‌و حكومه‌ته بڕوایان به هیچ به‌ڵێنێكی ئه‌و دهسهلاَتهی خۆیان نه‌مابێت ته‌نها ڕێگایهكیش بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دهسهلاَت و داواكاریان بۆ به‌جێهێنانی خواست و مافه‌كانیان، بریتی بێت له خۆ نیشاندان له‌به‌رده‌م دهسهلاَتدا .زۆرجاریش ئه‌و خۆپیشاندانانه بۆنه‌ته هۆیه‌كی زۆر حه‌ریج و نیگه‌ران كه‌ر بۆ ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه یان ئه‌وه‌تا شوێنی كاره‌كانی خۆیانیان به‌جێ هێشتووه یان ئه‌وه‌تا به‌درۆكردن له‌به‌ردم خۆپیشانده‌راندا خۆیان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه پاراستووه یان هه‌ندێ جاریش كه جێگای خۆ شاردنه‌وه‌یان نه‌بووه به چه‌ند به‌ڵێنێكی درۆ هه‌ست و سۆزی خۆپیشانده‌رانیان بۆ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كورت هێور كردۆته‌وه . بهلاَم نه خۆشاردنه‌وه‌ی به‌رپرسان و نهقهدهغهكردن و نه په‌یمانی درۆ نه‌بوونه‌ته هۆیه‌ك بۆ پاراستنی سومعه‌و كه‌سایه‌تی حكومه‌ت.ئه‌وشمان له‌بیر نه‌چێت كه ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ش بێ توند‌و تیژی نه‌بووه‌و ئه‌وه‌تا دانیشتوانی سیدسادق بۆ به‌جێ هێنانی خواستی خۆیان ڕووبه‌ڕووی دهسهلاَت بوونه‌وه‌و خۆپیشاندانهكهش شه‌هیدێك وچه‌ند برینداری لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندین دام و ده‌زگای حكومی و مه‌ده‌نی به‌رد باران كران و له هه‌ڵه‌بجه‌ش له 2-3-2014 دا وه‌ك ئاگادار كردنه‌وه‌ی دهسهلاَتی ناوه‌ند و هه‌رێم خۆپیشاندانێك سازكرا و به‌یان نامه‌ی ناره‌زای له دژی ئه‌وبه‌ڵێنه درۆیینانه‌ی كهبهخهڵكی شارهكهدرابوون ئاراسته‌ی هه‌ردوولا و رای گشتی كرا. ئیتر ئه‌مه باسی خۆپیشاندانی ناوه‌نده زانستیه‌كانی كوردستان ناكرێت كهقوتابیانی زانكۆكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیشی گرته‌وه‌و خۆێندكارانیش بۆ گوزارش كردن له خواسته ڕه‌واكانیان بۆ ماوه‌یه‌كی دورو درێژ خۆپیشاندانیان كردووه یاوه‌كو مانیان گرتووه‌و هۆڵه‌كانی خوێندنیان به‌جێ هێشتووه . سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌نه‌ش گه‌یاندنی داواكانی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كورده‌وه به دهسهلاَتی ناوه‌ند و ئه‌وه‌ش ئاشكرایه سه‌رانی حكومه‌تی ناوه‌ندی ته‌واوی هه‌رده‌ست وهردانێكی حكومه‌تی هه‌رێم له كاروباری ئه‌و به‌ڵینانه‌ی كه حكومه‌تی ناوه‌ندی داویه‌تی به‌دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه ئیدانه ده‌كات و ده‌یداته دوواوه،له‌م بارودۆخه‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ده‌بوو پێش گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك سرینی ئاوی ده‌م وچاویان، بڕیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆیانیان ڕابگه‌یاندایه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆشن بیری دهسهلاَته هێشتا لای ئێمه چه‌كه‌ره‌ی نه‌كردووه ، به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پۆستانه‌و داگیر كردنیان شه‌رێكی هێمنانه‌ی ده‌وه‌ن بهئاشیان له‌سه‌ر كراوه ، كاربه‌ده‌ستان به‌ده‌م قاقاوه پێشوازیان له‌م سه‌ردانه كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه به‌خۆیان زانیبێت یان نا ئه‌م سه‌ردانه مانا‌و مه‌دلولێكی سیاسی خراپی بۆ ئه‌وان به‌جێ هێشووه ، وه‌ك خۆیان ناویان لێ ناوه زمانی سه‌رده‌م و شێوازی سه‌رده‌م . دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوور باش ده‌زانن ئابه‌و شێوازه خهنجهرێكیان له‌پشتی ئه‌و دهسهلاَته دا كه چه‌ندین ساڵه كار‌و كاسپی به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتوانه‌وه ده‌كات . یه‌كێك له‌به‌ر پرسانی ئه‌و حیزبه دهسهلاَت دارانه به‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی وتبوو " ئێوه نابێت هه‌ندی مافی خۆتان هه‌یه داوای بكه‌ن چونكه ئێمه ڕێگا ناده‌ین كه ناوی هه‌ڵه‌بجه بكه‌وێته‌وه نێو ناوانه‌وه ، ئێمه لهمهقبهرهیهك زیاتر سه‌یری شاره‌كه‌تان ناكه‌ین"
به‌هه‌رحاڵ ئه‌م جاره‌ش دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه ئهمسهردانانهیی دهسهلاَتدارانی كورد‌و پشت گوێ خستنی كه‌یسی به پارێزگا بونی هه‌ڵه‌بجه و گرنگی دان به‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی ،دووبارهچۆن سالاَنه فاتیحایه‌كی ناڕهوانیان له‌سه‌ر ئه‌و مهقبهرهیهی كه خۆیان ناویان لێ نابوو ده‌خوێند ، ، كه‌واته حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رێم بریتیه له قه‌واره‌یه‌كی پاره په‌یداكردن وبه‌س و هه‌لومه‌رجی به‌حكومه‌ت بوونی له‌ده‌ست داوه.هه‌رچه‌ند من دڵنیاشم زۆرێك له‌و به‌ڵینانه‌ی كه حكومه‌تی ناوه‌ند داونی به‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ئه‌و دهسهلاَتهی حیزبه‌كانی هه‌رێمه‌وه پوچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه بهلاَم ئه‌مانه نابنه هۆیه‌ك بۆ سارێژ كردنی ئه‌و برینه‌ی كه هه‌ڵه‌بجه له‌جه‌سته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی دروست كردووه و ڕه‌نگه ڕۆژانی داهاتووش له‌ڕێگای سندوقه‌كانی ده‌نگ دانیشه‌وه برینی زیاتر له‌و جه‌سته‌یه دروست بكه‌ن تاوه‌كو كۆتا فاتیحه‌ی له‌سه‌ر ده‌خوێنن.
بهروار:
16/03/2014
بینین:
1569
زیاتر ...
له پاڵ چاكسازیدا.............
وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو تراژیدیایه‌كی به‌رده‌وام..........
ساڵ به‌ساڵ خۆزگه به پار...
دهسهلاَتی ته‌قلیدی كوردی له‌نێوان (ئاوابوون مانه‌وه‌دا )...
رووداوه‌كانی خورماتوو ....پلانێك بۆ داهاتوو.....
به‌رو قه‌یرانێكی نوێ........
پێشبین و راپرسیه‌كانی كورد و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا...
هۆكاری بێ متمانه‌یی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت.......
حكومه‌تێك لێوان لێو له‌حزبایه‌تی.....
پێشنیارێك بۆ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا...
ده‌سته پێشكه‌وتنخوازه‌كانی سه‌رده‌می شاخ ئه‌مرۆ له به‌رده‌م ئه‌زموونێكی تاریكدان ...
عێراق له چاوه‌روانی دهسهلاَتێكی دیكتاتۆری تردا...
ئایندهی ئێراق له‌به‌رده‌م خهونۆچكهی مهزههبو فاشیزمدا...
بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن گه‌مه‌كردنێكی دوور له لۆژیكی به ئینتیماو ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستان...
لەنێوان هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێم‌و گۆڕانكارییەكانی بەهاری ئیسلامی‌دا .....
عەلمانیەت و واقیعیەتی گەلی كورد...... ...
1
په‌ڕه‌ی
له 1
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش