سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
ده‌سته پێشكه‌وتنخوازه‌كانی سه‌رده‌می شاخ ئه‌مرۆ له به‌رده‌م ئه‌زموونێكی تاریكدان
عەلی حاجی زەڵمی
شۆرشی ئه‌یلول درێژكراوه‌ی شۆرشه كلاسیكیه‌كانی رابردوو
شۆرشی ئه‌یلولی 1961 سه‌ره‌تای قۆتناغێكی نوێ بوو له خه‌باتی شاخ ئه‌م چه‌مكه له ئه‌ده‌بیاتی مێژووی هاوچه‌رخدا جێگای خۆی كردوووه‌ته‌وه، ده‌ستپێكی شۆرش قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكی ماندوو بوو له خه‌باتی كوردایه‌تی، ئیتر پێویست بوو عه‌قڵێكی كراوه و ستراتیژێكی پێشكه‌وتوخواز ئه‌و شۆرشه بجوڵێنێت، چونكه ئه‌وه نه‌ریتی هه‌موو شۆرشێكه له دونیادا. كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م سه‌ره‌تای خه‌باتی ئازادی و ڕاپه‌رینی گه‌لانی بنده‌ستبوو، به‌لاَم له هه‌موو دونیادا خه‌باتێكی پرۆفیشنالاَنه و پێشكه‌وتوخوازانه ده‌كرا، پێویست بوو كوردیش خه‌باتێكی رێكخراوه‌یی سه‌رده‌میانه و دوور له كۆنه‌خوازی هه‌ستێنێته سه‌رپێ، ئه‌وكات شۆرشی خوێندكاری فه‌ره‌نسا و سه‌ركه‌وتنی كۆریا به‌سه‌ر ئه‌مریكادا و شكستی سه‌رمایه‌داری له ڤێتنام، هه‌روه‌ها به هێزبوونی بزووتنه‌وه‌كانی كرێكاری و چه‌پ له ئه‌مریكای لاتین و شۆرشی سه‌قافی له چیندا و خه‌باتی گه‌لانی ئێران له ژێر فه‌رمانداری دیموكراسیانه‌ی موحه‌مه‌د موسه‌ده‌قدا، هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ستی ئیمپریالیزم له ولاَتانی عه‌ره‌بیدا، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون بۆ ئه‌وه‌ی له ناو كوردیشدا خه‌باتی رێكخراوه‌یی بكرێت، ئیتر ده‌بوو شۆرش ته‌نها كۆبونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری و غه‌وغایه‌كی فیوداڵی نه‌بێت و ته‌نها حه‌مماسه‌یه‌كی تاكتیكی لاوانی كورد نه‌وروژێنێت، ئه‌و ده‌مانه ئه‌ركی خوێنده‌وار كردنی پارتی كه‌وتبوویه ئه‌ستۆی بیرمه‌ند و روناكبیران‌و ورده بۆرجواكانی كورد ئه‌وانه‌ی له نێو پێڕه‌و و پرۆگرامی پارتیدا پره‌نسیپه‌كانی پێشكه‌وتنخوازیان كرده ئامانج و جێگیریانكرد، ئه‌وان بۆ پارته چه‌په‌كانی دنیا و سۆڤیه‌ت و ماویه‌كانی چین و ترۆتسكیه‌كانیان سه‌لماند كه كوردیش وه‌كو ولاَتێكی بنده‌ست خه‌باته‌كه‌ی به میتۆدێكی پێشكه‌وتوخوازی ده‌ستپێده‌كات، به‌لاَم به‌داخه‌وه شۆرشی ئه‌یلول نه‌یتوانی خۆی له سه‌رده‌می پارێزگارانه‌ی پێش خۆی بته‌كێنێت، هه‌ربۆیه له خه‌باتی چه‌كداری خۆیدا گوێبیستی به‌رنامه و پێره‌وی پارتی نه‌ده‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستكه‌وته‌كانیشی ده‌ستكه‌وتێكی كاتی و به‌كارهێنانبوو، له به‌رئه‌وه هه‌موو سازشێكی نه‌یارانیش له به‌رامبه‌ر كورددا، ته‌نها بۆ ساردكردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌ماسه‌ته گه‌رمه‌ی لاوانی كورد بوو، هه‌ر بۆیه فه‌رهه‌نگی چه‌كداری بۆ كورد فه‌رهه‌نگێكی دۆراوی له دوواوه بووه، به جۆرێك، گوینته‌ر دیشنه‌ر ده‌ڵێ: "كورد هه‌موو سه‌ركه‌وتنه چه‌كداریه‌كانی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌دۆرێنێت".
چونكه ئه‌و ده‌مه پێكهاته‌ی شۆرشی كورد دابه‌ش بووبوو بۆ دووبه‌ره، د‌یڤید ماكداوڵ ده‌ڵێ: "به‌ره‌ی پێشكه‌وتو خواز و خوێنده‌وارو چه‌پ له سه‌ر ده‌ستی ئیراهیم ئه‌حمه‌د له دایك بوو، له به‌رامبه‌ردا به‌ره‌ی فیوداڵ و راست و كۆنه‌خواز له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی شۆرشه‌وه كۆنترۆڵ كرابوو، ئه‌مانه وابه‌سته بوون به دنیای ئیمپریالیزم و دوربوون له‌و رابوونه به‌رینه‌ی گه‌لانی بنده‌ست كه گه‌مه‌یان به ئه‌ده‌بیاتی ئیستعمار ده‌كرد، هه‌ر بۆیه له پاش نسكۆی 1975 جیابوونه‌وه‌یه‌كی به‌رین مه‌یدانی سیاسی كوردی گرته‌وه، به جۆرێك ئه‌و میراته فیوداڵیه‌ی كه پارته‌كانی باكور و رۆژئاوای كوردستانی گرتبوویه‌وه ئیتر كۆتاییان پێهات و په‌یوه‌ندیان له‌ته‌ك سه‌ركردایه‌تی كۆنه‌خوازی پارتی نه‌ما، هه‌رچه‌نده خۆرئاوا‌و میت‌و به‌عس ویستیان ئه‌م فره‌ییه له ناو رێكخستنی كوردا له ده‌ستپێكی خه‌باتیدا بكوژن، له ئاكامدا رووداوی هه‌كاری لێكه‌وته‌وه، به‌لاَم سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و فره‌یی له ئه‌زموونی رێكخستندا هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانی گرته‌وه، له‌م په‌رتبوونه‌دا پارتی ئایدیۆلۆژی له شێوه‌ی بزافی سۆسیالیستی و كۆمه‌ڵه و جولاَنه‌وه‌ی ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركه‌وتن، كه هه‌موو ئه‌م گۆرانه ده‌رهاویشته‌ی چه‌ند خاڵێك بوو، له‌وانه:
1.شۆرشی ئه‌یلول درێژكراوه‌ی شۆرشه كلاسیكیه‌كانی رابردوو بوو، نه‌یده‌ویست خۆی له ته‌وژمی پێشكه‌وتو خوازی سه‌رده‌م تێبگه‌یه‌نێت.
2.له ناو پارتیدا ده‌ستانێك هه‌بوون خواستی پێشكه‌وتوخوازیان هه‌بوو، ده‌یانه‌ویست شۆرشه‌كان شۆرشێكی ستراتیژی بن، دواجار ئه‌م گرفته ئایدیۆلۆژیه په‌رتبوونی دروستكرد
3. نه‌ده‌بوو شۆرشی كورد شۆرشێكی نێوچه‌یی و بنه‌ماڵه‌یی بێت و فه‌رهه‌نگی نیپۆتیزم‌و خزمخزمێنه سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بجوڵێنێت.
4. ده‌نگی كوره جوتیارو هه‌ژارو كرێكاری كورد له نێو پارتێكی پێكهاته فیوداڵدا نه‌ده‌بیسترا و روی دروستی گرفتی كورد پیشان بده‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر بارزانی توانای یه‌كبوونی ریزه‌كانی شۆرشی له كارێزمایی و شوهره‌تی بنه‌ماڵه و هاندانی ده‌وروبه‌ره‌وه به ده‌ست هێنابێت، ئَه‌وا باڵی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌قه‌ڵه‌م و لۆژیك و كاری رێكخراوه‌یی توانی گۆمی كۆنه‌خوازی بشله‌قێنێت، ده‌توانین بڵێین، برایم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ په‌رتبوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌یدا نه‌بوو، به‌لاَم له‌گه‌ڵ جیاوازی بیر‌و رای نه‌ته‌وه‌دا بوو، له ده‌سپێكی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ئه‌م یه‌كبوونه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كوردی بۆ یه‌كه‌مجار له رێكخراوی ژێكافدا زیندو راگرت، پێشتریش بۆ دژایه‌تی ئیمپریالیزم نه‌یاری رێكه‌وتنه ئیمپریالیزمیه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كوردستان كرده به‌رنامه‌ی كاری رێكخراوه‌یی خۆیی و له‌رێكه‌وتنی به‌ریتانی عێراقی 1930و 1948و 1955 به‌توندی ئه‌ده‌بیاتی پێشكه‌وتوخوازی خۆی دوپات ده‌كرده‌وه، ده‌توانین گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ده‌نگه پێشكه‌وتو خوازه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا بخه‌ینه روو:
1.ده‌نگی پێشكه‌وتوخوازی نێو شۆرش بروای به‌یه‌كبوونی سنور و تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، به‌لاَم بروای به یه‌كبوونی بیری نه‌ته‌وه‌یی و یه‌ك رێكخراوه‌یی‌و تاك ره‌وی نه‌بوو، ده‌نگی پێشكه‌وتووخوازی ریشه‌ی یه‌كه‌مین جولاَنه‌وه‌ی دیموكراسی و خه‌باتی ئایدیۆلۆژی له باشوری كوردستاندا له خۆده‌گرێت.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌مانه‌وێ بپرسین، ئایا گرفته‌كانی شۆرشی ئه‌یلول تاچه‌ند له مرۆی خه‌باتی مه‌ده‌نی و شار و پارتایه‌تیدا زیندوون، ده‌مانه‌وه‌ی بپرسین تاچه‌ند ناره‌وایییه‌كانی رابردووی شاخ له‌م رۆی خه‌باتی شاردا پشتیوانیان لێده‌كرێت، تا چه‌ند نیپۆتیزم و خزمخزمێنه‌و بنه‌ماڵه‌چیه‌تی له و ئه‌زمونه‌ی ئه‌م رۆدا دامه‌زراوه حكومیه‌كانیان قۆرخكردووه و ره‌نگ و بۆی حكومه‌تێكی موئه‌سه‌ساتی مراندووه، یان ده‌بێت تا چه‌ند په‌رتبوونێكی تری دیموكراسی له‌م رۆی مه‌یدانه‌كه‌دا له‌دایك بێت، تا چه‌ند ده‌سته پێشكه‌وتوخوازه‌كانی سه‌رده‌می شاخ كه نه‌ریتی شۆرشی كلاسیكیان مراند، پێویسته له به‌رده‌م ئه‌م ئه‌زموونه تاریكه‌ی ئه‌مرۆدا دیسانه‌وه بیانمرێنن، ئه‌مرۆ گه‌لێ له پارته‌كان هه‌ڵگری هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی پارتێكی فیوداڵ و گه‌وره بازرگانن، هه‌ر بۆیه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر په‌رتبونێكی خوێندكاری و خوێنده‌وارانه‌دا هه‌تره‌شیان ده‌چێت، زۆر سه‌یره له‌م ولاَته‌دا رۆحی نوێخوازی و ئه‌كادیمی بووه‌ته عار و ده‌ستی ئۆتۆكراتیه‌ت و بۆرجواكان بالاَترین ده‌ستن، ئه‌مرۆ هاولاَتیانی كورد داخراون له به‌رده‌م هه‌موو نوێخوازیه‌كی دنیای ده‌ره‌وه‌دا ، هیچ لاوێكی كوردنیه بوار له به‌رده‌م تواناكانیدا كرابێته‌وه، ئه‌مرۆ ساده‌ترین ماف بۆ هاولاَتیانی كورد كه ئه‌وه‌یه پاساپۆرتی هه‌بێت لێی حه‌رامه و نیه‌تی، له هه‌مانكاتیشدا پێویستی گۆران له نێوپارته سه‌ره‌كیه‌كاندا بووه‌ته مه‌حاڵ، هه‌ر بۆیه پێویسته جیلی نوێ و ده‌نگی گه‌نج و خوێنكار ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ سه‌رده‌میانه بژین و دوور بن له مه‌نسه‌ب و سه‌رمایه و غه‌ره‌زی جه‌نگێكی تری ناوخۆ، پێویسته یه‌كبگرن و ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه نوێیه بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان، پێویسته كۆمه‌ڵه‌ی لاوان و خوێنكاران له ژێرسایه‌ی پیاوانی ده‌سه‌لاَت و حزب یبێنه‌ده‌ر و ببنه خاوه‌نی ئه‌و نه‌فه‌سه درێژه‌ی گۆران، به‌رده‌وام له دنیادا خوێنكاران ده‌بێت ره‌گی حزب و كۆنه‌خواز‌و گروپه جامده‌كانی دین هه‌ڵته‌كێنن، پێمان وایه ته‌نها نه‌وه‌ی نوێ ده‌توانێ له نوێگه‌ری تێبگات، ته‌نها نه‌وه‌ی نوێ ده‌توانێ له نوێبوونه‌وه مسۆگه‌ر بكات، له ئه‌زموونی پارتایه‌تی كوردستانی باكوردا له نێو زیاتر له بیست پارتی هه‌ڵگری دروشمی نوێخوازدا، به‌لاَم له ناخه‌وه مشه‌خۆر و نه‌خۆش به‌سه‌رمایه و مشه‌خۆری، هیچیان نه‌یانتوانی مه‌یدانی پێشكوتوخوازی بكه‌نه كردار، به‌لاَم كۆمه‌ڵه‌خوێندكارێكی هه‌ژار و كوره جوتیار توانیان ببنه بناغه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان و له هه‌شتاكانه‌وه تائێستا هیممه‌تی پێشكه‌وتوخوازی ده‌كه‌ن و جه‌ماوه‌ریان له‌گه‌ڵه، ئه‌مرۆش ته‌نها نه‌وه‌ی نوێ و خوێنكاران ده‌توانن، ببنه چه‌تری پارتێكی دڵسۆز و ره‌سه‌ن، پارتێك كه له هه‌ناوی كوره جوتیار و كرێكار و هه‌ژاره‌كانی كورده‌وه گه‌وره بوبێت و بۆ ئه‌وان بێت.
به‌روار:
10/09/2015
بینین:
1438
زیاتر ...
له پاڵ چاكسازیدا.............
وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو تراژیدیایه‌كی به‌رده‌وام..........
ساڵ به‌ساڵ خۆزگه به پار...
دهسهلاَتی ته‌قلیدی كوردی له‌نێوان (ئاوابوون مانه‌وه‌دا )...
رووداوه‌كانی خورماتوو ....پلانێك بۆ داهاتوو.....
به‌رو قه‌یرانێكی نوێ........
پێشبین و راپرسیه‌كانی كورد و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا...
هۆكاری بێ متمانه‌یی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت.......
حكومه‌تێك لێوان لێو له‌حزبایه‌تی.....
پێشنیارێك بۆ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا...
عێراق له چاوه‌روانی دهسهلاَتێكی دیكتاتۆری تردا...
ئایندهی ئێراق له‌به‌رده‌م خهونۆچكهی مهزههبو فاشیزمدا...
بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن گه‌مه‌كردنێكی دوور له لۆژیكی به ئینتیماو ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستان...
هه‌ڵه‌بجه له‌نێوان دووبه‌رداشی سیاسی هه‌رێم و ناوه‌نددا...
لەنێوان هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێم‌و گۆڕانكارییەكانی بەهاری ئیسلامی‌دا .....
عەلمانیەت و واقیعیەتی گەلی كورد...... ...
1
په‌ڕه‌ی
له 1
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش