توێژینه‌وه‌
  یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی؟!
هامنۆ هەورامی

بەشی سێیەم:
٥. قورئانی پیرۆز سیفاتێکی پەند وەرگرتنی هەیە، واتا ئەوەی گرنگە بۆ خوای پەروەرێن بۆ ئێمە سوود وەرگرتن و عیبرەت وەرگرتنە لەو ڕووداوانەی کە ئێمە دەتوانین دووبارە پێی هەڵبستینەوە، ئێمە ناتوانین وەك ئیبراهیم لە نێو ئاگردا بپارێزرێین، ناتوانین وەکو موسا دەریا بکەینەوە، ناتوانین وەکو مەسیح بەرز بکرێینەوە، ناتوانین وەکو مەریەم منداڵمان ببیت، درود و سڵاوی خوای پەروەردگار لە گشتیان.
بەڵام دەزانن ئێمە چی سوود دەبینین؟
ئێمە تێدەگەین کە بەهێز و ئارامگربین وەکو ئیبراهیم، نەبەرد ببین وەکو موسا، دانا بین وەکو مەسیح، ئارامگر ببین وەکو مەریەم.
بەڵام ئایا ئیوە دەزانن ئێمە دەتوانین وەکو یارانی ئەشکەوت خەبات بکەین؟

چونکە هەر یەکەمان دەتوانین ببینەوە بە یارانی ئەشکەوت و هەمان هەوڵ و هۆکار بگرینەوە بەر، دەی ئازیزانی من، پەروەردگاریش کە باسێکی لەم شێوەیەمان بۆ دەهێنێتەوە، ئەم پەروەردە گیانییەی پێش خستبووە بۆمان، نەوەك بێت وردەکاری و گشت شتێکیمان بە سەرەتا و کۆتایی و شار و وڵات و خەڵك و فەرمانڕەوا و ...هتد تۆمار بکات، چونکە خودی قورئان شێوازی (قصص)ـی ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە، پێشتریش جیاوازی قصة و قصصمان دەرخست و بۆ زانیاریش دەربارەی بگەڕێنەوە بۆ ئەو بابەتە، پەروەردگاریش لەم بارەیەوە دەفەرموێت:
{وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ وَمَا يَعْقِلُهَا إِلَّا الْعَالِمُونَ (٤٣)} العنكبوت.
واتە: ئا ئه‌م نموونانه‌ ئێمه‌ ده‌یهێنینه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی، ته‌نها زانا و شاره‌زاكان تێی ده‌گه‌ن و تێ ده‌فكرن.

کەواتە پەروەردگار پەند و ئامۆژگارییەکان دەکاتە پردێك بۆ ئێمە، ئیدی وردەکارییەکانی دی ئەوە پەیوەندی بە بەداواداگەڕانی ئێمەدایە، بەس نەشیزانینان گەلێك ئاساییە، چونکە مەبەستی پێشینە لێرەدا هەیە بێگومان.
به‌روار: 22/09/2020
بینین: 1165
په‌ڕه‌یله‌ 13
ژماره‌ی بابه‌ت