بەنو قوڕەیزە بە پێچەوانەی میلی کاتژمێرەوە
ئامادەکردنی:هامنۆ هەورامی
بەشی حەوتەم
پۆڵس:
لێرەدا دەبێت خاڵێکی زۆر گرنگ بورووژینین, ئەویش پۆڵسە (۱۱), پۆڵس کەسایەتی ناسراوی کڵێسایە و خاوەنی چواردە نامەیە, وە بناغەی کڵێسا‌کان و ئايینی مەسیحی لەسەر ئەو چواردە نامەیە دامەزراوە و لاهوت (۱۲) و سێ خوایيش (۱۳) هەر ئەو هێنایە کڵێساوە.
ئەم پۆڵسە یەکێك بووە لە دوژمنە سەرسەختەکانی مەسیح و شوێنکەوتووانی و لە شاری قودس بەندی دەکردن و ئازاری دەدان, چووە بۆ دیمەشق بۆ ئەوەی لەوێش بیانگرێت و ئازاریان بدات بەڵام لەنزیک شورای ديمەشق بە قسەی خۆی مەسیح دەبینێت.
وە پێی دەڵێت تۆ بۆچی ئازاری من و شوێنکەوتووەکانم دەدەیت و تۆ نا‌توانیت لوشکە "جوتە" لە نەقیزەی من بدەیت, وە پۆڵس سێ ڕۆژ کوێر دەبێت و پاشان چاکدەبێتەوە و ئەویش باوەڕ بە مەسیح دەهێنێت و دەبێت بە شوێنکەوتەی مەسیح, با ئێستا بزانین پۆڵس خۆی چی دەڵێت لە نامەکەیدا بۆ خەڵکی گەلاتیا: بەشی ۱ بڕگەی ۱۱ هەتا ۲٤ پۆڵس دەڵێت:
پێتان ده‌ڵێم، خوشكان، برایان، ئه‌و په‌یامه‌ی ئینجیل كه جاڕم بۆی داوه، له مرۆڤه‌وه نییه, له كه‌سیشم وه‌رنه‌گرتووه و فێریش نه‌كراوم، به‌ڵكو به ئاشكراكردنی عیسای مه‌سیح وه‌رمگرتووه.
بێگومان سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه له یەهودییایەتی، دڕندانه كڵێسای خوام ده‌چه‌وسانده‌وه و هه‌وڵم داوه له‌ناوی ببه‌م, له يەهودییایەتی پێش زۆربه‌ی خه‌ڵك كه‌وتم له نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان,
به‌ڵام كاتێك خوا كه له سكی دایكمه‌وه ته‌رخانی كردم، به بەهرەوەردی خۆی بانگی كردم، خۆشحاڵ بوو کوڕه‌كه‌ی له مندا ده‌ربكه‌وێت هەتاوەكو له‌ناو نه‌ته‌وه‌كان مژده بده‌م، ده‌ستبه‌جێ ڕاوێژم به كه‌س نه‌كرد، سه‌رنه‌كه‌وتمه ئۆرشه‌لیم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من نێردراو بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه دیمه‌شق.
ئینجا دوای سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه ئۆرشه‌لیم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ترۆس بناسم، پازده ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه,
به‌ڵام جگه له یاقوبی برای عیسای خاوه‌نشكۆ هیچ نێردراوێكی دیكه‌م نه‌بینی!
خوا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتان ده‌نووسم درۆ نیه, پاشان چوومه هه‌رێمه‌كانی سوریا و كیلیكیا، به‌ڵام هێشتا له‌لای كڵێساكانی یه‌هودیا كه سه‌ر به مه‌سیحن به ڕووخسار نه‌ناسراو بووم،
ته‌نها بیستبوویان: ئه‌وه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه، ئێستا مژده‌ی ئه‌و باوه‌ڕه ده‌دات، كه جاران له‌ناوی ده‌برد
به‌هۆی منه‌وه ستایشی خوایان ده‌كرد.
ئەم ڕووداوە ساڵی (۳٥ یاخود ۳٦)ـی پاش لەدایکبوونی مەسیح بووە, واتا سێ ساڵ پاش هەڵکشانی مەسیح بۆ ئاسمان بووە و پۆڵس دەڵێت:
سه‌رنه‌كه‌وتمه ئۆرشه‌لیم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من نێردراو بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه دیمه‌شق, ئینجا پاش سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه ئۆرشه‌لیم,
واتا پاش ئەوەی چاوی چاکبووەوە نەگەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم کە سەرچاوەی گشت پەیامبەرانی نەتەوەی ئيسرائیل بووە پێش پۆڵس, وە گشت پەیامبەرانی نەتەوەی ئيسرائیل لەوێوە سەریانهەڵداوە, بەڵام پۆڵس لە ديمەشقەوە بەسەر ئۆرشه‌لیمدا, یەکسەر چووە بۆ عەرەبستان پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ديمەشق وە ئەم کارە سێ ساڵی پێچووە و پاش ئەم سێ ساڵە ئینجا چووە بۆ ئۆرشه‌لیم.
ئێمەش دەپرسین بۆچی پۆڵس نەچووە بۆ بارەگا و سەرچاوەی پەیامبەران کە ئۆرشەلیمه؟
بۆچی چووە بۆ عەرەبستان؟
ئایا ئەمە بەڵگە نییە بۆ ئەوەی کە مەسیح (ﷺ) مژدەی داوە کە لە پاش خۆی پەیامبەرێك دێت وە شوێنەکەشی دیاری کردووە!
{وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَد}.
ئەگینا بۆچی پۆڵس لە ديمەشقەوە بەسەر ئۆرشەلیمدا دەڕوات بەرەو عەرەبستان, وە سەدا سەد دڵنیایە کە پاش عیسا (ﷺ) پەیامبەر لە نەتەوەی ئيسرائیل نابێت و لە ئۆرشەلیمەوە نابێت, بەڵکو لە عەرەبستانەوە پەیامبەری پاش عیسا دەردەکەوێت, هەرکەسیش شارەزابێت لە پەرتوکی پیرۆز و هاتنی پەیامبەران بۆ نەتەوەی ئيسرائیل ئەو ڕاستییە دەزانێت کە نەتەوەی ئيسرائيل هەمیشە پەیامبەر و نێردراویان هەبووە.
هەر پەیامبەرێك بە دوایدا یەکسەر پەیامبەرێکی دیکە هاتووە, باشترین نموونەش زەکەریای باوکی یەحییایە (علیهما سلام) زەکەریا خۆی پەیامبەر بووە, یەحيیای کوڕیشی هەر پەیامبەر بووە و مەسیحیش بە دوای ئەوەوە هاتووه و مەسیح یەحیيای بینیوە بە گوێرەی ئينجیل و سەرچاوەکانی خۆیان, بۆیە نەتەوەی ئيسرائیل ڕاهاتوون هەمیشە پەیامبەريان هەبێت.
کاتێکیش پۆڵس چووە بۆ عەرەبستان بەو مەبەستە چووە کە ئەو ئەحمەدە هاتووە, بەڵام کە سۆراغی کردووە نەهاتووە و ئەحمەد گەڕاوەتەوە بۆ ئۆرشەلیم!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسینی: سەردار کەریم
ئامادەکردنی: هامنۆ هەورامی
به‌روار: 07/12/2019
بینین: 1029
|