چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان ــ کتێبی سێیەم :زنجیرە ٨٤
ماکوان کەریم

ئاوی قورئان و ئاگری جنۆکە و ڕێکخراوی ئافرەتان ..
لە ژیانمدا دیمەن و رووداوی وام بە فیلمی هۆلیۆدیش نەدیبوو، شەڕ لە نێوان حەزقیل و ئەو کچەی کە کاتی خۆی خۆشم دەویست و ئێستاش وەکو سەگ تەماشای دەکەم دەستی پێکرد ، سەسیل لە لاشەمدایە ، هەست بە قورسیایی ناو لاشەم دەکەم شێخ برقان لە تەنیشتمەوە وەستاوە ، هەموو مۆڕە دەکەن زوو زوو وەکو سەگی دڕ پەروانە هێرش دەهێنێت بۆ لای من ، کاکە حەزی برام لولی دەکاو دەیگەڕێنێتەوە دواوە ، منیش حەپەساوم .. !
ئەم پەروانیە .. زوو زو هاوار دەکات دەڵێت: قوبەیس ، قوبەیس ..
منیش بەش بەحاڵی خۆم حەزم بەشەڕەکەیە ، وویستم شەقێك بەوەشێنم بۆکزێك کەلەیەك داخی دڵی خۆم بەو کچە بڕێژم ، وویتسم بڕۆم رووە ئەو ، زانیم وەزعەکمان موسیطریە ..
شێخ برقان: هاواری کرد لە شوێنی خۆت نەجوڵێت ، ئازارت ئەدات ..
هەروای ووت و لە منیان سرەواند هاوارم کرد ، ئاگام لێیبوو دەنگم دەرنەدهات ، بەڵام چ ئازارێکم پێگەیشت ، باش بوو تەحمولی ئازارەکەم کردو لە جێگای خۆمدا چەقی بووم ، شێخ برقانم بینی بووبووبە ٢٠ تا ٣٠ شێخ برقان لە بەرچاومدا دەسوڕانەوە ، سەقف و درەگاو فەرش و هەرچی ناو کەشتیەکە بوو شێخ برقان بوو .. وویرسانیش وەکو هەژدیها دەهاتو دەچوو زیاد لە ٢٠ باڵی هەبوو ٨ بۆ ١٠ سەری وەکو یەکی پێوە بوو ،ملەکانی درێژ دەبوون وەکو دارێك چۆن ڕەشەبا لێ ئەدات ئاو دەهاتو دەچوو ، شێخ برقان پێداکێشا ، ئەویش دەیکێشا بە شێخ برقاندا ، ئاگام لە هەردووکیان بوو دەیانکێشا بەیەکدا ، بەڵام وەکو لە سینەمایەکدا دانیشتبێتم و تەماشای فیلمێکی ترسناك بکەم ، پێکانم و هەموو قاچم قورس بوو بوون ، خۆمم بۆ هەڵنەدەگیرا وەکو ٦٠ کیلۆ بەشانمەوە بێت وابوو ، ئیتر لەوەدا بووم توانای وەستانم نەمێنێت..
خەریك بوو دەکەوتم ، زۆر حەزم بە شەڕەکە بوو ، لە توانای منیشدا نەبوو ، ئارەزووم بوو شەقێ کەلەیەك بدەم لەو پەروانە هیچو پوچە ، هیچ توانام نەما ، کەسێك چپاندی بەگوێمدا ووتی : خۆ تۆ خواناسی ئەی بۆ قۆرئان ناخوێنیت ، ئەی ئیسلامەتیو دینداری بۆچی باشە؟ بۆ ئەوهەمووشتت لە بیرکردوە ؟
سبحان اللە ، لەوکاتەدا وامزانی یەکەم جارە ئیسلامم پێدەگات کە ئەوەم پێڕاگەیەنرا ، بەدەنگ سێ جار هاوارم کرد استغفراللە ، شایەتموانێکم هێنایەوە ، ئایەتلەکورسیم خوێندو ، دەستم کرد بەخوێندنی سورەتی واقیعە ، هەستم بەسوك بوونی لاشەی خۆم دەکرد، ووردە ووردە پەروانەو دوور دەکەوتەوە ، تا تەواوم کرد ، دەستم کرد بەخوێندی سەرەتای سورەتی بەقەرە، تا ئایەتی ٣٥ لەبەر بوو ، ئەویشم تەواو کرد ، پاشان هەرچی سورەتەکانی باسی قیامەت بوو خوێندم ..
ئاگام لێبوو سەرەکانی وویرسان نەمان ، باڵەکانی دەپوکانەوە ، پاشان هەردووکیان وەکو گسکی کارەبا هڵیانبلوشێت ووجودیان نەما ..عەرقێکی زۆرم کردبووە ، هەموو گیانم ئاو بوو ، هەستم بەسوك بوونی لاشەم کرد ، کەس لەدەورم نەما وەکو ئەوەی هیچ رووی نەدابێت ، بەڵام ئازارێکی زۆر بەسەرما دەهاتو دەچوو ، وەکو هەورە بروسکە ..
هەرچۆن بوو خۆم گەیاندەوە ژوورەکەم دەست نوێژم گرت و ئینجا لەرز دایگرتم ، ئەوەندەم سەرما بوو ، تەنانەت پێڵاوەکانیشم بۆ دەنەکەنرا.. هەرچی لێبوو دام بەخۆمدا ، هەمووگیانم لەسەرماندا دەلەرزی ، وام لێهات ووتم تەلەفوون دەکەم بۆ ئیسعافی کەشتیەکە .. کەمێك چاوەڕوان بووم حاڵم خراپتر دەبوو، ناچار زانیم رەوشەکەم بەرەو خراپی دەڕوات .. هەڵسام بڕۆم بۆ پرسگە حەزقیل پەیدابوو ، ووتی بڕۆ جێگای خۆت ..
چوومەوە جێگای خۆم ..
حەزقیل: بۆنی ئەم دەرمانە بکە و با سەسیل دەرچێت لەلاشەت و لەرزەکەشت نامنێت ، لە شوشەیەکی کرستاڵیدابوو ئەوەندەی دوو پەنجە دەبوو ، کە سەری شوشەکەی هەڵچڕی و بەرزی کردوە دوکەڵێکی سەوزو بۆنیکی زۆر خۆشی هەبوو چووە ناو لوتم زۆر فێنکی دایەوە بە گیانم ووردە ووردە لەرزەکەم نەما و حەزقیل پاڵێکی پێوەنام کەوتمە سەر جێگای خەوەکەم و هەڵسامەوە تەماشام کرد سەسیل و شێخ برقان لەبەردەمدا بوون .
ماکوان : چی بوو ، ئەو فیلمە بەسەرمان هات ..
شێخ برقان : خوا پاداشتت بداتەوە ، ئەو قورئان خوێندنەت زۆر باش و کاریگەربوو ، هەموومانت رزگار کرد ..!
ماکوان : ئاگاو لە حەزەی برام بوو ، لە جاکیشان و ئارنۆڵد و رامبۆ شتی وا دەچوو .. بۆکزی دەهاویشت بەدڵی من بوو .. بەس تێمگەیەنن ، بۆ نەم دەتوانی دەستم بەو پەروانیە بگات ؟
سەسیل : ماکوان ئەوە عیفریتی کافرە زۆر بەهێزە ، توانای خەیاڵییە، ووزەیەکی هەیە هەرچی بوویت هەپرون هەپرونی دەکات ، ئێمەی عیفریت تەنها دەرقەتیان دێن ، بەڵام هێزی ئایتەکانی قورئان زۆر گاریگەر بوو هەموومانی ترساند ، ئێمە گەردن کەچوو لاواز بووین لە تا وئەوهێزە کە دیندارو خواناسین ، داخۆ ئەوان چۆن بووبێتن حاڵیان ..
ماکوان : گوێم لێبوو هەر باسی قوبەیسی دەکرد ئەم قوبەیسە کێیە ، ئەوەش جنۆکەیە ؟

شێخ برقان : نا ئەوە هێزی جنەکەیانە لەناو ئەو ڕێکخراوە کە ڕێکخراوێکی ئافرەتانە ..
ماکوان : چی ڕێکخراوی ئافرەتان ؟
حەزقیل : بەڵێ ڕێکخراوێكی ئافرەتانی پڕ لە جنو ساحیرو بێدینین ..
ماکوان : ئەمە چیە بیکەن بەڕای خوا هەر ئەمەمان مابوو ..!
شێخ برقان: پێش ئەوەی باسی قوبەیسیەکانت بۆ بکەم حاڵت چۆنە باش بوویت؟
ماکوان : خوا شاهید عەیبم نیە ، حەزەگیان ئەوە چی بوو پارسیتۆڵی ئێوەیە ؟
حەزقیل : ئەوە دەرمانی ئێمەیە ..
ماکوان : ئا بمدەرێ با لام بێت، بیدە بەمن ..؟
حەزقیل : ها بۆتۆ..
شێخ برقان : ئەوە بەس بۆ دوو رۆژ بەکار دێت دوای ئەوە نامنێت ..
ماکوان : ووتم خوایە بۆحەزەی برام ئەوەندە دەستو دڵی باش بووە..
شێخ برقان : بەپێکەنینەوە هەمووپێدەکەنین ، حەزە برات ، نەدڵی هەیەو نە ئەو دەستە باشە..
ماکوان : ئەو قوبیسیە چییە .. شێخ برقان تێمبگەیەنە؟
شێخ برقان : ئەم بزوتنەوەیە سەر بە ئافرەتێکن ناوی "مونیرە قوبەیسیە" و خەڵکی سوریایە و لە ساڵی ١٩٣٣ لە دایك بوو تا ئێستا لە ژیاندایەلە یەکێك لەگەرەکە کۆنەکانی دیمەشق ژیان بەسەر دەبات .. پێشترە دەرچوی کۆلیژی زانستیە لە دیمەشق، پاشان چۆتە کۆلێژی شەریعە هەر لە دیمەشق لە ڕیگای پاوێکی کوردەوە بە ناوی ئەحمەد کوفتارۆ کە ماوەیەکی زۆر موفتی سوریا بووە لەسەردەمی حافز ئەسەدا چۆتە ناو تەریقەتی نەقشبەندی..
ئافرەتێکە کار بۆ شەیتان دەکات ، ئەگەر بیرت بێت کاتی خۆی سەسیل و شێخ شاهین هاتن بۆلات داوای چیان کرد ، ئەو تیوەگلاوە لەوکارەو ئەوەی بچیتە ئەو بزوتنەوەی ئەو ئاو سیحراوی و خاوانەناسی دەکات ..
ماکوان : ئە خۆ ئەحمەد کوفتارۆ زانایەکی گەورەیە و نەقشبەندیەکانیش دیندارو خواناسن !


شێخ برقان " راستە ؛ بەڵام ئەم ئافرەتە تیوەگلاوە بەناوی کەراماتو سیحرو جادوە لەگەڵ شیتانەکاندا دەستی تیکەڵ کردوە ، جا مونیرە قوبەیسی لای ئەو ئافرەتانەی کە دەچنە ناو ئەم بزوتنەوەیە و زۆر بە پیرۆز رایدەگرت و قاچو دەستی ماچ دەکەن و زۆر بە پیرۆزی تەماشای دەکەن لای موریدەکانی هەموو قسەیەکی پیرۆزە و بیروباوەڕیان وایە کە قسەی مونیرە لە باوك و مێردو گرنگ ترەو دەبێت گوێ بۆ بگرێت..

ماکوان : ئەی ئەمانە موسوڵمانن وەکو خۆمان ؟

شێخ برقان : ئەمانە بەندایەتیو عیبادەتیان جیاوازە لە موسڵمانان بە گشتی..
ماکوان ، بەڕاستە ؟

شێخ برقان : بەڵێ؛ نوێژی ئاگریان هەیە ، لە کاتی عادەی ئافرەتاندا یان هەر کاتێك بێت نوێژ دەکەن رووە ئەم ئافرەتە بە بۆچون خۆیان پیرۆزی لە خوا وەردەگرن .. کاری زۆر پۆخەڵواتیان هەیە..
ئەم رێکخستنە نهێنیە لە ووڵاتی سوریاو لوبنان و ئەردەنو کوێتو عێراق و سعود و تورکیا زۆر بەربڵاوە، بەڵام زۆربە نهێنی کار دەکەن و تەنها بۆ ئافرەتانە هیچ کەس لە پیاوان وەرناگرن مەگەر کەسێك بێت وەك شێخ یان وەك بیرمەند لەگەڵیدا کار بکەن ..

ماکوان : ئەی ئەدەبیاتیان چییەو سلوکیان چۆنە؟


شێخ برقان : جلوبەرگیان کورتە و وەك پاڵتۆیەك وایە .. زۆربەی کات پەڕۆیەك یان دەستەسڕێك دەبەستن بەسریانەوە.
شوکردن لەلایان شتێکی خراپە و ئەگەر شویشیان کرد دەبێت بیکەن بە کەسێك کە شێخەکەیان بۆی هەڵدەبژێرێت..
زۆربەی ئەو ئافرەتانەی کە وەردەگیرێن دەبێت لە ئافرەتانی دەوڵەمەندو خاوەنی ژیریەکی زۆر بێت،ئەم بزوتنەوەیە زۆر نهێنیە و دەبێت ئەو کەسەی دێتە ناو ئەم بزوتنەوەی لە رووی ئەمنیەوە زۆر ووریابێت.
پاشان هیچ گرنگیەك نادەن بە زانستی شەرعیو تەنها زیاتر گرنگی ئەدەن بە فیکرو فەلسەفەو تەریقەتی نەقشبەندی..
هەموو پەیوەندیەکانیان دەبێت لە ڕێگای ڕێکخستنەکانیانەوە بێت، هیچ پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی دانەمزرێنن مەگەر لە رێگای رێکخستنەکانیانەوە نەبێت.!
دکتۆری تایبەتیان هەیە..!
شێخی تایبەتەکەیان بە خاتون یان ئانیسە بانگ دەکەن و هەموو ئەمرێکیان بۆ لای ئانیسەکەیانە و تەنانەت دەبێت هەموو ئەمرێک لەوە وەربگرێت..
هەر ئافرەتێك دەچێتە ناو ئەم بزوتنەوەیە .. دەبێت نامەیەك بنوسێت لە نامەکەدا دانبنێت بە هەموو ئەو تاوانەنەی کە کردویەتی و وەك کورسی بابەوەی نصرانیەکان وایە..
ئەو ئافرەتانەی کە کۆدەکرێنەوە لە شانەیەکی رێکخستندا دەبێت هەموو تەمەنیان وەك یەك بێت .. لە هەر ووڵاتێکدا بەناوێکەوە کار دەکەن ..
هەوڵی زۆریان بۆ دروستکردنی ڕێکخراوی ژنانەیەو ئافرەتانە هەیە و بەناوی ئازادی و مافی ئافرەتەوە خۆیان ڕێکدەخەنەوە ناوی ڕێکخراوە سەرەکیەکەیان زۆرە لەووڵاتاندا
یەکەم قۆناغی تەمەنیان کە وەردەگیرێن لەم ڕێکخراوەدا پێدەوترێت (نودار) بۆ ئافرەتی تەمەن ١٤ ساڵ بۆ ١٨ ساڵ بۆ گەورەتر لەمانە ناویان ناوە (البشایر) لە تەمەنی ١٨ ساڵيەوە دەست پێدەکات بۆ ٢٤ ساڵ ،پاشان قۆناغی سێیەم دێتە پێشەوە کە ناویان ناوە بە (البیادر)ئەمەنە لە ٢٤ ساڵەوە دەست پێدەکات ئیتر بۆ سەرەوەی تەمەنەکان، بۆ ئەوەیش جیا کراونەتەوە کە بتوانن کاریگەریان لەسەر دروست بکەن..
ماکوان : ناوای رێکخراوەکانیان دەزانیت شێخ؟

شێخ برقان : ناوی ڕێکخراوەکانیان ئەوەندەی من بزانمو ئاگاداربم زۆرن ، بۆ نمونە.. لە ووڵاتی سوریا ڕێکخراوەکەیان ناوی
-ڕێکخراوی قوبەیسیاتە ؛ لە سوریان چەند پەیمانگاو کتێبخانەیکایان بۆ دروست کردوە لەوانە بەناوی پەیمانگایی" نەعیم" یاخود نوسینگەی "سەلام" زۆری تر

لە لوبنان دامەزرێنەری یەکەمی ..ئەمیرە جوبریلە
-ئەمیرە جوبریل وازی لێهنا بۆ ئافرەتێکی دیکە کە جێگری خۆی بوو بە ناوی "سحر حەلەبی" لە لوبنان ڕێکخراوەکەیان ناونراوەبە (سەحریات) ئەمانە زۆر دەمرگیرن ..

لە ئەردەن
ناسراون بە "طەبعیات" بەناوی شێخە ئانیسەکەیانەوە .."فادیە الطباعیە"

لە کوێت : بەناوی ڕێکخراوای" بیادر السلام "

لەوڵاتانی تری جیهاندا بە ناوێکی دیکەوە کار دەکەن
ماکوان : نەمردین ئەمەشمان زانی ، دەست خۆش یاشێخ ..
حەزقیل : زۆر دەمێکەیە دەمەوێت لێت بپرسم فیکری ئیسلامی چییە ، لە شێخ برقانم پرسی جەنابیان فەرموویان لە ماکوان بپرسە شارەزاترە ..!

ماکوان : حەزە گیان ، من لەخزمەتی تۆدام ، جەنابی شێخ برقان مامۆستاو براگەوەری هەمووانە ، با جنۆکەش بێت لای من مامۆستایە و بەڕاستی شێخمە ..
شێخ برقان : بارك اللە فیکم ؛ راستیت دەوێت ، دەزانم لە بواری شەرعی زۆر شارەزانیت ، بەڵام لە فیکردا ئیحتارف بە کەس نەکەم بەتۆی دەکەم شێخ ماکوان ..
حەزقیل : دە تۆزێکمان بۆ باسکەو موجامەلەمان مەکە ؟
ماکوان : هزر دید و تێڕوانینە لای من لە ئاین و گەردون و ژیان و مرۆڤ و دەسەڵات.. لە ئەنجامی بیرکردنەوە لەو چەمکانەوە دێت کە نوێگەریەكی وەك داهێنان پێببەخشێت، بیر یاخود هزر لە زمانی کوردیدا لەئەنجامی هزر کردن و بیر کردنەوەوە سەرچاوەی گرتوە. لە زمانی عەرەبیشدا بە هەمان شێوەیە لە تەفکیرەوە هاتووە، چونکە ئەنجامی ئەقڵە- -ئەقڵ ئاراستەی دەکات، بەڵام لەسەر بونیادی شتێك کە بوونی هەیە، نەك بێ بوون بێت، ئەگەر لێکۆڵینەوەت لەسەر شتێکی بێ بوون کرد، یاخود داهێنانت تێدا کرد ئەمە دەچێتە خانەی فەلسەفە نەك فیکر، چونکە زۆر کەس لەناو ئیسلامیەکان ئەم دووانە تێکەڵ دەکەن.
حەزقیل : ئەگەر بڵێن پێناسەت بۆ فیکری ئیسلامی چیە کاریگەریەکانی چین لەسەرت؟

لەڕاستیدا ئەمەیان من ناتوانم پێناسەی بکەم، لەبەر ئەوەی ئیسلام بۆ خۆی ئاینێکی زۆر گەورەیە، دەبێت بگەڕێینەوە خزمەتی زانایانی ئەم ئاینە ئەوان پێناسەی بکەن، بەڵام دەتوانم بە گشتی لەفیکر قسە بکەم ،چونکە زادەی بیری مرۆڤە، کە هاتە ناو چوارچێوەیەکەوە ئەوا من خاوەنی نیم، بەڵکو خاوەنی خۆی هەیە..
- ئیمامی غەزالی ئەو پیاوە عەزیمەیە کە تەنهایە لەو بوارەدا لە نێوانی ئەقڵ و نەقڵ و دڵ و رۆح و جەستە پارسەنگی دادەنێت هزر دەکاتە کاڵاو دەیکات بە باڵای هەموویدا، دەڵێت: "ئەگەر دەق تینوێتی شکێنی رۆحە و دڵە بەڵام هزر تێرکەری ئەقڵە. دوو مەعریفەیە سەرچاوەکەی دڵە ئەو مەعریفە دەست دەخات کە دەبێتە حەتمیەت لە هزردا".
- ئیمامی جوینی مامۆساتی غەزالی دەفەرمویت: "هزر بریتیە لە دیدی مرۆڤ، ئەم هزرە وادەکات مرۆڤ دەگەیەنێتە دیدێکی باڵا، ئەویش لەسەر دووبنەما دادەمەزریت، دیدی چاك ئەوپەری باڵاو دیدی فاسد ئەوپەری باڵا".
پێناسەی تری زۆرە بەڵام ئەو دوانەم هەڵبژارد کە باسی بکەم بۆی حەزە گیان .
بۆ بڕگەی دووەهەمی پرسیارەکەت
ئیسلام بۆ خۆی کاریگەری هەیە لەسەر من نەك فیکرەکەی وەك عەرزم کردی فیکر دەرئەنجامی بیری مرۆڤە، ئاینی ئیسلام بۆ خۆی وەحیە لە چوارچێوەی ئەو وەحیە مرۆڤ بیرو هزرڤانی تێدا بەکاردێنێت بە مەرجی ئەوەی کە بەیەکدانەکێشێت لەگەڵ دەقە کۆنکرێتیە قورئانیەکاندا.
حەزقیل : فیکری ئیسلامی بۆ خۆی چیە؟

ماکوان : تێڕوانینی مرۆڤی موسڵمانە و داڕشتنەوەی گوتاری ئیسلامیە و بەرهەمی تێگەیشتنی تاکی موسڵمانە لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگادا، وەك فیکری سیاسی و گوتاری فەلسەفی و رەوشتی سیاسی و دیدو تێڕوانین لەم بونە و ژیان و دەسەڵات و مرۆڤە، لەسەر چەمکەکانی ئەدوێین. واتا بە بۆچوونی من : بۆچونی ئیسلامی ئەو بەرهەمەیە کە مرۆڤ دەستە بەری دەکات و بەکاری دێنێتەوە بۆ خزمەتی دین و کۆمەڵگاکەی کە دوو ئامانجی پێبپێکێت.

یەکەم: ناسینی خوا و قیامەت.
دووەم: دابینکردنی پرۆژە بۆ خزمەتی کۆمەڵگا.

حەزقیل : جیاوازی نێوان جیهان بینی و فیکر چیە؟
ماکوان : جیهان بینی بۆ خۆی بەرهەمی فیکرە، بەڵام تێڕوانینی کەسێکەکە قاڵ بۆتەوە لە بیرو هزری خۆیدا بۆ ژیان و دەسەڵات و گەردوون. شیکاری بە فیکری دەکات بۆ چەمکەکانی ژیان یان جوانتر بڵێم ئایدۆلۆژیای لەسەر دادەمەزرێت، بەمەش دەوترێت جیهان بینی.

حەزقیل : ئەی فیکری فەلسەفی چییە؟

ماکوان : هەتیو پرسیار زۆر دەکەیت، خەریکە کوێر دەبم بۆ خەو سەبنی دەبی ٨ کاتژمێر سەیارە لێخوڕم ، کاتژمێر ١٢ شەوە خەوم دێت.. حەزە ئێستا کاتی ئەوەی من باسی شەرحی فکری فەلسەفیت بۆ بکەم ، بیخە بەیانی لە ناو سەیارەکە لەخزمەتم ..

حەزقیل : بەخوا بیچاو روویت ئەوە بە ئاسانی دەرمان دەکەیت ؟
ماکوان : ئەری شێخ برقان ناحەقمە ؟
سەسیل : دە تۆزیك قسە بکە بۆ مان ، بەڕابوردنەوە ، تۆ کە خەوت بێت قسەت زۆر خۆشە ماکوان ..؟
ماکوان : تۆ قسە مەکە سەسیلە سیلاوی من پرسیارم لە سێخ برقان کردوە ..؟
شێخ برقان : بخەوە سەبینێ قسە دەکەینەوە لە ڕێگا و کەمینیك لە ڕێگاکەتدا دەبیت زۆر ووریا بیت ، سەبنێ باسی دەکەین .. یا اللە السلام علیکم شەوشاگارت شاد
ماکوان : وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە.
چاوەڕێمان بکەن .. ژیانمان لەگەڵ جنەکاندا بەرێدەکەین .
به‌روار: 18/12/2019
بینین: 3183