چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان
ماکوان کەریم

کتێبی سێیەم
زنجیرەی ٦٧

مردنی ماکوان و ناردنی تەرمەکەی بۆ هیندستان..
دوای ئەوەی کۆڵەپشتەکەمان لە بەشی پڵنە تیگەرەکان دەرهێناوە و دامە دەست ئیقباڵ و ووتم ئاگاداربە ژیانی کوڕەکەتی تێدایە ئەو کۆڵەپشتە..
ڕافی: ئەگەر ئیجازەم بدەن لە ناو سەیارەکەدا تەماشایەکی دەکەم، کە هاتووم حەز دەکەم هەر بیبینم بزانم ڕاستە و قیمەتی چەندە.
هەموو لەو کاتەدا تەماشای منیان دەکرد، منیش خورپەیەك بەدڵمدا هاتو ترسێکم لێنیشت. بەهەر حاڵ ووتم ئاساییە با تەماشای بکات، بەدەم ڕێگاوە بە فارسی بە ئیقباڵم ووت: ئێمە کەچووینە ناو سەیارەکە تەماشامان کرد تۆ مەیە ناوە دابنیشی لەدەرەوە بە نەکو ڕابکات هەربۆئاگادار بوونی خۆمان، چونکە دەبیت زیاتر لە جاران ئاگامان لەو ئاڵتونە سەخیفە بێت تا سەلام ئازاد دەبێت کە سەلام ئازاد بوو ئیتر چاوی هەمووتان دەربێت.
چووینە ناوسەیارەکەو ئیقباڵ بەناوی ئاگاداری و پاسەوانیمان ووتی لەدەرەوەی سەیارەکە دەبم ، ڕافی تەماشای دەکرد و هەناسەی لەدەکێشا، تەماشای دەکردو ملی بائەدا.
ماکوان: چیە هەو هەموو هەناسە چیە هەڵیدەکێشی؟ حوسێن پێی بڵێ چییە؟
ڕافی: قیمەتی ئەو ئاڵتونە لە خودی ئاڵتونەکەدا نیە، بەڵکو لە کۆنی و نەخشی ئاڵتونەکدایە. ئەو ناوانەی لەسەری هەڵکۆڵراوە.
ماکوان: نرخەکەی چەندە، تەقریبی؟
ڕافی : پارەیەکی زۆرە، دەتوانین بیخەینە موزایەدە لە سویسرا یان بەلجیکا مۆزەخانەی وڵاتان بە خەیاڵی پارەی پێئەدەن.
بەڵام پێشنیارێکم هەیە ئەگەر قوبوڵی بکەن، حوسێن بە ماکوان بڵێ بزانە پێشنیارەکەم قوبوڵ دەکات ؟
ماکوان: بڵێ بزانم چیە ؟
ڕافی: ئەگەر هەفتەیەك بتوانن دەستی دەستیان پێبکەن ئەم ئاڵتونانە هەمووی تەزویر دەکەم و تەزویرەکەیان بدەنێ و کوڕەکە ئازاد بکەن ؟
ماکوان: فیکرەکە باشە، بەڵام ئایا ئیقباڵ ئەتوانێت تەحمول بکات؟
ڕافی: بۆ پێی ناڵێیت؟
ماکوان: باشە! بانگی ئیقباڵم کردو پێشنیارەکەم پێووت، لێکدانەوەمان کرد بۆ ئەوەی کە منداڵەکە هیچ لێناکەن چونکە چەکی دەستی ئەوانە بۆ وەرگرتنی ئەو ئاڵتونە، جا بڕیار لای خۆتە ؟
ئیقباڵ: هەرچەندە زۆر قەلەقم با پرسێکیش بە اللە بەخش بکەم.
تەلەفونی کرد بۆ اللە بەخش و ئەویش ڕازی بوو.
ماکوان: تەلەفونیان بۆ بکە بڵێ وەرن با ئاڵتونەکەتان بدەینێ، بەڵام تا ڕافی ساختەی دەکات دەستی دەستیان پێدەکەین. بەگریانەوە قسەیان لەگەڵ بکە بابزانن زۆر نامورتاحیت و پەلەتە با ئەوان پەلە لەتۆ نەکەن، ئەوان پەلەیان نەبێت بوارە دەرونیەکە پێچەوانە بکەینەوە، باشە؟
ئیقباڵ تەلەفونی بۆ کردن و ئەوانیش ووتیان هەر کات ئێوە ئامادە بوون ئەوە ئێمەش ئامادەین، ئیقباڵ داوای کرد لەگەڵ سەلام دا قسە بکات و قسەیان کرد، من و ئیقباڵ هەردوکمان دەستمان کرد بە گریان. سەلام دەیووت بابە بەشەو خەوم لێناکەوێت بیرت دەکەم بیری دایکم دەکەم، بیری هەمووتان دەکەم. ئیتر من جەرگم بۆی دەکوڵا خەریك بوو پەشیمان ببمەوە بڵێم لە قەبری باوکی هەرچی ئاڵتونە بەرەو با سەلامواللە بگەڕێتەوە، هەرچۆن بوو هەردوولامان ئارامان گرت.
بەرەو ماڵی سامان گەڕامەوە لەگەڵ ئیقباڵ، حوسێن و ڕافی بەسەیارە ڕۆیشتن و ئاڵتونەکەم لەگەڵ خۆمان هێناو ووتم بە ڕافی کە ئامادەبوویت بەیەکەوە هەموومان دەڕۆین. ئاڵتونەکان نابێت لە بەرچاوی من وون ببێت، نەك لەبەر ئەوەی متمانەم بە ئێوە نیە، نا لەبەر ئەوەی دوژمنمان زۆرەو ژیانی کەسێکیشی پێوە بەندە.
ڕافی: بێخەم بە لە تۆ زیاتر حەز دەکەم ئەو منداڵە ئازاد بێت.
ماڵ ئاوایمان کرد لەیەکتری، بە ئیقباڵم ووت لەگەڵ سامان بڕۆنەوە منیش پاش کەمێکی تر دێمەوە بۆ ماڵەوە ئاگات لە ئاڵتونەکان بێت، خۆت بمرە بەس ئاڵوتنەکان نەفەوتێت، ڕوونە؟
ئیقباڵ بەحوزنەوە ووتی ڕوونە، منیش ووتم دەچمە جێگایەك بەڵکو ئەم جنۆکانە پەیدابن لەئەڵمانیان لەگەڵ خۆمن بۆ وا بەجێیان هیشتووم لەم کەتەدا.
بەناو بازاڕدا دەگەڕام بە ئومێدی بینین جنۆکەکانی هاوڕێم. بەڵێ پەیدابوون، بەڵام ئەوان نەبوون کە من دەمویستن.
سورکێو پەیدابوو! واتا ویرسان
ویرسان: هاتە تەنیشتم و لەگەڵمدا رێگای دەکرد، دەمناسی؟
ماکوان: ئەتناسم چ ماڵێکی، هەر من ئەتبینم یان خەڵکی تریش؟
ویرسان: بەئارەزوی دڵی خۆت؟
ماکوان: هەتیوو خۆ پێم نافرۆشیت، با خەڵك نەڵێن ئەم کوڕە شێت بووە خۆت دەرخە کە قسە دەکەین بەیەکەوە دەنا بە ئەوفڕێنم بە ئاسماندا بە کەلامی خوا.
ویرسان: باشە بۆ وا توڕەیت؟ گوێگرە باش بزانە چی دەڵێم بەتەمای ئەوە نەبیت کە ئاڵتون تەزویر بکەیت! ئاگام لە هەموو شتێکتە، ئەوەی تۆ ئەتەوێت بەیەك مەرج سەردەکەویت ئەویش ئەوەیە بێیتە ناو گروپەکەمان و ببیتە کەسی یەکەمیش تێیدا هەموو بڕیار لەتۆ وەردەگرین. ئەوەی سەسیل کردی هیچ نەبوو خۆم فێری ئەوم کردوە، لە سەیارەکە موهیم ترت بۆ دەکەم ئەگەر بێیتەلامان!
ماکوان: جا ئەگەر وایە بڕیار لەمن وەردەگرن و من کەسی یەکەمم ڕازیم، هەموو موسڵمان ببن و خواناس بن و دەستی برایەتی بۆ یەك درێژ دەکەین و لەم شەیتانی و خراپەکاری و سیحرو جادەوەت تەوبە بکە، ئەوە من دەمەوێت ئەوەیە و تۆش برا گەورە بە ڕازیت؟

ویرسان: ئێمە ڕازین بە تۆ و بە هەموو بڕیارێکت، بەڵام بە پرنسیپ و یاساو دەستوری ئێمە نەك تۆ، وەکو خۆت دەڵێیت ڕوونە؟

ماکوان: بەڵێ ڕوونە ، ئەزانی ئەوە کەی ڕووئەدات؟ ئەوکاتە ڕوو ئەدات کە ڕۆحم لە لاشەم جیا دەبێتەوە، ئەوکاتەش ئاستمە شتی وا ڕووبدات ڕوونە ؟

ویرسان: ئاگاداربە ساحیرەکانی هیندستان لەگەڵ من کاردەکەن، ئەو گروپە هیندیەش هەر لەگەڵ من کار دەکەن جا ماکوان بڕوا بکە زۆر ئیشی جوان دەکەین، ئەوەی تۆ حەزی لێدەکەیت دێتە بەردەستت. کەس ناڵێت واز لە خواناسیو دینداری خۆت بهێنە، بەڵام عەقدی ئەوەمان لەگەڵ بکە کە لەگروپەکەماندا کار بکەیت، بۆ زانیاریش خۆشت لەگەڵ ڕافی ماندوو مەکە تەزویریشی بکات پێی دەزانین.

ماکوان: ئەوە باسی چی دەکەیت؟

ویرسان: ئێستا سامان بە ڤایبەر تەلەفونت بۆ دەکات، بزانە ئیقباڵ دەڵێ چی؟

ماکوان: فشکەر ئەوەچی ئەڵێی فیلم و شتی وام لەگەڵ دەردەکەیت؟ قسەکەم تەواو نەکرد زەنگم بۆ هات لەڤایبەر سامان بوو هەڵمگرت ئیقباڵ ووتی: ماکوان ئێستا اللە بەخش تەلەوفونی کردوە هیندەیەکان ووتویانە بەتەمای ئەوە نەبن ئاڵتونەکە ساخەتە بکەن دوایی منداڵەکە دەکوژین!

ویرسان پێ دەکەنی منیش ئارامم لەبەر هەڵگیرا و هەتا توانیم دەستم داهێنایەوە بکێشم بە دەمو چاویا ئەوەندە بە هێزەوە گوژمم بۆ خواردەوە، کێشام بەدەم پیاوێکدا لەگەڵ دووکەسدا دەڕۆشتن ڕێك تەخت بوو، دوانی لەگەڵ بوو هەر ڕایان کرد. منیش زۆر خەجاڵەتیم کێشا ووتم ببورە ئازارێکم بۆ هات وویستم دەستم راپرسکێنم تا ئەو ئەخەڵکەم تێگەیاند لەوانەیە ١٠٠ جار ووتبێتم ببورە ئازاریك لە قوڵمدا بوو تەنها وویستم بیجوڵێنم بە قایمی
Sorry, it was a pain in my arm, a movement lost to soreness
باش بوو کابرام ئاشت کردەوە، تەلەفونم کرد بۆ سامان ووتم وەرنە دەرەوە با بڕۆین.
هاتن وچووین بۆلای ڕافی ووتم هیچ مەکە ئاشکرا بووین.
ڕافی: چۆن ئاشکرا بووین، جاسوسمان تێدایە؟
ماکوان: نا جاسوسی مرۆڤ نیە!
ڕافی: ئەی کێیە؟
ماکوان: جنۆکە و ساحیرەکان، هەواڵیان بۆ دەبن.
ڕافی: منیش باوکم شتی وای بۆ باسکردووم.
حوسێن: سەیدا ماکوان چۆن دەزانی؟
ماکوان: منیش جنۆکەم هەیە!
حوسێن هاواری کرد اللە اکبر! ڕافی زیرەی کرد و سامان نیوە ڕۆح بوو وە ئیقباڵیش هیچ تێنەدەگەیشت.
ماکوان: ئەوە چیە حوسێن؟
حوسێن: هەر خۆم زانیم تۆ ڕۆحانیت.
ماکوان: نەوەڵا تەڕەماشم، رۆحانی چی ئەحمەدی نەژادیش نیم. گوێگرن لەبیری کەن تەزویر کردنی ئاڵتونەکان، ویرسان هەموو شتێك دەزانێت.
حوسێن: ویرسان کێیە؟
ماکوان: جنۆکەی ئەوانە، واز لەم قسانە بهێنن تەلەفونیان بۆ بکەن منداڵەکە بهێنن و لە گۆڕینەوەیەکی خێرادا با بکرێت ماندوو بووم، دەزانم ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشێت. جارێکی تر تەلەفونیان بۆ بکە ئیقباڵ پیێان بڵێت با بین بەزووترین کات لەماڵی سامان بێت یان لە دۆنەری حوسێن منداڵەکە بهێنن و ئاڵوتنەکەیان بدەرێ.
ئیقباڵ تەلەفونی کرد پێی ووتن ئێمە هەمووشتێکمان ئامادەیەو منداڵەکە بهێنن بۆ حوسێن دۆنەر ئەدەرەسەکەی دانێ.
هەمووی دە خولەکی پێنەچوو لای اللە بەخش تەلەفونمان بۆ کرا ، داوای کرد کە دەبێت ئاڵتونەکان بگەڕێتەوە بۆ هیندستان و داوایان کردوە ماکوانیشی لەگەڵدا بێت ئینجا منداڵەکە ئازاد دەکەن!
ماکوان: ئەوە زۆر ئاستمە هیچ کەس ناتوانێت ئەوە دەربکاتە دەرەوەی ئەوروپا، کەس ئەوەی پێناکرێت! منداڵەکە ئازاد دەکەن ئەگەر من بچم بۆ لایان؟
اللە بەخش: وا دەڵێن دەڵێن ئازادی دەکەین بە مەرجێك ماکوان بە ئاڵتونەکانەوە بێت بۆ لامان.
تەلەفون داخرایەوە و ووتم پێیان بڵێ منداڵە کە تەسلیم بکەن بە باوکی منیش و کۆڵەپشتەکە خۆمان تەسلیم دەکەین لەپرۆسەیەکی دەست بە دەست کردندا.
زۆر بێتاقەت بووم تەلەفوونم کرد بۆ خێزانم پێم ووت: حەزدەکەم لەگەڵ ئانا و لین قسە بکەم، دوای ئەوەی بە دڵ پڕیەوە قسەم کردو پێم ووتن دیاری جوانم بۆ کڕیون بەم نزیکانە دێمەوە چاوەڕێی سەرڤیسی سەیارەکەم، نەمهێشت هیچ بزانن و تەلەفونم داخستەوە و پرۆسەکەمان ئەنجامدا.
سەلامو اللە تەسلیم کرا و منیش بە کۆڵەپشتەکەوە خۆم تەسلیم کرد بەو دوو کوڕەی کە لە فڕۆکەخانە بینیمن، بەهەر حاڵ سوار سەیارەیەکیان کردم چوار کەس بوون دوان لە پێشەو دوانی تریش لەملاولامەوە دانیشتن ووتم : ئەگەر دەمانچەو سیلاحیان پێ نەبێت دەست ئەوەشێنم و ڕائەکەم چی دەبێت باببێت، بەڵام ترسی دەمانچەم هەبوو کە پێیان بێت بۆم ئاشکرا نەبوو زوو زوویش ئەمکێشا بە قەبرغەو کەلەو سکیاندا بەنەرمی ئەمووت بزانم دەمانچە و هیچی ڕەقی تێدایە! هیچی تێدا نەبوو. نزیکەی نیو کاتژمێرێک ڕۆشتین و کردیانم بە بینایەکدا دیار بوو هوتێل بوو لە دابەزیندا ئەو دوانەی پێشەوە دەمانچەیان دەرهێنا و ووتیان هەر جوڵەیەک بکەی نەخوازراو بێت ئەوکوژین.
بردیانمە ژورێك زۆر خۆش هەر خۆمم بووم دەرگاکەم لێداخرا هیچ تەلەفونێکی تێدا نەبوو، منیش تەلەفونەکەم دابوو بە جەماعەت و تەنها سیمکارتەکەم خستوبوە گیرفانم و بەحوسێن و ڕافیم ووتبوو هەر گیرام منداڵ تەسلیم کرا پەیوەندی بکەن بە پۆلیسەوە سیم کارت و پاسپۆرتەکەم لە گیرفانمدایە بۆ ئەوەی لەوسەرەوە بتوانم بگەڕێمەوە، چونکە هیوای گەڕانەوەم هەبوو. ئەوانیش کارەکەیان ئەنجام دا بوو، بەڵام پۆلیس بە گوێرەی پێویست نەهات بەدەمیانەوەوە، بەهەرحاڵ لە هوتێلەکە مامەوە خۆم شۆردو نوێژم کرد کەس نەهات بەلامدا خەوتم تا بەیانی هەر کەس نەبوو، ووتم بابکێشم بەم دەرگایەدا کە هەستام و دەستم دایە دەرگاو کرایەوە.
یەکێک لە کوڕەکانی فڕۆکەخانەکە بوو تۆزێ لە ئەمیتا باجان دەچوو ووتی: چیت دەوێت؟
ماکوان: برا ئەوە چیە ئەڵێی دەوری ئەمیتا باجان دەبینی، بەیانیە برسیمە نانێك ئاوێك؟
ئەمیتا باجان: ئێستا پێان دەڵێم برێك فاستت بۆ بهێنن.
ماکوان: سوپاس ئەمیتا گیان.
کردمیەوە ژورەوە دەستی بەقەدەر قاچی دەبوو ئەوەندە درێژ بوو.
گەڕامەوە ژوورەوە دەرگاکەم لەسەر داخرا گوێم لێبوو بەتەلەفون داوای کرد کەنانم بۆ بهێنن، منیش وام دانابوو ئەوبڕوات و دەرگاکە بشکێنم، بەڵام هیچ هیوام نەما.
کە گەڕامەوە حەزقیل لەسەر بێدەکە دانیشتبوو.
حەزەگیان یاخوا بەخێر بێت!
حەزقیل: گوێگرە پلانەکە زۆر ترسناکە ئەمشەو بەنجت دەکەن بلیتی تەیارەیان بڕیوە بۆ هیندستان واتا گەشتەکەتان ئەڵمانیا- دووبەی- هیندستانە. بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەنجت دەکەن و ئەتخەنە ناو تابوتێك واتا مردوویت تۆ لەخانەوادەیەکی هیندیت و تەرمەکەت دەبەنەوە بۆ ئەوێ و تا دە کاتژمێر ئینجا دەگەنە ئەوێ، ئەوان لەوانەیە ئێوارە دەرمانی بێهۆشیەکەت بۆ بکەنە ناو خواردنی ئێوارەوە بۆیە ئێستا تێر نان بخۆ، بەڵام ئیترهیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك نەخۆیت بۆ ئەوەی نەخەویت تا ئەوخەنە ناو تابووتەکە، کەچوویتە فڕۆکە خانە لەوێ ئاگادارت دەکەمەوە وەرە دەرەوە، بەڵام لە دوای کۆتا خواردن کە بۆت دەهێنن خۆت بکە بەخەوتوو بۆ ئەوەی بزانن کاریگەری هەبووە!

ماکوان: ئەی ئاڵتونەکان ؟
حەزقیل: خەمت نەبێت بۆیە وادەکەن بۆ ئەوەی دەریبکەن بۆ هیندستان.
ماکوان: حەزەی برام ئەو ویرسانە بێ قیمەتەم بینی، زۆر سەخیفە ئاگاداربە ئاگای لێمان نەبێت.
حەزقیل: خەمت نەبێت سەسیل چووە سەرقاڵیان بکات بۆ ئەوەی هەواڵەکەت بۆ بهێنم.
ماکوان: ئەی ئافەرین سەسیلە سیلاوی برامان.
چاوەڕیم کرد تا ئێوارە کاتژمێر ٥ بوو خواردنێکی زۆر خۆشم بۆ هات، هەمووشی لەسەر ی نوسرابوو حەڵاڵ چەند جۆر ساردی و شەربەت و ئاو هاتبوو لەگەڵیا، ئەترسام لەوەی چاودێری بکرێم لەلایەن جنەکانی ویرسانەوە بۆیە دەست نوێژم گرتو دەستم کرد بە نوێژ و ئینجا بەدەنگی بەرز بەحساب نوێژم دەکرد نوێژی مەغریب مابووی لەماوەیەدا نوێژکردن جائیز نیە ، بۆیە بەس قورئانم دەخوێند هەرچی شەیاتین بوو فڕاندمن بە کەلامی خوای پەروەردگار، دوای ئەوەی زۆریك لە خواردنەوەکانم ڕشتە تەوالێتەکەو هەندێکیشم هێشتەوە و خۆم کرد بەخەوتوو.
سندوقێکیان هێناو ناوەکەی هەمووی ئیسفنج بوو زۆر نەرم بوو دوو کونی خڕی لەملاولاکەیەوە هەبوو لاقاچیشمەوە کۆڵەپشتەکەیان پێچا بەسیمی ئەلەمنیۆم و خستیانە سەر سنگم و هەڵیانگرتمو ڕۆشتن خەریك بوو دەخناکام ، بەڵام چار نەبوو هەر دەبوو ئارام بگرم، لەوکاتەشدا خەریك بوو میزم دەکرد بەخۆمدا هیچ چارم نەما ئیسفنجم خوساند لەمیز، نزیکەی یەك سەعات زیاترمان پێچوو لە ڕێگادا دابەزین ئیتر زانیم گەشتوینەتە فڕۆکەخانەی دۆسڵدۆرف منیان تەسلیم کردو ئاگام لێبوو سواری قایشەکیان کردم و دووجار دامی بە زەویدا ئیتر زانیم لەدەستی ئەمیتا باجان ڕزگارم بوو، دوو کرێکاری فڕۆکە خانە هەڵیان گرتم بمخەنە سەر سەیارە گواستنەوەی جەناتاکان بۆ ناو تەیارەکە.
حەزقیل هات تەنها بەدەنگ لەپەنای گوێمدا ووتی پیا بکێشە کاتی هاتووە!
منیش کێشام بە سەقفی تابوتەکەدا کەچی ئەو دوو کرێکارە منیان کێشا بە زەویداو ڕایانکرد پشتم زۆر ئازاری پێگەیشت، ئەوەندە قایم کێشایان بەزەویدا تابوتەکە شکا، منیش هاتمە دەرەوە زیاد لە ٢٠ کرێکار و مۆزەفی لێبوو ئەو جێگایە هەموویان ڕایان کرد. منیش میزەکەم پێوە مابوو، یەکێکی پیریان هاتبووە لامەوە وای دەزانی لە بەهەشت هاتومەتەوە ئاوی بەهەشتە پێمەوە هەر ئەیووت: "یزس، یزس" بە ئەڵمانی! نەیدەزانی هەمووی میزە. هاتمە دەرەوە کەس لێی نەپرسیم تا هاتمە دەرeوەی کۆنترۆڵ دوو پۆلیس هەستیان پێکردم زانیان نا ئارامم و ئاسایی نیم هاتن ووتیان پاسپۆرت؟ دامە دەستی و ووتم: ببورن بەهەڵە ئەم جانتایەمان ناردوە پاسپۆرتی منداڵ و خێزانەکەمی تێدایە، یارمەتیان داوم هاتووم بۆ ئەوەی فریای فڕۆکەکەم بکەوم دەچم بۆ هیندستان.
باش بوو باوەڕیان کرد و نەجاتم بوو هاتمە دەرەوە لە هۆڵی چاوەڕوانی قەرەباڵغیەکی زۆر بوو وەجبەی حەج و عەمرە بوون دەڕۆشتن بۆ عەمرە پڕبوو لە موسڵمانی تورک، عەرەب، سۆماڵی و پاکستانی...هتد، منیش وویستم بچمە دەرەوە ئیقباڵ و سەلامو اللەم بینی لەخۆشیدا دووجار هاوارم کرد بەدەنگی بەرز سلامو االلە! سەلامواللە! هەرچی حاجی و حاجی ژن بوو لە فڕۆکەخانەدا تەماشای منیان دەکرد و دەستیان بۆ بەرز دەکردمەوەو دەیانووت "علیکم السلام" منیش هیچ خۆم تێکنەدا ، ووتم خوای گەورە عەمرەتان قوبوڵ بکات و ساڵێکی تر بە نیازی حەج سەفەر بکەن، لەخۆشیا باوەشم کرد بە ئیقباڵ و سەلامو اللە ووتم چی دەکەن لێرە؟
ئیقباڵ هیچ هیوامان نەما بۆیە سامان بلیتی بۆ بڕینەوە بۆ دوبەی دوای لەوێوە دەچین بۆ کابول، بۆم دەرکەوت کە بەهەمان فڕۆکە کە بڕیار بوو من بەرن بۆ هیندستان، بەڵام لە دوبەی جیا دەبوونەوە.
بە ئیقباڵم ووت دەی کەواتە بلیتەکان فڕێ بەو وەرە بابڕۆینە دەرەوەی فڕۆکەخانە.

چاوەڕوان بن ، ئەوەی بڕوای وابێت هیوای نەماوە بۆ ژیر خاك باشە.
به‌روار: 27/11/2019
بینین: 1114