هەمەجۆر
  کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی تەکنەلۆجیا بۆ سەر جیهان ..
فەرمایش چووزەر
بسم اللە الرحمن الرحیم 

رۆشتنی کات و گۆران لەمرۆڤ وای کردووە ئیتر  ژینگە بگۆرێت بەهۆی ئەوەی ئەقڵیەتی مرۆڤ بتوانێت هەندێک داهێنان و شتە شاراوەکان بدۆزێتەوە وەکو کارەبا .. کە بەسەرەکترین شت دادەندرێت بۆ بەرهەم هێنانی تەکنەلۆجیا ... بۆیە ئێستا ئەبینین وای لێهاتووە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانە نیە تەکنەلۆجیای لێنەبێت واتە واقیعیەن  وای کردووە ئیتر ئەم حەقیقەتە پیشانی ئێمە بدات کە ئێستا ناتوانین بێ تەکنەلۆجیا بژین چونکە هەم مرۆڤ زۆر بووە وە هەم جیهان هەموو شوێنێکی زۆری گەورە بووە ... 
بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایە ئەم تەکنەلۆجیایە باشە یان خراپ ؟ 
گەر سەیری بکەین ئەم باشه و هەم خراپه ... گەر بێین باسی باشەکەی بکەین ئەوا ئەبینین یەکێک لە سوودەکانی تەکنەلۆجیا ئاسان کردنی کارو وە بەدیهاتنی ژیان .. چونکە  ئێستا کە دەبینین یەکێک لە تەکنەلۆجیایەک گەر بە نموونە بهێنینەوە ئەوا مۆبایلە . مۆبایل  کاریگەریەکی زۆر باشی بۆ سەر هەر کۆمەڵگایەک داناوە لە هەموو جیهان .. کە سەیری دەکەین ئەوا کارەکانمان ئاسان دەکات ئەمەش واقیعیەنە ئینکاری لێناکرێت .. یاخود کۆمپیوتەر یاخود تەلەفزیۆن ... بەڵام بۆ خراپی ئەوانەی باسم کرد لەهەمان کاتدا خراپەی هەیە ... وە بە گشتی تەکنەلۆجیا خراپەیەکی تەواوی هەیە  بۆسەر جەستە بەهۆی لەرەلەر و شەپۆڵە کارۆموگناتیسیەکان وای کردووە زیانێکی تەواو بەخۆ ببینێت ... لە مانگی 9 ساڵی 2013  ئەمە سەرچاوەیەکی باورپێکراوە سەرچاوەی زانست وتەکنەلۆجیا  ..هەستاوە بە لێکۆلێنەوەیەک  لە هونگ کۆنگ لەسەر خراپیەکانی  تلەفۆن و ئامێرە الکترۆنیەکان لە نێوان ژمارەیک کە لە گەورەو بچووک  بەرێژەی 70%بەشداربوو کەسانی  گەورە ورێژەی 30% مناڵ و مراهق ..وەردەرکەتوە  کە  ئەو تەکنە لۆجیایانە  بوتنە  هۆی  چەندین  نەخۆشی  ... ئەمە لەسەرچاوەی زانست و تەکنەلۆجیا کە سەرچاوەیەکە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوە ...
https://www.sciencedaily.com/releases/2013/09/130905160452.htm

وە دەربارەی پزیشکیش لەهەندێک سەرچاوەی پزیشکی ئەڵێت کە ئەم تەکنەلۆجیایانە گەر لێی ئاگادار نەبیت ئەوا تووشی سەرەتانت دەکات ...
فەرموو ئەوەش سەرچاوە 
https://www.altibbi.com/مقالات-طبية/صحة-الطفل/مخاطر-الاجهزة-التكنولوجية-على-صحة-الاطفال-1358

ئەمە باس لەوە دەکات کە تەکنەلۆجیا دەبێتە هۆی سەرەتان هەندێکجار وە توورەبوون و هەستانی پەستانی خوێن (زەخت )  خێرایی لێدانی دڵ ... چاو ...

ئیتر بەچەندان سەرچاوە هەن بۆ خراپیەکانی تەکنەلۆجیا .. بەڵام لەهەموو شوێنێک دەڵێت بە رادە بەکارهێنانی ... 
گەر سەیری چەک بکەین ئەوا چەک خراپیەکەی زۆۆۆر زیاترە لە باشیەکەی چونکە لەسەدەی بیست  گەر ببینین ئەوا رێژەی مردن هەمووی بەچەک بووە کە بەهەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم  69 ملیۆن کەس کوژراون ... 
جگە لە هێرۆشیما و و جەنگی عێراق و ئێران و کیمیا بارانی هەڵەبجە ... مرۆڤ بەهۆی ئەوەی نەفسە خراپەی ئیتر هەموو شتێک بەخراپ بەکاردێنن .. بۆ نموونە مۆبایل کە درووستکرا ئەوا بۆ ئەوەبوو خەڵک زوو زوو ئاگاداری یەتر بێت و کارەکان ئاسانتر بێت نەک بۆ کاری خراپ و نابەجێ ...بۆیە هەموو شتێک بەکارهێنانی باش و خراپی هەیە .. بەڵام خودی ئامێرەکان هەم باشە و هەم خراپە ... گەر بێتوو ئێمە ئامێرەکان بە بەرنامە ئیش بکەین و کات و ساتی خۆی بۆ دابنێین ئیتر مرۆڤ لەخراپیەکەی دەپارێزرێت ...
تەکنەلۆجیا خۆی لە شەریعەتیش هەیە پێی دەڵێن وەسیلە .. واتە وەسیلەکی ژیانتە تا بۆت ئاسان بێت ... بەڵام هەموو شتێک لە عەدی خۆی زیاتر تێپەری ئیتر زیانت پێدەگەیەنێت ... بەڵام خودی هەندێک ئامێر خۆی تەنها بۆ خراپە درووست کراوە .. گەرنا گەر سەیری چەکی ئەتۆم بکەین ئەوا یابان کارەبای پێ دابین دەکات بەڵام رووسیا و ئەمریکا بەو چەکە هەرەشەی لەناو یەکچوون دەکەن ،. کاتی خۆی عێراق کە چەکی کیمیای وەرگرت بۆ ئەوە دایان پێی تا کارەبا پێ دابین بکات کەچی ئەو کردیە چەک بۆ سەر کورد و کوردی پێکووشت کردیە کیمیایی بۆ سەر هەڵەبەجە  پێنج هەزار کەسی کووشت هەمووشی ژن و منداڵ بوون  ... 
بەڵام ئێستا  گەر سەیری بکەین ئەوا چەک تایبەت درووست دەکرێت بۆ خراپە ... بۆ نموونە گەر سەیری بکەین لەم رۆژانە ڤایرۆسێکی هاک بەناوی wannacray هاتووە ئیتر ناوی لێهاتووە ڤایرۆسی  شەرەنگێز ...  ئیتر ئەم شتانە بۆچی درووست دەکرێت تەنها بۆ هەرەشە و خراپە ... بۆیە بەداخەوە ئێمە بیرناکەینەوە  لەوەی ئەم شتانە گەر سەیرکردنێکی ئەرێنی و بیرکردنەوەیەکی ئەرێنی پێ بکەین ئەوا لەژێر ئەم تەکنەلۆجیایە دەحەسێینەوە ... زانایانی گەردوون ناسی وەکو دەزگای ناسا و ئەمانە تەکنەلۆجیا  بەکاردێنن بۆ ئەوەی شتە شاراوەکان بدۆزنەوەی ئەوەی ناو گەردوون واتە توانیان بەهۆی تلیسکۆپی هابڵ چەندین شت ئاشکرا بکەن و بدۆزنەوە تا خەڵک لە نهێنی ناو گەردوون بزانێت ... دەزگای میکانیک کوانتەم کە پێی ناسراوە بە فیزیای نوێ ،.. ئەم دەزگایە ئامێرێکی تێدایە  کە توانیوویەتی هەموو نهێنیەکانی گەردوون ئاشکرا بکات ئیتر ئەمە بۆ زانایان ئاسانکاری بوو و باش بوو ... 
بۆیە هەروەک ووتم تەکنەلۆجیا هەم لایەنی ئەرێنی هەیە و هەم نەرێنی ...

لەکۆتایی دەڵێم هیوادارم ئێمە سوود لەم تەکنەلۆجیایانە وەرگرین نەک بۆ شتی خراپە بەکاری بهێنین ... 

والسلام
به‌روار: 15/06/2019
بینین: 1768