هەمەجۆر
  سەید قوتب لە نێوان گومڕایی و واقعبووندا
فیصل رسول


ژیانی تایبەتی سەید قوتب

جێی باسە سەید قوتب ل ئێستادا کە نەماوە، بەڵام دوژمنەکانی دەڵێن ئەو کەسێکی گومڕابوو نابێت گوێی بۆ راگیریێت، کەسێکی تەکفیری بوو، چونکە وەلاتانی بە ئیسلامی هەژمار نەدەکرد، بۆیە کۆمەڵێ رەخنەی لێدەگرن، کەسانێکی دیکە هەن سەید قوتب بە زانا هەژماردەکەن، لە نێوان ئەم دوو ڕایە، کۆمەڵێ کەسی دیکە بوونیان هەیە کەوا پێیان وایە سەید تەنها موفەکرێکی ئیسلامی بووەو گومڕا نەبووە، بەڵام زاناش نیە، بۆیە ئەکرێ سوود لە باشەکانی وەرگرین و هەلەکانیشی وەرنەگرین، چونکە لەکۆتایدا ئەویش مرۆڤێکە قابیلیی هەلەکردنە،بۆیە هەولدەدەین برۆینە نێو ژیانی سەید و بەنێو نووسینەکانی بگەرێین سەید لە خودی خۆیەوە بناسین و شیکاری بۆ نووسینەکانی بکەین بزانین سیفەتەکانی چۆنبوون، بۆیە سەرەتاش بە کورتی باسی ژیانی بکەین و دوای سیفەتەکانی و دوای بەنێو نووسینەکانی برۆین کەوا نووسینێکی یێکجار زۆری هەیە بۆیە کاتی زۆری ئەوێت بۆ ئەوەی شیکاری بۆ نووسینەکانی بکەین .

خیلافەتی عوسمانی وا لەروخان دایە، خیلافەتێك سەدان سالبوو پارێزگاری لە موسڵمانان دەکرد، خیلافتێك کەوا داگیرکەر بۆی نەبوو بێتە نێو خاکی موسلمانان، بەڵام روخا بەهاوکاری کۆمەلێ دووروو، داگیرکەری رۆژئاوا جیهانی ئیسلامیان داگیرکر، کۆمەلێ سەرکردەی بەکرێگراویان هێنا بۆ سەر وەلاتی موسلمانان و وەلاتیان دابەشکر بۆ چەندین پارچەی جیاواز رقی  نەتەوەپەرستی سەری هەڵدا، لە هەموو شوێنێك ئۆپۆزسیۆنێك هەبوو بۆ ئەوەی هەموو کاتێك کەش و هەوا گونجاو بێت بۆ گۆرانکاری بەدڵی ئەوان، لەو کاتەدا سەرەتای داگیرکاری، گەنجێك هێواش هێواش پێدەگەیشت، جیاواز لە گەنجەکانی دیکە، ئەم گەنجە نووسەربوو ئەدیب  بوو کەسێکی ژیربوو، ئەم گەنجە وەك هەمووان حەزی بە ژیانێکی  خۆش هەبوو، سەرەتای گەنجی جیاواز بوو لە منالی خۆی، ئەو لە گەنجی دوور لە ئیلتزاماتی دینی بوو، ئەو لە لاویەتی دا لەنێو حزبێکی لیبڕاڵی بوو بەناوی حزبی وەفدە، دواتر وازی هێنا لەو حزبە، ئەو گەنجێك بوو رۆژئاوای بینیبوو، بۆیە لە نزیکەوە تێکهەلی ناخیان ببوو و دەیزانی مەرامیان چیە، گەیشت بە ئەمریکا هەموو شتێك گۆڕا، ئەو گەنجە دەستی کرد بە نووسین دژی داگیرکاری رۆژئاوا و سەرانی بەکرێگیراوی رۆژئاوا کەوا حوکمی موسلمانانیان دەکرد، ئەم گەنجە کاریگەریێکی ئەوتۆی دروستکرد کە نەوەیێکی دوای خۆی بونیاتنا، ملیۆنان کەسی دوای خۆی پێگەیاند کەوا شانازی بە فکرەکەی دەکەن، راستە خۆی زۆر جار زیندانی دەکرا، بەڵام فکرەکەی ئەو ئازادبوو، راستە لە سێدارە درا، بەڵام ئەو بوونی هەر ژیا و لەنێو زۆرینەی ماڵەکان ئێستا نووسینەکانی ئەو روناکی دەدەن، ئەم گەنجە بە جۆرێك حاکمیەتی روونکردەوە کەوا لەم سەردەمەدا هاوشێوەی ئەو بوونی نەبوو، دەستی نابووە سەر برینەکان، بۆیە زاڵمکان هەر زوو کەوتنە دژایەتی کردنی بە ڕێگای راستەوخۆ و ناراستەوخۆ، لەڵایەن هەندێ موسلمانانیش تۆمەتی بێ بنەما درایە پاڵی، کە وەك بڵێی ئەمانە پیلانی سەرکردە زاڵمەکان جێبەجێ دەکەن بە بەرگێکی ئاینی .

سەید قوتب لە سالی ١٩٠٦ لە دایك بووە لە گوندی موشە و هەر لەوێ خوێندنی سەرەتای و ناوەندی تەواو کردووە، ساڵ ١٩٢٠ چووە بۆ قاهیرەی پایتەخت بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی، پاشان بۆ نێو کاری حزبی سالی 1١٩٣٣ زانکۆی تەواوکردووە لە بەشی ئاداب، سالی ١٩٤٨ ئەروات بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی سوود بگەینێت بە دەولەت لە بەشی پەروەردەدا،، بەڵام گەرانەوەی ئەو هەموو شتێکی گۆری، لەدوای شەهیدکردنی حسن البنا، کە گەرایەوە جیاوازی دروست بوو و ناکۆکی رویاندا، دەستی لەکار کێشایەوەو ئیتر خۆی تەرخانکرد بۆ نووسین، ساڵی ١٩٥٣پەیوەندی دەکات بە حزبی اخوان موسلمین .

سید قوتب سەرەتا وەك رەخنەگر توێژینەوەی لەسەر ئیسلام کردووە لە سالی چلەکان، پاشان لێکۆلینەوەی کردووە لەسەر ئیسلام و جیاوازی زۆر لە ژیانی روودەدات ئیتر دوای ئەمە بوو بە بانگخواز و خزمەتکردنی ئیسلام، سەید چونکە ئاینی ئیسلامی ناسیبوو هەر زوو توانی سوود بگەیننێت و لە چەمکەکانی ئیسلام تێبگات، ڵەگەل ئەوەش بەردەوام بوو لە لێکۆلینەوە لەسەر قورئانی پیرۆز کەوا١٥  سالی تەمەنی بەرێکر بۆ تەفسیرکردنی قورئانی پیرۆز، لەولاشەوە لەنێو خەڵك بوو و هانی شۆرەشی دەدا بە دەنگێکی بەرز، شۆرەش سەرکەوت، بەڵام شۆرەشەکە ئەوەی بەرهەم نەهێنا کەوا سەید دەیویست، بۆیە هەر زوو ناکۆکی رویدا و سەید کەوتە ژێر ئەشکەنجە لێدان، دوای چەندین جار زیندانی کردن ساڵی ١٩٦٦ لەسێداره درا .

سەید توانی لەدوای خۆی ٣١ کتێب بۆ نەوەکانی جێبهێلت و ڵەگەل چەندین نووسینی دیکە و وتاری جۆراو جۆر.

سەید قوتب  ١٥ ساڵی تەمەنی بە تاریکای تێپەریووە کە لە نێوان ٢٥ هەتاوەکو ٤. ساڵی ژیانی، چونکە ماموستایێکی هەبوو بەناوی محمود عقاد کەوا چاولێکەری رۆژئاوابوو، سەید هەوڵی دەدا وەك ئەوبێت بێ ئەوەی شارزای ئیسلام بێت رەخنەی دەگرت، بەڵام دوای ئەوە هەموو شتێك گۆراو تەواو دژی فکرەی ماموستاکەی وەستاوە، سەید خۆی باسی ئەو سالانە دەکات و دەڵێت هەموو فکرە خراپەکانم ناسی بۆیە، بە بینین روناکی دل خۆشبووم، زانیم ئەو فکرانە چەندە بێ نرخ و سوکن .

سەید قوتب لە نێوان گومڕای و واقعبووندا
کەنالی تایبەت بە ژیانی سەید قوتب
https://t.me/sayyed_qutb

فیصل رسول
به‌روار: 12/08/2019
بینین: 1577