کەعەرەفات بەڕۆژووبووم بۆ عاشووراء بەڕۆژووبم؟
شوێنەوار کوردی
كه من عه‌ره‌فات به ڕۆژوو بووم و گوناهی ساڵێك پێشتر و پاشترم سڕاوه‌ته‌وه چ پێویست ده‌كات عاشورا‌ء به ڕۆژوو بم ؟
۱- پاداشتی عه‌ره‌فات سڕانه‌وه‌ی تاوانی ساڵێك پێشتر و ساڵێك دواتره تۆ نازانیت خوای گه‌وره لێی قه‌بوڵ كردووی یان نا.
۲- به ڕۆژووبوونی عاشورا‌ء گوناهی ساڵی ڕابردوو ده‌سڕێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕۆژووی عه‌ره‌فاتی قه‌بوڵ بوو بوو وه تاوانی ئه‌و دوو ساڵه‌ی سڕابۆوه ئه‌وه به ، به ڕۆژووبوونی عاشورا‌ء هیچ زه‌ره‌ر ناكات چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێ : (( من صام یوما فی سبیل الله بعد الله وجهه عن النار سبعین خریفا ))
واته :هه‌ر كه‌سێك یه‌ك ڕۆژ له پێناوی خوا به‌ڕۆژووبێ ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌م چاوی له ئاگر دوور ده‌كات۷۰ پایز .
له فه‌تح الباری ئیمامی ئیبن حه‌جه‌رده‌فه‌رمووێ : ۷۰ پایز واتا ۷۰ ساڵ چونكه هه‌ر ساڵێك ۱ پایزی تێدایه .
بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕۆژووی عه‌ره‌فاتیشی گرتبوو وه تاوانی هه‌ر دوو ساڵیشی سڕابۆوه با ڕۆژی عاشورا‌ء له‌ده‌ست مه‌دات و به ڕۆژوو بێت چونكه ئه‌و پاداشته‌ت به‌ر ده‌كه‌وێ كه ۷۰ ساڵ له ئاگری جه‌هه‌نه‌م دور ده‌بیت كه ئه‌وه‌ش فه‌زلێكی گه‌وره‌یه .
۳- پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێ ( باشترین به ڕۆژوو بوون دوای ڕه‌مه‌زان به ڕۆژوو بوونی مانگی محرم ) ئه‌و مانگه‌ی ئێستا ئێمه تێی داین .
رواه مسلم ۱۹٨۲
٤- پێوسیته هه‌موو مسوڵمانێك به ڕۆژوو بێت چونكه له‌م دوو پاداشته یه‌كێك هه‌ر به‌ری ده‌كه‌وێت :
أ- سڕینه‌وه‌ی تاوانی ساڵێكی .
ب- دووربوونی له ئاگری جه‌هه‌نه‌م ۷۰ ساڵ .
۹|محرم|۱٤٤۰
به‌روار: 08/09/2019
بینین: 631
|