نەخۆشییەکانی ئومەت زنجیرەی نۆیەم
ئارام محمد

دەمارگیری
کابرای دەمارگیر هەر ئایەتێک لەگەڵ فکرەی خۆی هاتەوە بە تەفسیرەوە ئەزبەری دەکات، هەر قەولێ موتابیقی فکرەی خۆی بوو بە لاپەرە و موجەلەدەوە دەرخی دەکات، لەبەرانبەر ئایەت و فەرمودەکانی دیکەش خۆی کەڕوکون دەکات. ئەوجا لەوە گەڕێ! هەر کەسێ هاوفکر و هاو مەزهەبی بوو ئەوە یەک عەیبیان لێ نابینی، فەتواو بۆچونەکانیان عەقڵانی بن یان نەبن بێ بیرکردنەوە وەریاندەگرێ و وەک دینیش مامەڵەی لەگەڵ دەکات و ئەوەی بەو شێوەیە نەبێ پێی وایە لە شەرع لایداوە، بۆچوونی خەڵکی دیکە یان ناخوێنێتەوە، یان بە بڕیاری پێشوەختەو بە چاوی حقد و بوغزەوە دەیخوێنیتەوە، بۆ ئەوەش دەیخوێنێتەوە کە ڕەخنەی لێ بگرێ نەک بە دادگەریەوە سەیری بکات، خۆ ئەگەر لەبەرانبەر هەندێ بەڵگە هیچی پێنەما، ئەوە بیانویەک دەبینێتەوە و خۆی لێ نەبان دەکات، عەقڵی مرۆڤی دەمارگیر گاڵە دراوە و کلیلەکەی لای شێخەکەیەتی، بەچەشنێ وشک بۆتەوە دەبێ سێ ڕۆژان ئاوی لەسەر بێ تا کەمێ نەرم دەبێتەوە، بۆیە مەحاڵە بە گفتوگۆو خوێندنەوەی دوو کتێبان قەناعەتی بگۆڕی، قەناعەتی بە دوو شتان دەگۆڕێ:
١_ بچێتە دەرەوەی ژینگە کۆمەڵایەتیەکەی و خەڵک و دەوڵەتی دیکە ببینێ، وەک کاتی خۆی بەشێ لە مەسیحیەکان کە گەڕان بە دنیادا گۆڕان بەسەر هەندێ بۆچوونیان داهات،
٢_یان قەناعەتی شێخەکەی بگۆڕێ کە ڕاستەوخۆ کار لە قەناعەتی ئەویش دەکات.
نەتانبینی هەموو دنیا هاواری دەکرد برا وێنەگرتن ئیشکالی نییە! گوتیان نەبابە حەرامە (کل مصور فی النار)، وەلێ هەر ئەوەندە لەلایەن سەر مەزهەبەوە حەڵاڵ کرا، تێکڕاو وێکڕا کەوتنە سێڵفی گرتن، جا لە بابەتەکانی دیکەش گەڕێ....
خوداش لە زۆر شوێن دژی دەمارگیری وەستاوە لە جێگەیەک بە ئەمانی خەیاڵپڵاو وەسفیان دەکات، (ومنهم امیون لایعلمون الکتاب الا امانی)، لە جێگەیەکی دی لە باسی ئەوانەی عەقڵی خۆیان دەدەنە دەست خەڵک و ناتوانن خۆیان بیربکەنەوە دەفەرموێ (لولا انتم لکنا مؤمينين).... 

خوا هیدایەتدراوان سەربخات...
ن، م صەلاحەدین احمد
ڕاڤەکار:ئارام محمد
به‌روار: 19/08/2019
بینین: 779
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت