#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
قورئان و شیعر ..
ماکوان کەریم
  
  بزەی قەدر (ڕەزیلی مەکەن و ببەخشن)
عمر علی
بزەی قەدر (ڕەزیلی مەکەن و ببەخشن)

کابرایەك ئێجار زۆر ڕەزیل دەبێت و لەناو ئیشدا کوردەواری دەڵێ کوڵاوەو هەردەم هەر خەریکی ئیشە، پێی دەڵێن ئەرە برا حەجێك بکە، یارمەتی هەژار بدە، بۆ دەستت ناچێتە هیچ، فایدەی نی یە، دەڵێن برا هەر نەبێت عومرەیەك بکە بۆ خۆت، ئەویش هەرچۆن بێت ڕازی دەبێت و دەچێت بۆ عومرە!
لەوێ چون هەر بیری لای ئیشەو بە دڵ نەڕۆشتوە بۆ عەمرە هەر بێتاقەتە، لە کاتی تەوافدا دەبێت تەلەفۆنێكی بۆ دێت، دەڵێن دەنگوباست چۆنە چ دەکەیت؟
ئەویش دەڵێ چ دەکەم! بێ کارو بێ کاسپی هەمو رۆژێك بە دەوری عەکبەدا دەسوڕێمەوە!
===
کابرایەکیش زۆر دەوڵەمەند دەبێت و هەردەم پێی دەڵێن خێر بکە بۆ باوکت، ئەو نەبوا ئێستە تۆ ئەم سەروەت و سامانەت لەکوێ بو.
ڕۆژێك زۆر تەنگەتاو دەبێت لە دەرەوە، دەچێتە لای روبارێك و بە تەواوی خۆی خاڵی دەکاتە ناو ئاوەکە، سەیری دوای خۆی دەکات ئاوەکەی زەرد کردوە، دەڵێ کورە دەی با ماسی بیخوات خەیری باوکم.

لە قورئانیشدا هاتوە : (لَن تَنَالُوا الْبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُوا مِمَّا تُحِبُّونَ) ال عمران ٩٢
واتە: ئێوه‌ هه‌رگیز ناگه‌نه‌ پله‌ی چاکیی و چاکه‌کاری هه‌تا له‌و شتانه‌ی که‌ خۆشتان ده‌وێت نه‌به‌خشن.

لە فەرمودەشدا لەسەر شەوانی قەدر هاتوە: (مَنْ قَامَ لَيْلَةَ الْقَدْرِ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ) رواه البخاري
واتە: هەرکەس شەوانی قەدر بکاتەوە بە ئیمان و چاوەڕێی پاداشتی قیامەتی، ئەوا خوای گەورە لە تاوانەکانی پێشوی خۆش دەبێت.

ئیمان و چاوەڕوانی پاداشتی قیامەتی هەوێنی کاروکردەوەکانە، بۆیە بۆ ڕەمەزان و بۆ قەدریش هەردوکیمان لە فەرمودەدا خراوەتە پێش چاو.

به‌روار: 10/07/2019
بینین: 118
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت