توێژینه‌وه‌
  ئوجاغکوێر (وەجاغکوێر) واتای چییە ؟
هامنۆ هەورامی


وەجاخ كوێر كە لە هەندێک ناوچەی كوردەواری پێی دەگوترێت (مەرداوی یان مەرد ئاوی) ، واتە:
 ئەو كەسەی كە ئاوەكەی (تۆوەكەی)  مردووە و
بێبەرهەمە و نەزۆكە. 
وشەكە لە بنەڕەتدا توركیە و بەفارسی بووە (ئوجاق)، وا دانراوە لەلێكدانی دوو
وشەی توركی و فارسی (ئۆت + جاهـ) هاتووە، (ئوت) لە زمان و زاراوە توركییەكاندا بەواتای ئاگر دێت، (جاهـ)یش هەمان جێی كوردییە، بەواتای (شوێن) دێت، 
بەمجۆرە (وجاغ) دەبێتە شوێنی ئاگر، جێگای ئاگر، ئاگردان. 
وەجاخ كوێر واتە ئوجاغی كوێرە بە واتای كورەی ئاگر دێت چیرۆكی پشت ئەمە ئەوەیە كە ئاگر لەلای زەردەشتیەكان پیرۆزیەكی زۆری هەبووە و زۆر لەلایان گرنگبووە و بە كوڕی خوایان داناوە ، بۆیە زۆر ڕێزیان لێ گرتووە تەنانەت بەدەستەوانە و
دەمامك دایان گیرساندووە ، هەر بۆیە ئەبوایە لە هەموو ماڵێكدا شوێنێك هەبووایە بۆ داگیرساندنی ئاگری پیرۆز و تەنها بۆ ڕەگەزی نێر بووە كە ئەم ئاگرە دابگیرسێنێت.
 چونكە ئافرەت بەجۆرێک لەجۆرەکان بەگڵاو بینراوە و  نەدەبوایە نزیكی پیرۆزیان بووبێتەوە. بۆیە هەرماڵێك كوڕیان نەبووایە ئاگریان دانەگیرساندووە و خەڵك لە دوورەوە بینیویانە گوتویانە ئەو ماڵە (وجاغی كوێرە) و واتە ئاگری نییە و كوڕیان نییە.
بۆیە لێرەدا بۆمان دەرەكەوێت كە ئەم جیاوازیکردنە بووەتە هۆکاری جیاوازی نێوان كوڕ و كچ كە دواتر لە كۆمەڵگای كوردیدا ڕەنگدانەوەی نەرێنی هەبووه و  كوڕ لەلای كۆمەڵگەی كوردەواری بەرزتر و بەبایەختر بێت وەک لە كچ ، بەجۆرێك هەموو شتێكیان كردووە  هەتاوەکو ببنە خاوەنی کوڕ.



سەرچاوەکان  :
گەوهەری ژمارەیەک لەتێکست و دەستنووسەکان ـ ئەیوب کوێخا ڕۆستەم
دونیای زەردەشتییەت ـ هامنۆ هەورامی
گۆڕدخمەی زەردەشتییەکان و ڕێوڕەسمی مردووسپاردن لەشاخ ــ عبدالخالق سەرسام
به‌روار: 04/07/2019
بینین: 1163
په‌ڕه‌یله‌ 13
ژماره‌ی بابه‌ت