توێژینه‌وه‌
  ئیبن قەیم و ڕابەرایەتی چێژویستان
عومه‌ر عه‌بدوڕه‌حمان

گومانمان لە گەورەی و خزمەت و جیاوازی ئیبن تەیمیە لەوانی پێش خۆی نییە,ئینکاری ئەو شۆڕشە گەورە فیکریە عیلمیەی شیخ الاسلام ناکەین, بەس با چوار کەلیمەش لەسەر ئیبن قەیمی قوتابی بڵێین...
گومانی تێدا نییە دایم لە بوونی گەورەکاندا کۆمەڵێک گەورەی دی ئافات و قاتی ونیان ئەکا, بەڵام بۆ ئیبن قەیم تاڕادەیەک ئەمە جیاواز بوو, بەڵێ ئیبن قەیم وەک مامۆستاکەی ناو و تەئسیری نەبوو, وەلێ فرەش لەو کەمتر نەبوو, بەعزێ کەس ئەتوانێ تەقلیدی ئیبن تەیمیە بکات لەنووسیندا, بەو پێیەی کیتابەکانی ئەو لە بەردەستە, وەلێ لاسای کردنەوەی "جەوزی" کارێکی دژوارە و وا گومان ئەبەم بە کەس نەکرابێ لە کاتێکا کوتوبی ئەویش مەوجودە...
لەوەو پێش مەکتەبەی ئیسلامی هەر قسەی لەسەر شت گەلی پەیوەست بەژیانی ڕۆژانە و فەهمی قورئان و سوننەتەوە بوو, بە جۆرێکی تر بڵێم هەر گرنگی بە خۆراکی عەقڵ و مێشک ئەدرا, بەڵام ئیبن قەیم کە هات ڕەوڕەوەی نووسینی ئیسلامی گۆڕی, بەڵێ بەداخەوە نەبوو بە ڕەوت و ڕێبازێک, بەڵام بێ گومان گۆڕانکاری کرد و زۆر بەربەستی شکاند, ئیبن قەیم هات و ڕۆحی کردەوە وەبەر مەکتوباتی ئیسلامیدا و باسی دڵ و چێژی هێنایەوە ناوباسان...
ئەوەی سەرسامکەرە لە ئیبن قەیمدا ئەوەیە کە هەمووان لێی ڕازین و نەیارێکی وای نییە کە شایەنی ئیشارەبێ, بگرە لەمسەر بۆ ئەوسەر هەمووی خۆی پیاهەڵەواسێ و بۆلای خۆی ئەتاشێ...
ئەکرێ گومانی ئەوە ببرێ هۆکاری ئەمە ئەوەیە کە ئیبن قەیم لە ڕێبازی مامۆستاکەی لای داوە, بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستیەوە, ئیبن قەیم هەتا ڕۆژی قیامەتی بچووکی هەر شانازی بە تەلەبایەتی شیخ الاسلامەوە ئەکرد, بەڵام بۆ وەک ئەو توند نییە؟؟ هۆکار ئەوەیە لە زەمانی ئەمدا وەزع گۆڕا, بە کوردیەکەی خۆمان لە زۆر باسدا ئیبن قەیم هاتە سەر سفرەی حازر و مامۆستاکەی ڕەدی هەمووانی دابوویەوە و کابرا واتەنی سەرکوتی فیکرە لارو خوارەکانی بۆ کردبوو...
لە دەمێکا باس باسی ظال و موظیل و تکفیر و تفسیق و تبدیع و هەجر و باقی بێ ڕۆحی تر بوو, ئیبن قەیم هات و وتی ئەرێ باسێکی دڵ و ناخ و هەست و شعور و چێژ نەکەین؟؟ ئەرێ تاکەی بەس شەرح و تحقیق و تدقیق کارمان بێ, 
تاکەی بەس هەندێک چێژ ببینن و باقی چێژویستانی دی ڕێگای بە چێژگەشتن نەزانن و وێڵی طەریقی مەطلوب بن... 


به‌روار: 25/07/2016
بینین: 1298
په‌ڕه‌یله‌ 13
ژماره‌ی بابه‌ت