هەمەجۆر
  جەیفەری لانگ ئەمریکی چۆن موسڵمان بوو.
ماکوان کەریم



بانگخوازی گەوەری ئیسلامی وپرۆفیسۆری بیرکاری جەیفەری لانگ ئەمریکی (Jeffrey Lang) ... چۆن موسڵمان بوو ؟..
لەم شەوانەدا کتێبەکەی جەیفەری لانگ م دەخوێندوە بزانم چۆن موسڵمان بووە ...
بەناوی ململانیی لە پێناوی ئیماندا ...
ئەم پیاوە لە خانەوادەیەکی کاتۆلیکی ... لەساڵی ١٩٥٤ لەشاری برديجبورت لە ئەمریکا لە دایك بووە..
خاوەن پلەی پرۆفیسۆریە لە بیرکاری .. لە زانکۆی كنساس..
دکتۆرای لە بیرکاری لە زانکۆی سان فرانسیسکۆ هێناوە لە ساڵی ١٩٨٠
چۆن موسڵمان بوو؟
موسڵمان بوونی زۆر سەرسامی کردم ..! بە هۆکاری خەوە بینینەوە موسڵمان بووە ..
لێرەدا ئەم ڕەوشەی کە جەیفەری تێکەوتەوە دوو وەڵامی زۆر گەورەیە بۆ مولحیدەکان ..
یەکەم .. زانای و پرۆفیسۆری بیرکاری لە ڕێگای خەوە موسڵمان دەبیت ئەم حاڵەت..! شازە
دووەم .. ئێستا لە ڕێگای زانستئ بیرکاریەوە پڕۆژەی ناسینی خوای هەیە لە ئەمریکا ..
حاڵەتی یەکەم بۆ شازە ..
لەبەر ئەوەی خەو بینینەکەی بە درێژایی ١٠ ساڵ دووبارە بۆتەوە لەگەڵیدا .. واتا لە تەمەنی هەرزەکارییەوە خەونێکی بینیەوە .. ئەم خاوەنە لە مێشکیدا ئەوەی نیشانداوە کە دەچێتە ناو کۆمەڵێك خەڵکەوە ڕیزیان بەستوە و کەسێك عەمامەیەکی لەسەردایەو پیشیان کەوتوە جۆرە کردارێك دەکەن زۆر سەیرە لای جەیفەری ..!!
ئەم خەونە چەند جارێك لە ژیانیدا دووبارە دەبێتەوە .. تا ئەو کاتە رۆژێك دەچیتە ئەو جێگایە کە لەخەونەکەدا بینویەتی مزگەوتی ناو زانکۆکەیانە لە سان فانسیکۆ .. ئەوەی بینیویەتی بە خەوە چەند جارێک دووبارەی دەکاتەوە لە مەیدانداو لە راستیدا .. کە دەچیتە ناو مزگەوتەکە و راستەخۆ موسڵمان دەبیت و ئێستا کەسێکی بانگخوازە لە ئەمریکا ... زاناو پرۆفیسۆرێکی بیرکاریە لە ئەمریکا و جیهاندا ..
بەهۆکاری دوو بوونەوەی خەونەکەی چەند جارو مومارەسەکردنەوەی لە ژیانی واقیعدا..
هیوام وایە سودم گەیاندبێت.
به‌روار: 15/04/2016
بینین: 931