توێژینه‌وه‌
  دەقە خوێناویەکانی ئاڤێستا .. بەشی یەکەم
ڕێژيار كوردى
سەرەتا من دژی هیچ ئاینێک نیم ,ئاينى ئیسلامیش دژی ئاینی جیانیە بەڵکو فەرمانی پێکردوین ڕێزی تەواو لە خاوەن ئاینەکانی تر بگرین وەك ( یهودی و نصرانی ) 
کە بە اهلی کتاب زۆر جار ناویان هاتوە خودای گەورە دەفەرموێت 
( وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ... ) سورة - العنکبوت - ئایەتی - ٤٦ - 
واتا : ( گفتوگۆ و (مجادلـة) مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی کتێبه‌ ئاسمانیه‌کاندا مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه‌ نه‌بێت )
وەبڕوای تەواویشم بەوە هەیە وەك چۆن من موسڵمانم ئاواش خەڵک ئازادە غەیری موسڵمان بێت ! 
وە خوداش دژی ئەوە نیە هەروەك دەفەرموێت ( وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَن فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ ) سورة - یونس - ئایەتی - ٩٩ -
واتا : خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه‌ (ده‌یتوانی به‌زۆرو به‌ناچاری) هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن (به‌ڵام په‌روه‌ردگاری مه‌زن ڕێزی بۆ ئاده‌میزاد داناوه‌ و سه‌رپشکی کردووه‌)، جا ئایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم، ئه‌ی ئیماندار) ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن ؟؟ ))
کەواتە کە خودا ئازادی هەمووانی داوە کە موسڵمان ئەبن یان نا ئەوا هیچ کەس بۆی نیە بەناوی خوداوە خەڵک بکوژێت چونکە موسڵمان نین بەڵکو تاوانێکی گەورەیە
وە منیش کاتێ شتێک ئەنوسم لەسەر ئاینەکان مەبەستم دژایەتیان نیە . مەبەستم ئەوەیە کە تۆ دێی دەڵێی قورئان باسی جەنگی کردوە . لێت نەبێتە تەیارە وابزانی یەك کتێبی ئاینی نیە باسی کوشتنی نەکردبێت قورئان نەبێت ؟؟ بە ڵکو ئاینەکەی خۆشت باسی کردوە بەڵام تۆی بەستەزمان کە شارەزای ئاینی خۆشت نی وەشارەزای هیچ ئاینێکی تریش نیە تەنانەت قورئانیش کە بە حیساب رەخنەی لێ ئەگری ؟؟

ئێستا با بێنه‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌مان و گوزه‌رێك بكه‌ين به‌ نێو كتێبى پيرۆزى زه‌رده‌شتيه‌كان و ده‌قه‌ خوێناويه‌كانى ئاڤێستا كه‌ باس له‌ كوشتن و خوێنڕشتن و داگيركارى ده‌كات وه‌ك خۆى بخه‌ينه به‌رده‌ست :

ئابان یەشت 

کوردەی ۳ - ۱۳ 

ئەوە نە ئەرڕابەکەی بەچوار چارەوای گەورە و سپی لەیەك ڕەنگ و یەك ڕەگەز لێی درخوڕێ ودێتە شەڕی دوژمنان و بەسەر هەموو دژی گەلییەکان و دێوان و جادووکەران و پەریەکان و (کەوی )ئەکان و (کەرپەنە ) کانی ستەمکاردا زاڵ دەبێت . 
.
کوردەی ٦ - ۲۲ 

ئەمجارە داوای.کرد ئەی ئاناهیتا ، ئەی چاك ، ئەی بەتوانا یارمەتیم بدر تاکو بتوانم ببمە شاریارێکی مەزن لەم جیهانەدا و بەسەر هەموو ناحەزان و دێوەکان و جادووەکان و پەرییەکان و کەوییەکان و کەرپەنەکانی ستەمکاردا زاڵ بم و بتوانم دووبەش لە سێ بەشی دێوەکانی مازندەران و درۆ پەرستەکانی (وەرین ) بدەم بە عەرزا . 
.
کوردەی ۷ - ۲٦ . 

جەمشید داوای کرد لە ئاناهیتا .
ئەی ئاناهیتا ، ئەی چاك ، ئەی بە توانا ، بێ و یارمەتیم بدە تاکو ببمە مەزنترین شاریا لەم جیهانەدا و بتوانم بەسەر خەڵکی ناحەز و دێوەکان و جادووەکان و پەرییەکان و کەوییەکان و کەپەرنەکانی ستەمکاراندا زاڵ ببم و بتوانم سامان لەدەست دێوەکان دەربێنم . 
.
کوردەی ۸ - ۳٠ 

ئاژدهاك داوای کرد لە ئاناهیتا : ئەی ئاناهیت ، ئەی چاك ، ئەی بەتوانا ، بێ ویارمەتیم بدە تا بتوانم ۷ وڵات لەبەنی ئادەم خاڵی کەم و هەموویان ئابود بکەم . 
.
کوردەی ۹ - ۳٤ 

فەرەیدون کوڕی (ئاتبین ) داوای کرد ئەی ئاناهیتا ئەی چاك ، ئەی بەتوانا ، ئەو قودرەتم پێ بدە کەبتوانم بەسەر ئاژیدهاکی سێ پۆزە و سێ سەر و شەش چاودا کە زۆر بەهێز و بەتوانایە و دێوێكی درۆزن و خڵەتێنەر کە ئەهریمەن ئەوی بۆ تێکدانی ڕاستی خەڵق کردوە زاڵ ببم و سەر بکەوم و بتوانم ( هەردوو ژنەکانی ئەو ) واتا (شەهرناز ) و (ئەرنەواز ) کە سزاواری پاك و سایشتەی ئاوس بوونی ( لێرە ئافرەت بە ئاژەڵ تێگەیشتوە ئاوس بوو ) ? . تەوەرەی پام و زیاد بوونی ڕۆڵەکانی پاکین بە چنگ بێنم و بیانفڕێنم . . 
.
کوردەی ۱٠ - ۳۸ 

گەرشاسب داوای کرد . ئەی ئاناهیتا ، ئەی چاك و ئەی بەتوانا ، یارمەتیم بدە تابتوانم بەسەر (گەندەروو ) ی پاژنە زێڕیندا کەوا لەلێوەرەکانی دەریای خرۆشانی (فەراخ کەرت ) سەربکەوم ئەو توانام پێ بدە کەلەم سەرزەوینە پانونەرینەدا بەتاخت بگەمە سەری و بناغەی ماڵی ئەو درۆ پەرستە بڕوخێنم .
کوردەی ۱۱ - ٤۲ ئەفراسیاو داوای کرد : ئەی ئانا هیتا ، ئەی چاك ، ئەی بەتوانا بێ و یارمەتیم بدە تاکو بتوانم ئەو ( فەڕی ئیزەدی ) کە ئێستا لەنێوان بەحری فەراخ کەرتدا مەلە دەکات بگرم وەدەستی بخەم چونکە ئەوە ( فەڕ ) ی وڵاتەکانی ئاریانی و زەردەشتی پاكە . 

کوردەی ۱۲ دێڕی - ٤٦ و ٤۷ . 

٤٦- کەی کاوس لە ئانا هیتاه خواست ئەی ئاناهیتا . ئەی چاك . ئەی بە توانا . بێ ئەو هێز و توانام پێ عەتا بکە تا بتوانم ببمە شاریار و فەرمانڕەوای مەزنی سەرزەوین و بەسەر دێوەکان و جادووەکان و کەوییەکان و کەپەرنەکان و هەموو خەڵکی ناحەز و گوناهکاراد زاڵ ببم . 

٤۷- ئەردی وەیسور ئاناهیتا ، کەهەمیشە خوازیاران و هاوەڕانی پێشکەشی (زور )کامڕەوا دەکات ، تکای ئەوەی قەبووڵکرد .

چاوەڕێی بەشەکانی تربن ! 
به‌روار: 08/04/2016
بینین: 916
په‌ڕه‌یله‌ 13
ژماره‌ی بابه‌ت