
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ سلیَمانی نه‌ك بۆ پایته‌خت!
هێدی هه‌ولێری
ڕۆژی 19-9-2014 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیَراق گه‌یشته شاری سلێمانی و دوای گەیشتنی سه‌ردانی جه‌لالی تاڵه‌بانی كرد‌و دواتریش سەردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد‌و كۆبوونەوە".
كۆبوونەوەكه بەمەبەستی پرسی بەشداریكردنی كورد لەحكومەتی عێراق و نەناردنی موچەو بودجە بۆ هەرێمی كوردستان بوو".
جێی باسه له‌وكاته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بووه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
ئه‌وه‌ی تائیَستا وه‌ك ههواڵیَك بوو، بهلاَم ئه‌م سه‌ردانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوئ دیسان ئه‌و پرساره دروست ده‌كاته‌وه،كه بۆچی سه‌ردانی ههولیَری نه‌كرد؟ كه پایته‌خته‌و دهبیَت حزب و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی كوردستان له ههولیَربن، بهلاَم وه‌ك ئه‌وه‌ی دان نهنیَت به پایته‌ختبوونی ههولیَرو زیاتر دانووی له‌گه‌ڵ یه‌كیتی بكوڵیَت ، نه‌ك پارتی ، چونكه پارتی به‌زۆر دۆسیه‌ی ئاڵۆزه‌وه تیَوهگلاوه وه‌ك بردن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته زۆره‌ی تائیَستا ڕاده‌ستی به‌غدای نه‌كردووه، بۆیه پیَدهچیَت سه‌ردانه‌كه بۆ ڕاكیَشانی یهكیَتی بیَت، كه ئیَستا سكرتیَرهكهیان نه‌خۆشه‌و مه‌كته‌بی سیاسیش له ئاژاوه‌دایه، بهلاَم مه‌له‌فه‌كانی پارتی و پرسی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی له گیرفانی مه‌سعود بارزانی و نیَچیرڤان بارزانی و چه‌ند كهسیَكی تردایه‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه وا ئاسان نیه".
سه‌ردانه‌كه‌ش ڕووكه‌شانه بوو، هه‌میش هه‌ڵكردنی گلۆپیَكی سه‌وز بوو بۆ پارتی ، كه گوایه ئیَمه (عبادی) هاوپه‌یمانمان هه‌یه له‌لایه‌نی كوردیی، كه ئه‌ویش یهكیَتییه".
سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌گه‌رچی وا باسكرابوو بۆ هه‌واڵپرسینی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پیَشوو و سكرتیَره نهخۆشكهوتووهكهیه، بهلاَم ترسیَكی خسته دڵی پارتی به‌وه‌ی دیسان له به‌غدا به ته‌نیا بمیَنیَتهوه، چونكه پارتی پیَدهچیَت سروشتی وابیَت له‌گه‌ڵ كه‌س نهگونجیَت و ترسی ئه‌مریكاشی زۆر له‌سه‌ره، كه پشتی به‌ربدات ، چونكه یهكیَتی به‌ر له پیَكهیَنانی حكومه‌ت و له سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی تازه‌ی عیَراقی ڕایگه‌یاندبوو" ئیَمه به‌شداری له حكومه‌تی عه‌بادی ده‌كه‌ین، بۆیه پارتی به ته‌نیا هیَشتهوه و به‌ناچاری خستهیهوه گۆشه‌گیریی، چونكه یهكیَتی ده‌یویست به‌وه تۆڵه له پارتی بكاته‌وه كاتیَك وهزارهتیَكی دا به‌گۆڕان لهكاتیَكدا به‌هۆی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار چووه سه‌ر سفره‌یه‌كی هه‌ڵگیراوو هیچ بۆ یهكیَتی نه‌مایه‌وه".
ئه‌و ده‌ره‌نجامه تاڵه‌ی یهكیَتی به ده‌ست پارتیه‌وه ده‌ی چیَژی قوڕسه به‌وه‌ی یهكیَتی لهڕیَگهی دوژمنه‌كانی پارتی (مالیكی و شیعه‌كان و عهبدادیش هاته ڕیَزیان) كاری خۆی ده‌كات و ده‌یه‌ویت ئامانجه‌كانی خۆی به‌دی بهیَنیَت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش ڕوون نیه.
بهروار: 20/09/2014
بینین: 1239