سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
خۆشباوه‌ڕی دهسهلاَتی كوردیی
هێدی هه‌ولێری
سالاَنێكه هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی سێ پارێزگاییدا ناوی دێت و دهسهلاَتێكی جوت حزبی ئه‌و هه‌رێمه‌ی به‌ڕێوه ده‌برد، كه به‌ته‌نیا هه‌رچی بڕیار‌و دهسهلاَت هه‌بوو له‌ژێر فه‌رمانی خۆیاندابن، سهرهجام ئه‌و فاشیلیهی لێكهوتهوه ، كه هه‌رچی قسه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بكات ده‌زانێت شكسته‌كان له كوێوه سه‌رچاوه‌یی گرتووه، ئێمه سه‌ره‌ڕای كێشه ناوخۆییه‌كان هه‌ر له درێژه كێشان له پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و ، مانه‌وه‌ی حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر، له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسیش هه‌موو دهسهلاَتهكان له‌چنگی پارتی و یه‌كێتدا بوو، كه هه‌موومان ده‌زانین و دركمان به‌و ململانێیانه‌ش كردووه، كه ئه‌م دوو حزبه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان هه‌موو ناوچه دابڕێنراوهكانیان كرده قوربانی، هه‌رچه‌ند مه‌سعودبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی ماوه درێژكراوه بڵێت ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان، بهلاَم هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ستی خۆشباوهڕانی كورد له‌سه‌ر مێزه‌كانی گفتوگۆ فرۆشران.
ئێستا دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 نیسانی 4-2014 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خه‌ریكه له‌پێناو چاوپۆشی له‌و بڕه نه‌وته‌ی كه بۆته ژه‌هرێك له پیاڵهیهكدا بۆ گه‌رووی هاولاَتی ئه‌م هه‌رێمه، له پاڵ ئه‌وه‌شدا موچه‌و بژێوی هاولاَتیانیش وه‌ستاوه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته حه‌رامه‌ی كه ده‌فرۆشێت و داهاته‌كه‌ی بۆ میلله‌ت خه‌رج ناكرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا له‌كاتی دانوستانه‌كاندا له زۆرترین ماوه بۆ ده‌رفه‌تی گفتوگۆ‌و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵك، دهسهلاَتدارانی كورد، یاخود دانوستانكارانی حزب له كه‌مترین ماوه‌دا بۆ چۆڕه نه‌وتێك بابه‌تی خاك و نیشتمان و موڵكی خه‌ڵك بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه‌و له دوژمنه‌كانمان خۆش ده‌بن.
سیتسه‌می سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رگوزه‌شته‌یه‌كی زۆری بۆ دێت و جێی ڕه‌خنه‌ی هه‌موو چاودێرانی سیاسیه به هه‌ندێ له ئه‌ندامه بالاَكانی سه‌ر به‌حزبی دهسهلاَتیشتهوه،كه تائێستا نازانین چۆنه؟چیه؟ كێیه؟ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌وروبه‌ری سه‌رۆكی ماوه درێژكراوه‌ی هه‌رێم؟ چۆنه؟چیه؟كێن؟ ئه‌وانه‌ی موچه‌ی ئه‌و ولاَتهیان خسته بانكه‌كان و موچه‌ی نافه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن؟ بهلاَم ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه بۆ لایه‌نه‌كانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان، كه بۆچ مه‌به‌ستێك كاتێ كورسیه‌كانیان له پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌دا بینی ئاماده‌نین بۆ ساتێكیش كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌جێ بهێڵن، یان ئه‌و په‌رله‌مانتاره خاوه‌ن ویژدانانه‌ی لایه‌نه‌كانی تر كاتی به‌ڵێنی پارێزگاری‌یان دا بۆ مافه‌كانی خه‌ڵك ، كه‌چی له‌م لاوه خۆیان له داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر گێل ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه به‌لای هه‌ندی له سیاسییه‌كانی ئێره دنیا به ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ببینن، بهلاَم دڵنیابن دنیا هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر به ته‌م و غوباری گه‌نده‌ڵكارانه‌وه نه‌بێت هه‌رگیز بۆگه‌ن نابێت، ئا لێره‌دا خراپی جۆی به‌ڕێوه‌بردن له دهسهلاَتداریی و به‌كارهێنانی ویژدانی خه‌ڵك و متمانه‌كردن به خۆشباوه‌ڕی له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانماندا ده‌بێته هۆی لاوازی هزری نه‌ته‌وه‌یی له‌لای چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌جۆرێك بۆ هه‌موولایه‌كمان له هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كدا شكست ، یاخود زه‌ره‌رێكی كوشنده به ئه‌زموونی سیاسیی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت، وه‌ك ئێستا هه‌ستی پێده‌كه‌ین.
گرینگتر ئه‌وه‌یه له‌مه‌ودوا كاتێ دهسهلاَت به‌شێوه‌یه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌خواته‌وه‌و ده‌نگی ناڕه‌زایی كپ ده‌كات، ئه‌وكات ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنێكی ئازاده‌وه ببیستین ، یاخود ببینین باس له كه‌م و كوڕی و گه‌نده‌ڵیه‌كی ئه‌م هه‌رێمه بكات، كه هیوادارم وانه‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌ركرده سییاسییهكانیش وابن كادیره دڵسۆز‌و خاوه‌ن ویژدانه‌كان وانه‌بن ، وه‌ك ئێستا به خۆشحاڵییه‌وه له هه‌ندێ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بینین پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی لایه‌نه‌كه‌ی خۆی له به‌ره‌ی خه‌ڵكدایه، بهلاَم له زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كان جۆره دووڕووییه‌ك ده‌بینین جێی داخه پاش سوڕانه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژو مانگ و ساڵێك پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی پێشووی خۆی ده‌وه‌ستێته‌وه، كه سیاسه‌تی كوردیش هیچ جۆره ئه‌جندایه‌كی ڕوون و ڕۆشنی نیه‌و نه‌بووه له‌ڕابردوو و ئێستاشدا له‌كاتی ڕوودان، یاخود ده‌ركه‌وتنی هه‌ر قه‌یرانێكدا، هه‌رچه‌نده هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی، یان نه‌زانینه له سیاسه‌تی مامه‌ڵه‌كردن و به‌شكردنی پشكه‌كان له‌سه‌ر بچینه‌ی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی، یانیش فێڵی لێده‌كرێت و خۆشباوه‌ڕه له‌گه‌ڵ بهرامبهرهكاندا.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی منن ڕه‌نگه وا بزانن به‌ڕه‌شبینیه‌وه بارودۆخه‌كه ده‌بینم، بهلاَم نه‌خێر! ئه‌و جۆره تێڕوانینه له‌میانی ئه‌و دۆخه كه‌ڵه‌كه‌بووه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه له دوای ڕاپه‌ڕین و پاشان دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه، كه سه‌ركردایه‌تی كوردیی جۆرێك له ترسنۆكی هه‌بووه لهبڕیارو دانوستانه‌كان و،پاشان به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌س ڕۆڵی بینیوه له تَێكهڵكردنی هه‌موو چه‌مك و زاراوه‌كان، واته: جیاوازی له‌نێوان ئه‌رك و ماف له‌لایه‌ك و متمانه‌و باوه‌ڕ به‌خۆبوون له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌یه،له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌خنانه‌شدا كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌سایه‌تی ئازا هه‌بووه بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌رچه‌ند كه‌سانی خاوه‌ن ویژدان نه‌یهێشتووه هێنده‌ی تۆزقاڵێك سازش له مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بكات، بهلاَم گوێی بۆ نه‌گیراوه یان ده‌نگی كزبووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا.
بهروار:
10/06/2014
بینین:
1313
زیاتر ...
دروشمی چاكسازیی...
ڕێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان...
چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟...
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ سلیَمانی نه‌ك بۆ پایته‌خت!...
گۆرانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كورد...
گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر چه‌تری غه‌در...
میدیای كوردیی و براوه‌ی یه‌كه‌م ...
خۆشباوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی ...
دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌سایه‌ی سێكوچكه‌ی حزبیی به‌ره‌و كوێ؟...
1
په‌ڕه‌ی
له 1
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش