
گۆرانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كورد
هێدی هه‌ولێری
دۆخه ئالۆزه‌كانی ناوچه‌كه و شاردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ئه‌وروپی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای له دۆستیَكی باشه‌وه كرده دۆستێكی خراپ و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌و ئاقاره‌دا برد به‌ره‌و هه‌ڕه‌شه له سه‌ركرده‌كانی كورد بكریَت، كه ئه‌وه‌نده شانازییان به‌و دۆستایه‌تیه ده‌كرد ، هه‌رچه‌نده له بابه‌ته‌كه دوور ده‌كه‌وینه‌وه توركیاش به هه‌مان شێوه ڕووی له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگێڕا وه‌ك لهوتهكانی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی ههریَم ده‌ركه‌وت.
ئاماژه‌كانی ئه‌مریكا بۆ فشار دروستكردن له‌سه‌ر كورد بۆ به‌شدارییه‌كی ناچاری له حكومه‌تی عیَراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی و بیَدهنگی به‌رامبه‌ر موچه بڕین و ئابلۆقه‌ی سه‌ر ههریَمی كوردستان ئه‌وه‌ی ده‌رخست ئه‌مریكا كوردی وه‌ك دۆستیَكی كاتی بهكارهیَنا، كه كاتی خۆی زۆریَنهی چاودیَرانی سیاسیی و ڕۆژنامه‌نووس و ڕووناكبیران هاواریان كرد ئه‌وه ئه‌مریكا نیه له‌به‌ر خاتری چاوی كاڵی ئیَمه دۆستایه‌تیمان ده‌كان، به‌ڵكو ئه‌وه دۆستیَكی كاتی و بهرژهوهندچیه، چونكه له‌كاتی هیَرشهكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عیَراق و لابردنی ڕژیَمی پیَشوو ڕوویه‌كی ڕه‌زا قورسی هه‌بوو له‌لای عیَراقیهكان ، بهلاَم ئه‌وه كوردبوو باوه‌شی بۆكردنه‌وه به‌سیاسه‌تی نا دانایی و نه‌زانی ههندیَ به‌رپرسه‌كانی كورد ڕیَككهوتنی كورد و ئه‌مریكا مۆركرا.
ئێستا پاش ئه‌و غه‌دره‌ی له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیش كه‌وتۆته ده‌ستی چه‌ند بازرگانێكی كورد وه‌ك دبلۆماسیش كار ده‌كه‌ن ، ڕاسته ئه‌وه بڵیَین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئه‌مریكا بۆ نه‌وت و به‌رژوه‌ندی نزیكبوونه‌وه بوو له سوریا و ئیَران، وه‌ك ئیَستا به‌بیانووی لیَدانی چه‌كدارانی داعش خشكه خشكهیهتی بۆ سنووره‌كانی سوریا و دواتریش ئامانجه‌كه بۆ قۆلاَییهكانی جۆلانه وه‌ك له‌ستراتیژی باراك ئۆباما له وتاره‌كانیدا له ڕابردوو و ئیَستا ئه‌وه‌ی لیَ دهخویَنرایهوه،كه دهمیَكه ڕژیَمی جوله‌كه‌ش ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌دایه خۆی بگهیهنیَته ئه‌و بهرزاییانهو ده‌ره‌نجام بۆ خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه.
بۆیه كورد نه‌یتوانی، یاخود نه‌یزانی مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا دا بكات، یان كردوویه‌تی بۆ ئه‌و ئامانجانه‌و لای ئیَمه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌و لۆییهی ئه‌مریكا ئاساییه‌و به‌هۆیه‌وه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دریَژه به په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیَران بداته‌وه، یانیش بۆچوونه‌كه‌ی یه‌كه‌م ڕاسته. له دیدی وتاره‌كانی به‌رپرسانی ههریَمی كوردستان ئه‌مریكا زمانی هه‌ڕه‌شه‌ی بههیَزكردووهو كوردیش ملچبوونی خۆی بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌و ولاَته ڕاگه‌یاندووه بهبیَ ئه‌وه‌ی كورد ئامانجیَكی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی له‌به‌ر چاوبگریَت، ڕاستیش دهڵیَن، كه كورد سیاسه‌تی نه‌بووه ئه‌وه‌شی هه‌بووه به‌هۆی لینكی ئابووریه‌وه هه‌یه ، كه په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی راگرتووه ئه‌گینا به‌رپرسانی حكومه‌تی ههریَم ، كه زۆربه‌ی پارتی و یهكیَتیش ئه‌وه‌یان ڕه‌چاو نه‌كردووه و هه‌ر خه‌ریكی دروستكردنی كۆمپانیا‌و باڵه‌خانه‌ی به‌رزن، بهلاَم ئه‌و باڵه‌خانانه لهڕهنگهوه كلۆڵ بن و مۆرانه لیَیدهدا له‌به‌رئه‌وه‌ی بناغه‌یه‌كی پته‌وی نه‌بووه و ئه‌ندازیاره‌كه‌ی نه‌زان بووه.
بهروار: 16/09/2014
بینین: 1420