سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌سایه‌ی سێكوچكه‌ی حزبیی به‌ره‌و كوێ؟
هێدی هه‌ولێری
ماوه‌یه‌كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌وه ئاسووده بووین ، كه ئیتر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و جێگیربوون ده‌چێت و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رمێزی گفتوگۆ، بهلاَم نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ڕووینه‌دا ، به‌ڵكو قه‌یران دوای قه‌یران به‌دوای خۆیدا هات وه‌ك دوای ڕاپهڕنهكهی ساڵی 1991 هه‌ركه‌س ده‌رفه‌تێكی وه‌رده‌گرت تۆڵه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی له‌وه‌یتر ده‌كرده‌وه و هه‌ر ڕۆژه‌و كه‌سێك له‌په‌نا دیوارێك و سوچێكی ئه‌و هه‌رێمه ده‌كوژرا به‌بێ ئه‌وه‌ی بكوژانی بزانرێت وه‌ك ئێستا خه‌ریكه ئه‌و دیاره‌یه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه و كێشه‌كانی ڕابردووش جگه له تۆخكردنه‌وه و دانشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان بێ به‌ها ده‌مایه‌وه. گه‌لی كورد دوای ساڵی 1991 توشی كۆمه‌ڵێك قه‌یران هاته‌وه،كه لای هه‌موتان ئاشكرایه، هه‌ر له‌شه‌ری ناوخۆ‌و ده‌مكوتكردنی یه‌كتر و كۆمه‌ڵكوژیی لایه‌نه‌كان و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، كه‌چی هه‌موو ئه‌وانه تائێستاش ئاسه‌واره‌كانی هه‌ر ماوه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و نه‌هامه‌تیانه بهێنرێت، پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 21-9-2013، ئه‌وه زیاتر له200 ڕۆژه حكومه‌ت له‌سه‌ر مێزه‌كان ماوه‌ته‌وه و خه‌ڵك به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربێت مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت، كه هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان له چنگ سێ حزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن كه خاوه‌نی زۆرترین كورسین، توشی دڵه‌ڕاوكێی سیاسیی و كۆمهلاَیهتی و ئابووری هاتوون، هه‌ر له‌نه‌بوونی موچه‌و گرانی بازاڕ و وتاری قێزه ونانه‌ی لایه‌نه دهسلاَتدارهكانی ئه‌و هه‌رێمه، كه هه‌ر جاره‌و به‌شێوازێك لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رنامه‌ی حزبێنراوی خۆیان به هاولاَتیان تاقیده‌كه‌نه‌وه، بهلاَم به‌داخه‌وه بۆ هاولاَتیان تائێستا له‌و خه‌وه ئاگادارنهبوونهوه، وه هیچ شتێكیشیان بۆ ئاینده نیه،بۆیه ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ته‌قینه‌وه‌ی به‌ڕووی ته‌نانه‌ت عێراقیش ئه‌نجامێكی نه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه ، لێره‌وه ده‌گونجێت باسی ئه‌وه بكه‌ین كۆی ئه‌و ئاڵۆزیی و شه‌له‌ل بوونی ڕێڕه‌وی سیاسیی حكومه‌تی سێكوچهیی ئه‌سته‌مه به‌م ئاسانیه دروست ببێت، ئه‌گه‌ر دروستیش ببێ به دڵنیاییه‌وه زوو به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت. بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و مانه‌وه‌ی حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر و پێكنه‌هێنانی حكومه‌تێك له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نیشتمانی وای له جه‌ماوه‌ر كردووه بهدڵساردییهوه به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچێت ،چونكه لایه‌نه‌كان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵكیان كاس كرد ، تا گه‌یشتنه كورسی په‌رله‌مان ئێستاش خه‌ڵك بهغافڵگیرانهی ده‌سه‌لاتدارێتی ده‌ڕوانێت و به لێدوانی ناته‌ندروست و شێوێنه‌ری دۆخی سیاسی و كۆمهلاَیهتی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی شاره‌كانیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه و كه‌س له سهرنجامهكهی دڵنیانیه تا بتوانێت ئومێدێكی خۆی تێدا بڕوێنێت. هیوا و ئاواتی هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌سایه‌ی سیسته‌می ئاڵۆزكاو به‌كۆمه‌ڵێك ته‌ونی گه‌نده‌ڵی كه‌ڵه‌كه‌بووی 20ساڵی ڕابردووی ئه‌زمونی دهسهلاَتدارێتی پارتی و یه‌كێتی هه‌ر ئه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، كه ئێستا هه‌یه بۆیه له دروستبوونی هه‌ر قه‌یرانێكی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ده‌ره‌نجامی ڕابردووی كاری هه‌ڵه‌و ناشایسته‌یه له‌لایه‌ن كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و ناعه‌قلانی كه له‌سیسته‌مه جیاوازه‌كانی دامه‌زراوه‌كاندا كاریان كردووه. دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ، یاخود هه‌ر هه‌رێمێك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستپاكی و ڕاستگۆیی ده‌وه‌ستێته‌وه ، كه ئیتر بتوانێت كاره‌كانی به‌شێوازی سیتهماتیك به‌رێوه‌ببات، لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی هه‌ر ده‌نگ كۆكردنه‌وه، یاخود ئه‌وكاته‌ی ئیشیان به خه‌ڵك بێت كۆمه‌لێك دروشمی جۆراو جۆر و بریقه‌داریان هه‌ڵداوه ، كه‌چی دوای ده‌رچوونیان پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌كانی خۆیان هه‌ڵس و كه‌وتیان كردووه، بۆیه تا ئێستا له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رو تاكی كورد تێگه‌یشتنی دروست له‌دایك نه‌بووه، تاوه‌ك به دڵی خۆی پڕۆژه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌و پڕۆژانه‌ی خراونه‌ته به‌رده‌ست هه‌ڵبژێرێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌رپرسانی حزب ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌ندام و كادیرانی خۆیان ڕاستگۆنین ، له‌و تاقیكردنه‌وه ده‌رنه‌چوون هه‌م به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر هه‌م ده‌رچوون له قه‌یرانه ناوخۆیهكانیاندا ، له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و مامهڵهشهوه ناتوانن پڕۆژه‌یه‌ك بخه‌نه‌ڕوو، یاخود لێی سه‌ركه‌وتووبن.
سوڕانه‌وه‌ی هه‌ر گروپ و ده‌وڵه‌تێك به ده‌وری هه‌ڵه‌كاندا زیانی نه‌ك هه‌ر بۆ ده‌ره‌وه ده‌بێت، بهلًَكو بۆ ناوه‌وه‌ش په‌نگده‌خواته‌وه‌و ڕووبه‌ڕووی ته‌قینه‌وه ده‌بێت، ئێستای هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان ئه‌و چاره‌نووسه‌ی ده‌بێت، بێگومان ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌نێوان تاكه‌كانیش زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێ. ئه‌زمونی دهسهلاَتدارێتی یه‌كێتی و پارتی وایكرد خه‌ریكه یه‌كێتی به‌ره‌و توانه‌وه ببات، ئه‌وكاته‌ی ئه‌و پرسیاره ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌كرانه‌وه، ده‌یانوت: هاوپه‌یمانی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ پارتی له ده‌ست ناده‌ین، بهلاَم ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌وه پارتی خۆی بێبه‌ری ده‌كات لههاوپهیمانهكهی و توشی شكستێكی گه‌وره‌ی كرد، بۆیه ئه‌وه‌ش مه‌حاڵ نیه پارتی به‌م عه‌قڵیه‌ت و كاری سیاسیانه‌ی خۆی توشی هه‌مان هه‌ڵه‌و په‌رته‌وازه‌یی ببێته‌وه، بهلاَم ڕه‌نگه جارێ ڕوونه‌دات تا ئه‌وكاته‌ی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی بچووكه‌وه ئیدی گه‌وره ببێت و به‌شێوه‌یه‌ك كێشه‌كانی چه‌ندین ساڵه‌ی پارتی بته‌قێته‌وه ، كه خۆشی وا بیری لێ نه‌كردبێته‌وه ئاڵۆزی نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوور له‌سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌و كێبڕكێی هێمنانه به‌ڕێوه ده‌چێت و ، كه زۆربه‌یان تۆڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ‌و قینی له ناخدایهو ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له هه‌ر كاتێكدا بیانه‌وێت چه‌كه قوڕسه تۆز له‌سه‌ر نیشتووه‌كانی خۆیان ده‌ربهێنن و به‌ڕووی یه‌كتردا بیته‌قێننه‌وه، له‌هیچ كاتێكیشدا ئاماده‌ی سازش نین ئه‌گه‌رچی له‌لوتكه‌ی دۆڕانی سیاسیشدابن، بۆیه له‌كاتی موماره‌سه‌ی سیاسییانه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌دا هیچ ده‌ستكه‌وتێك له‌سێبه‌ری ئه‌واندا نایه‌ته دی، چه‌ند جارێكیشه له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا دروشمی ده‌وڵه‌تبوون یاخود پڕۆژه و ئاماده‌سازی بۆ به دهڵهتبوونی كوردیی ئاماده ده‌كرێت ، خۆ خه‌ڵكیش باش ده‌زانێت ئه‌و جۆره پڕۆژانه ، جگه له موزایه‌ده‌ی سیاسیی و بانگه‌شه‌یه‌كی كاتی هیچیتر نیه. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمێكی سێ پارێزگایی و چه‌ند ملیۆنێكی كوردزمان هێنده‌ی ولاَتانی تر ئازار و ناسۆریمان به ده‌ست ئه‌و كاركردنه ژێر پهردهییانه نه‌بینیووه، به‌ڵكو زیاتریش چونكه له‌سه‌رده‌می شهڕٍی ناوخۆشدا هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی له دژی یه‌كتردا له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نی سێیه‌م نه‌بوو تۆمه‌تباری بكه‌ن، ناچاربوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر پێكدا ده‌چوونه‌وه و ناخی تۆڵه‌ی خۆیان به هاولاَتیان به‌تاڵ ده‌كرده‌وه، به‌ئێستاشه‌وه هه‌ر ململانێ و شه‌ڕه دهنوكێك دروست ده‌بێت پاشخانێكی كۆنی هه‌بووه، كه ئه‌مڕۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ی لێ هاتۆته بوون. ئێستا له هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری كێشه‌كانی ڕابردوو له‌میانی بهجووتبوونی دوو حزبیی هاتبووه ئاراوه ، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا حزبی سێیه‌م هاتۆته ناو هاوكێشه سیاسییه‌كانه‌وه، كه ئه‌ویش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، پێویسته هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌ین ، كه خۆی نه‌خاته ئه‌و زه‌لكاوه پیسه‌ی پارتی و یه‌كێتی ، كه پڕه له خوێنی ڕۆڵه‌كانی كورد و گه‌نده‌ڵیی و حه‌رامخۆریی، ده‌نا سه‌ره‌نجام ئه‌ویش (گۆڕان) كاتی ده‌ستی لهدهسهلاَت گیربوو، ئه‌وكات تێوه ده‌گلێت و ئه‌سته‌مه بێته ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌وانیش مۆری 20 ساڵه‌ی دهسهلاَتدارێتی بهناوچهوانیهوه ده‌نوسێت، هیوادارم یه‌كێتی و پارتیش وابیربكه‌نه‌وه به‌س بێت ئه‌و خراپه‌كارییه‌ی لهبهركاهێنانی دهسهلاَتدا په‌یڕویان كردووه،به‌خۆیان و سیاسه‌ته بێزێنراوهكانیاندا بچنه‌وه ، به‌ڕاستی بۆته هۆی ناڕه‌زایی خه‌ڵك و ده‌بێت دهسهلاَت ئه‌وه‌ش بزانێت خه‌ڵك له‌وه تێگه‌یشتووه كۆیلایه‌تی ئه‌وان قبوڵ ناكات و ده‌ست و مه‌چه‌كی خۆی ده‌بینێت، هه‌مووشمان ده‌بێت وا بخوازین هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌ت و به سیستهمكردن و ئارامبوونه‌وه‌ی كوردستان بكه‌ینه پێشمه‌رجی هه‌ر دواندن و دانیشتنێك ئه‌وكات ده‌توانین زه‌مینه بۆ كۆمه‌ڵك پڕۆژه‌ی گه‌وره‌تر دابڕ‌ێژین زۆر له‌وه‌ی ئێستا به‌هێزتر و بایه‌خدارتر بێت .
ڕوونكردنه‌وه: تا ئێستا هیچ په‌یج و ئهكاونێكم نیه له تۆڕی كۆمهلاَیهتی فه‌یسبوك هه‌ر په‌یجێك هه‌بووبێت ناوی منی له‌سه‌ربێت په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نیه.
بهروار:
22/04/2014
بینین:
1429
زیاتر ...
دروشمی چاكسازیی...
ڕێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان...
چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟...
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ سلیَمانی نه‌ك بۆ پایته‌خت!...
گۆرانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كورد...
گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر چه‌تری غه‌در...
میدیای كوردیی و براوه‌ی یه‌كه‌م ...
خۆشباوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی ...
خۆشباوه‌ڕی دهسهلاَتی كوردیی ...
1
په‌ڕه‌ی
له 1
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش