سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟
هێدی هه‌ولێری
له‌مێژووی دامه‌زراندی عێراقدا له‌ساڵی 1921 دا له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ریتانیه‌كان و دامه‌زراندنی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌له‌كی داگیركه‌ره به‌ریتانیه‌كان عێراقیان دروستكرد‌و گه‌یاندیانه ئێستا بههاوبهبشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای ئێستا.
كێشه‌كان له‌مێژووی عێراقدا بنچینه‌یه‌كی قوڵی هه‌یه و چه‌ندین توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه ، به‌ڵام نه‌توانراوه به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر و بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان له‌میانی گۆڕینی ئه‌و هه‌موو سه‌رۆكانه‌ی عێراق نهدۆزراوهتهوهو له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رۆك و لایه‌نێك كاتێك ده‌سه‌ڵاتی گرتبێته ده‌ست ئاڵقه له‌گوێی ئه‌و وڵاو ئه‌م وڵاته‌بووه به‌ئێستاشه‌وه.
ئێستای عێراقی سه‌رده‌می چه‌رخی نوێ و ساڵی 2016 به‌كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی گوزه‌ر ده‌كات و به‌بیانووی چاكسازیی و ڕأماڵینی ئه‌و تۆڕه مافیا و گهندهڵكارییهی یه‌خه‌ی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ئێستای عێراقی گرتووه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان واهاتوون چاككردنی دۆخی سیاسیی و ئه‌منی وڵات به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك گرفته‌وه ده‌ناڵێنێت و به‌ئاڕاسته‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات و كۆمه‌ڵێك گریمانیش هه‌یه ، كه ئه‌وه‌ش ده‌ستی زلهێزه‌كانی تێدابێت و قه‌یران و خه‌رجییه‌كی زۆرتری بوێت و ماوه‌كه‌شی درێژبكرێته‌وه تا ده‌گاته خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌وه‌ی جارێ ڕه‌نگه زوو بێت بتوانرێت كێشه و گرفته‌كان بنه‌بڕ بكرێت تا ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واو بدرێت به‌ڵایه‌نی جێبه‌جێكار (هه‌رچه‌نده ئێستا حكومه ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یه لهدهستووریی هه‌میشه‌یی عێراقدا) به‌ڵام مه‌به‌ستم له‌وه‌دا مهجهعه دینی و باڵاكان ده‌ستیان كورت بكرێت له‌بڕیاره گرینگه‌كان ده‌ستیان كورت بكرێته‌وه به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وڵات به‌تایبه‌ت شیعه‌كان وه‌ك بنه‌ماڵه و مه‌زهه‌بگه‌رایی ڕۆڵی خراپیان له‌دوای 2003 دا بینیووه.
به‌ڵام له 30 كانوونی دووه‌می 2005 دا هاوڵاتیانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌ره‌و سندوقی ده‌نگدان ڕۆیشتن و ده‌نگیان بۆ كابینه‌یه‌كی تازه‌دا دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس،
به‌ڵام ئێستا عێراق به‌گشتی به‌ره‌و هه‌ڵدێرێك ده‌ڕوات كۆمه‌ڵێك گرفت ڕووی له‌و وڵاته كردووه هه‌ر له قه‌یرانی ئه‌منی و سیاسیی و ئاریشه‌ی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی ...
به‌مزوانه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادیی له‌ژێر فشاریی مه‌رجه‌عیی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان كه‌وته‌خۆ بۆ ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵێك چاكسازی له‌دامه‌زراوه‌كانی كابینه‌كه‌یدا ، كه پریشكی ئه‌و چاكسازییه به‌شه‌كانی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مانی عێراقیشی گرتۆته‌وه (كه ئه‌وه هێشتا به‌شێوه‌ی نوسراوه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ نابینرێت) به‌ڵام وێڕای دژایه‌تی هه‌ندێ ڕه‌وتی ئاینی و سیاسیی عه‌بادی توانی شتێك بكات و تاڕاده‌یه‌ك نائارامی سیاسیی دابمركێنێته‌وه و هه‌ندێ قه‌یرانی ئه‌منیشی چاره‌سه‌ركردووه (به‌ڵام زۆرنا).
ئێستا عێراق به‌گشتی و به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌جندایه‌كی نادیاری سیاسيی و ئه‌منی بوونه‌ته‌وه و به‌پرسانی هه‌ردوولاش كردوویانه‌ته به‌هانه بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتدارییدا و هالوڵاتیانیش جارێ وێڕای نه‌بوونی موچه و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كی سه‌ره‌تایی بێهه‌ڵوێست سه‌یری ده‌ستی لایه‌نه ساسییه‌كان ده‌كه‌ن و هیچی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه ته‌نیا لێدوانی گه‌رم و چاره‌سه‌رێكی نادیار و قه‌یرانێكی ئاشكرای به‌رده‌وام.
چاكسازییه‌كانی عه‌بادی ئه‌گه‌ر بۆ ڕازیكردنی شیعه‌كان بێت كه ئێستا ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه موقته‌دا سه‌دره به‌وه‌ی داوای به په‌له‌ی كردووه بۆ قه‌یرانه‌كان به‌وه‌ش سه‌درییه‌كان به‌وه شانازیی ده‌كه‌ن گوایه به‌فشاری ئه‌وانه‌وه گۆڕانكاریی له‌عێراقدا ده‌كرێت گریمانی ئه‌وه‌ش هه‌یه سه‌در له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی هه‌رێمیدا كاریی كردبێت بۆ دروستبوونی فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی ئێستای عێراق به‌وه‌ی ڕةنگه سوننه تاڕاده‌یه‌ك پێگه‌ی به‌هێزبێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان پێكهاته‌كان له‌ئێستادا و له‌ساڵی 2016 دا قوڵ ده‌بێته‌وه به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئێوارەى ٢٩ى ئازارى ٢٠١٦ حەیدەر عەبادى پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی ڕاگه‌یاند".
لە بارەى پلانەکانى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ و چاکسازى وتى: پێش مانگ و نیوێك داوای گۆڕانكاریی وەزاریم كردووه پێویستە ئەوە یەكلایی بكرێتەوە كابینەكە سیاسی بێت یان سەربەخۆ. بۆیە ئەمە ڕادەگەیەنم بۆ ئەوەی گەل بەرپرسیارێتی خۆی هەڵگرێت".
سەرۆک وەزیرانى عێراق وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی خۆی و كابینه‌كه‌ی گرتووه هه‌لێك ڕه‌خساند بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا".
هه‌موو ئه‌و شڕۆڤه و شیتهڵكردنهوانهی بۆ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بهلاوازنترین خیتاب داده‌نرێت له‌مێژووی سیاسه‌تی ناوخۆیی و یه‌ك نه‌بوونی سیاسه‌تی گشتگیریی ، چونكه ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژانه و ڕاگه‌یاندنیان له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه بێده‌سه‌ڵاتی خۆیان پیشان ده‌دات و خاوه‌نی بڕیاری خۆشیان نین.
بۆیه گرینگ‌ترین چاكسازیی بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا ترسی ناوێت و خاوه‌ن بڕیارێكی سه‌ربه‌خۆییانه‌ی ده‌وێت هاوشێوه‌ی بڕیارێكی خێزانیی له‌نێ،ان دوو كه‌سدا ده‌توانرێت ئه‌و قسه‌یه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مادام ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌یه ده‌توانن له‌نزیكی خۆیانه‌وه گۆڕانكاریی جدی بكه‌ن و هاش و هوشی ڕاگهیاندنهكانیشی ناوێت.
بۆیه هه‌رێمی كوردستانیش، نه‌ك خاوه‌نی بڕیاریی سه‌ربه‌خۆییانه‌ی خۆیان نین ، به‌ڵكو به‌ستراونه‌ته‌وه بۆ سێ جه‌مسه‌ریی ناوچه‌یی و ههرێميی و نێوده‌وڵه‌تیی و كۆی ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕووده‌ده‌ن و بڕیاره‌كانیشی دوولایه‌نی و پێچاوچێچن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت بڕیارێكی موسته‌قیلی هه‌بێت و خۆی بۆ ڕابگیرێت.... بۆیه دۆخهكهیشی ئاوایه.
بهروار:
03/04/2016
بینین:
1319
زیاتر ...
دروشمی چاكسازیی...
ڕێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان...
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ سلیَمانی نه‌ك بۆ پایته‌خت!...
گۆرانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كورد...
گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر چه‌تری غه‌در...
میدیای كوردیی و براوه‌ی یه‌كه‌م ...
خۆشباوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی ...
خۆشباوه‌ڕی دهسهلاَتی كوردیی ...
دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌سایه‌ی سێكوچكه‌ی حزبیی به‌ره‌و كوێ؟...
1
په‌ڕه‌ی
له 1
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش