سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
میدیای كوردیی و براوه‌ی یه‌كه‌م
هێدی هه‌ولێری
دۆخ و ئاڕاسته‌كانی سیاسه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستاندا‌و ئه‌و كه‌شه نائارامه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی هێزێك، كه ڕێڕه‌وی ژیانی كۆمهڵَگهی به هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه گۆڕی، كه ئه‌ویش هێزه چه‌كداره‌كانی داعش-ه. لێره‌وه كێشه‌كانی ئه‌و ناوچانه به‌هۆی بێ خاوه‌نیان له‌لایه‌ن دهسهلاَتی كوردیه‌وه بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌وه‌ی لێكهوتهوه ، كه كورد باجێكی قورسی بدات و نه‌توانێ له‌ماوه‌ی دهسهلاَتدارێتی له‌ساڵی 2003 به‌و هه‌موو پۆستانه‌ی له به‌غدا هه‌یبوو ، ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌به‌ست له‌وبابه‌ته ئه‌وه‌نیه خۆمانی پێیه‌وه خه‌ریك بكه‌ین، بهلاَم باسه‌كه خۆی له‌قسه‌كردن لهدهسهلاَتی چواره‌م له میدیای كوردیدا ده‌بنێته‌وه، كه به‌داخه‌وه ژێر پێخراوه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دروستبوونی كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كان له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان میدیای كوردیی له‌ناویشیاندا میدیای حزبی دۆخێكی دروَیینهی هێنا ئاراوه، جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه!
هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان سالاَنێكه به‌ده‌ست ناڕاستی هه‌واڵی میدیای حزبیه‌وه گیرۆده‌بوون، به‌وپێیه‌ی میدیا سه‌ربه‌خۆییه‌كان زۆر به‌كه‌می بایه‌خیان پێدراوه‌و به‌رده‌وام هه‌واڵی ناڕاست دژیان بلاَودهبێتهوه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا میدیای سێبه‌ر به بودجه‌یه‌كی زه‌به‌للاح پاڵپشتی ده‌كرێت بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕاستییه‌كان، چونكه جگه له میدیای ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردستاندا، دهسهلاَتدارانی یه‌كێتی و پارتی لایه‌نه‌كانی تریشیان وه‌ك به‌شداربوو له حكومه‌تی هه‌رێمدا وه‌ك خۆیان به‌سیاسه‌تی كۆپیكراو دروێنه كرد، چونكه به‌هۆی شكسته‌كانی كورد‌و هه‌واڵی ناڕاستی هه‌ندێك میدیای كوردی حزبی و سێبه‌ر ، ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی له‌پێناو بووه قوربانی، كه ئه‌مه‌ش له‌سایه‌ی هه‌ڵه‌و شكسته‌كانی دهسهلاَتداران بوو له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا.
هاوشان میدیای حزبی دۆخێكی ناڕاستی خولقاند بۆ گوێگر‌و بیسه‌رو خوێنه‌ر، به‌تایبه‌تی دۆخی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ناوچه‌كان و هاتنه پێشه‌وه‌ی چه‌كداران، بۆیه به‌ئاڕاسته‌یه‌ك تێپه‌ڕی خودی پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌رانی به‌شداربوو له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بڕوای به‌میدیای حزبی و ته‌نانه‌ت سێبه‌ریش نه‌مابوو. به‌بۆچوونی من هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد پێشمه‌رگه به‌ناچاری زۆرێك له‌ناوچه‌كانی چۆڵكرد، كه خۆی له خۆیدا میدیا حزبیه‌كان له‌كاتی ڕووماڵكردنی هه‌واڵه‌كاندا، نه‌بوونیان باشتربوو له هه‌بوونیان ، وه چاودێرانی سیاسیش هه‌مان بۆچوونیان هه‌بوو،بهلاَم ئه‌وه نه‌گونجاوه كاتێك پاڵه‌وانانی جه‌نگ، كه به‌وته‌ی میدیای حزبی و سێبه‌ر له ئاگریش نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه، كه‌چی به چه‌ند كاتژمێرێك ناوچه‌كانی خۆیان ڕاده‌ستی چه‌كداران كرد، بهلاَم ناشكرێت ئه‌وان شكست بێنن و ئێمه‌ش خۆمان لهئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی لابده‌ین به‌بیانووی وره به‌رزی و په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كان و ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كان، گرینگ بوو پێش هه‌مووشێك بۆ وره‌به‌رزی ژیانی پێشمه‌رگه‌یان خۆش بكردایه، ئینجا بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ ڕه‌وانه بكرابوونایه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌واوی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌حزبی كربوون له‌لایه‌ن یه‌كتریه‌وه و شكستهكانیشیان دژی یه‌كتر به‌كار ده‌هێنا، هه‌ر چه‌نده جه‌ماوه‌ری كوردستانیش به‌وپه‌ڕی دلێرنهوه دوور له‌سیاسه‌تی حیزبه‌كان چه‌كی به‌رگریان له‌شان كرد بۆ به‌رگری له‌نیشتمان به‌بێ گوێدانه ئینتیمای حزبی ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ كه‌س بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسیی له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ئاماده‌كرابوون، بهلاَم به‌گشتی ئه‌وه بورێری خه‌ڵكه بۆ به‌رگری، بۆیه گرینگه ئه‌و لایه‌ن و هێزانه‌ی بڕیاری پاشه‌كشه‌یان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌ركرد بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی چه‌كداران و ماندووبوونی خه‌ڵكی تێكۆشهریان به بادا، ڕاست وایه بدرێنه دادگا.
به‌داخه‌وه لێره‌وه میدیای حزبیی ڕۆڵێكی نه‌رێنی و خراپی بینی لهپهردهپۆشكردنی دادگاییكردنی به‌رپرسان، به‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی دهسهلاَتدار ئه‌فسه‌رانی خۆیان به پاڵه‌وان ئه‌ژمار دهكردو ، ئه‌گه‌ر به پاڵپشتی فڕۆكه نه‌بوایه شكستێكی گه‌وره‌بوو بۆ هه‌موومان. بۆیه ڕاست وایه میدیای ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك تاكه میدیایه‌ك سه‌یر بكرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌كینه‌ی دهسهلاَت خستویهتهگهڕ بۆ شێواندنی میدیای كوردیی ئه‌هلی و ڕاستیه‌كان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو بێت، ئه‌مه‌ش به‌شاهێدی زۆربه‌ی خه‌ڵكانی شاره‌زا له‌بواری ڕاگه‌یاندن و پسپۆڕانی بواره‌كه.
بهروار:
13/08/2014
بینین:
1423
زیاتر ...
دروشمی چاكسازیی...
ڕێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان...
چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟...
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ سلیَمانی نه‌ك بۆ پایته‌خت!...
گۆرانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كورد...
گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر چه‌تری غه‌در...
خۆشباوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی ...
خۆشباوه‌ڕی دهسهلاَتی كوردیی ...
دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌سایه‌ی سێكوچكه‌ی حزبیی به‌ره‌و كوێ؟...
1
په‌ڕه‌ی
له 1
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش