نوسه‌ران
  پارتی بۆ بیانوو بە کۆمەڵی ئیسلامی دەگرێت؟
ماکوان کەریم

پارتی لە ژێر زۆنی خۆیدا کەسی پێقوبوڵ نیە ؛ سیکۆلۆژیەتی حیزبی وایە کە خۆی بە دایك دەزانێت.. هەرکەس لەبن ڕکێفیدا هاتە دەرێ ئەوا خائین و نیشتیمان فرۆشە ، ئەوەی خۆشی قەناعەت پێبێت لای هەموو دوونیا جاشایەتی بێت لای ئەوان ئەفەلسەفێنرێتو ئەشەرعێنرێت بۆ پارتی.. ئەم قسەیەم مانای وانیە حیزبێکی شۆرشگێری ناو گۆڕەپانی کوردی نیەو هیچ ئەرزشی خەباتو خزمەتکردنی لەبەر چاو نەگرم ، نا - لێرەدا مەبەستم ئەوە نیە ، کە پارتی بچوك بکەمەوە، بەڵکو- مەبەستم ئەوەیە کە پارتی دەبێت ئەقڵێتی حیزبی دایك لە مێشکدا دەربهنێت، بزانێت ئەم دایکایەتییە تاسەر نیەو دایك گەورە دەبێت و پیر دەبێت، بێوەژن دەکەوێت..هتد .
ئەم ئەقڵێتو بیرکردنەوە بوو وای کرد کە گۆڕانی لە زۆنی خۆیدا کردە دەرەوە وەك ئەوەی ئەو خاوەن ماڵەو گۆڕانی بە منداڵێکی لاسار تەماشاکردو بێبەری کرد لە میراتی باوكی کە کوردستانە ..
پارتی پێشتر لەگەڵ یەکگرتودا ئەم ئەزمونەی هەبوو ، موعانتێکی زۆر لە ناخی یەکگرتوەکاندا دەچۆڕا بۆیە زوڵمی پارتی لە ناوچەکانی زۆنی زەردا بێووێنەیە دەیان نمونەی تر لەبەر دەستدایە ..
کۆمەلی ئیسلامی لەدوای هاتنە ناو گۆڕەپانی سیاسی و کۆکردنەوەی دەنگی زۆر لە هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری و نزیکی لە یەکێتی و وەرگرتنی پۆستی سکرتێری پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانە چالاکەکانی و کادێری باش و هەڵسوڕاوی ، لەسەرو هەمویانەو قیادەی کۆمەڵ هێمن و دوور لە کاردانەوە هەنگاو دەنێن و جورئەتی ئەمیرەکەیان کاریگەری تەواوی لەناو جەماوەردا دروستکردوە..
پارتی بەمە زۆر ئیزعاج بووە ، ناچار بەدوای بنبڕکردنی کادێرو بانگخوازەکانیاندا پێ هەڵدەگرێتو بۆ ئەوەی چی تر کاریگەری زیاتر لەناو شاری هەولێردا دروست نەکات، چونکە سروشتی ناوچەکە و هەولێر بەتایبەتی خەڵکێکی ئیسلام دۆستو دیندارن بۆیە بەئاسانی دینداریو بانگەوازی ئیسلامی بڵاو دەبێتەوە لاوەکانی ئەودەڤەرەش جورئەتی کۆمەڵ باشتر ئەبینن وەك لە ئیسلامیەکانی دیکە..
لێرەدا دەبێت کۆمەڵ ئەوە لە پێش چاو بگرێت کە پارتی کاری قورستر ئەنجام ئەدات لەبەرانبەریداو تا ئەو کاتەی بێدەنگیان دەکات و یاخود لە زیندانەکانی پاراستن قایمیان دەکات و بە تۆمەتی داعش بوون هەموو جۆرە تۆمەتێکی موعەلەب کە ئێستا حازر بەدەستە لەلایەن سەرانی عەلمانییەوە بۆ ئیسلامیەکان بە گشتی.
لەبەرانبەردا کۆمەڵ لە ئێستادا پێویستی بە ڕاگەیاندکاری بەتواناو پرۆژەی تۆکمەو دەرکەوتنیانە لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربەخۆ بوونی گوتاری سیاسی و دەزگای راگەیاندنە ، دروستکردنی روداوی سیاسیە..!
کۆمەڵ سەرکەوتوە بەو شێوە کارکردنە هێمن و بێ کاردانەویەو لە پەنایدا خاوەن هەڵوێستو جورئەتە . ئەمە زیاتر کۆمەڵ دەباتە پێشەوە ، ئەوەی کە گرنگە کۆمەڵ بتوانێت لە رووی ڕێکخستنەوە توانای خەڵکەیە وەگەڕبخات تواناکان تەوزیف بکات، قیادەی نوێ بۆ گۆڕەپانەکە بەرهەم بهێنێت و خەڵکی لە خۆیەوە گەورەنەکات، چونکە دوای دانابەزێتە خوارەوە بۆی .. ئەمەش هۆکارێکە بۆ شەلەل کردنی حیزب و نەجوڵانی لە جێگای خۆیدا.
هیوام وایە کۆمەڵ بتوانێت لە داهاتویەکی نزیکدا بەرهەمی پرۆژەی یەکخستنی توانای ئیسلامیەکان و کۆکردنەوەیان بێت لە ژێر جەتری یەك ستراتیژو هەڵوێست و ئالیەتی کارکردندا بۆ حوکومڕانی.

به‌روار: 13/01/2016
بینین: 1318
   زیاتر ...