نوسه‌ران
  یاری نێوان کوڕەکەی مام موستەفا و مەلا موستەفا
ماکوان کەریم

گۆڕان ؛ لەم کارەی پارتی بەراوەیە ..

لەم کارەی کە پارتی کردی دەرحەقە بە گۆران روونکردنەوەی رەوشی پێشوو بوو بۆ دوو جیل کە پێگەیشتوون و شەری ناخوۆیان نەدیبوو ، نەیاندەزانی شەڕی ناوخۆ چییە و دابەشکردنی دوو ئیدارە واتای چییە ؟، وەك تیۆر ناڵێم ، بەڵکو - وەك کاری مەیدانی مەبەستمە.. پارتی ئەو رووشەی ناساندەوە بەم ڕەوەندەی ساڵەکانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠٠..
.. پێشتر سیاسەتی گۆڕان لەسەر وەتەری لاوەکان کاری دەکرد واتا :ووریای گۆڕانو زیرەکی نەوشیروان و بەگشتی سەرانی گۆڕان و جڤاتەکانی سیاسەتیان لەسەر نەوەی نوێ بوو.. پارتی لە مەیدانادا کارەکەی بۆ گۆران ئاسان تر کرد و هەنجەتی زیاتری دایە گۆڕان بۆ قسەو باسەکانی دژ بە دەسەڵات و ئەوەی گۆڕان دەیویست بە ڕاگەیاند و لەڕێگای جڤاتەکانیەوە بەخەڵکی بەگەیەنێت .. پارتی بۆی ئەنجامدا ..!

لەلایەکی دیکەیشەوە ناوەندی دروستکردنی بڕیاری گۆڕان کە بریتین لە ژوەرەکانی گۆڕان من وا هەست دەکەم لە ناخەوە خۆشحاڵە بەکارەکەی پارتی، .. چونکە ئەم حوکومەتە پڕ قەیرانە لە کۆڵ گۆڕان بوویەوە و گۆڕان هیچ سودمەند نەبووە لە کارەکانی ولە ئادای وەزیرەکانی خۆی و تەنانەت حوکومەتەکەی نیچیرڤان بارزانی بەگشتی، دەیوەێت وەك کەرەسەتە ئۆپزسیۆن و رەخنە میدیاکانی خۆی پێ گەرم بکات و زیاتر پێگەی پارتی لەو ڕێگایەوە پێ لاوازتر بکات..

ئەم چانسە؛ کە دەست گۆڕان کەوت پێدەچێت باشتر کاری لەسەر بکات لە رووی دەولییەوە .. بە دۆستەکانی کورد بڵێ بەتایبەت ئەوانەی لەناوچەکەدا پشتگیری کورد دەکەن کە مەسعود بارزانی وەك حیزب هەنگاو دەنێت و یاخود وەك بنەماڵە و نایەوێت کار لەسەر حکومەتی دامەزراوە بکات .. زیاتر گرنگی لەسەر رەمزە .. کە ئەومۆدیلە وا وردەوەردە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش خەریکە بەسەر دەچێت..

لەکۆتایدا گۆڕان توانی هەموو لایەنە سەرەکیەکانی ناو حوکومەت بخاتە بەرەی خۆیەوە.. کۆمەڵو یەکگرتو یەکێتیش ئیدانەی کارەکەی پارتیان کرد. ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت گۆڕان ووردترو هێمنانە تر هەنگاو دەنێت و پارتی زیاتر هەنگاوەکانی مافیایانەوە دیکتاتۆرانە دەبینریت و خەڵکی خۆشی واتا پارتی پێدەچێت بێزار بن لە رەفتارو کردەرەکانی حیزبەکەیان .

به‌روار: 14/10/2015
بینین: 1315
   زیاتر ...