نوسه‌ران
  سیاسه‌ت له‌ چاوی باوکێکه‌وه‌، ئه‌نجامه‌که‌ی له‌ چاوی کوڕه‌که‌ی..
ماکوان کەریم

لە ناو فارسدا باوە دەڵێن .. رۆژێك کوڕێك له‌ باوکی ده‌پرسێت بابه‌ سیاسه‌ت و حوکمه‌ت مانای چیه؟
چونکه‌ دارشتنێکم بۆ هاتۆته‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و دوو چه‌مکه‌ بنوسم؟
باوکی ده‌یه‌وێت کوڕه‌که‌ی باش تێبگه‌ینێت ئاوا بۆی شی ده‌کاته‌وه‌ ده‌ڵێت:
کوڕی خۆم جوان گوێبگره‌ بۆ ئه‌وه‌ی لم تێبگه‌یت ئه‌مه‌ی ئێستا بۆت باس ده‌که‌م نمونه‌یه‌كه‌ له‌ چه‌مکی سیاسه‌ت وحوکمه‌ت له‌ ووڵاتی ئێمه‌دا..
له‌ماڵی خۆماندا من که‌ باوکتانم واتا من حوکمه‌تم.. هه‌رچی هه‌وڵیشم هه‌بێت هه‌ر بۆ ئێوه‌ که‌ ده‌توانین بڵێن سیاسه‌ت ده‌که‌م،پاشان دایکاتان گۆمه‌ڵگایه‌ کادێری باشی وه‌ك تۆ په‌روه‌رده‌ ده‌کات، تۆش رۆشنبیر و نوخبه‌ی ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و حوکمه‌ته‌ی منی و خه‌ڵکی ئاگادار ده‌که‌یته‌وه‌ هۆش مه‌ندیان ده‌که‌یت،برا بچوکه‌که‌ت نه‌وه‌ی نۆێیه‌ ده‌بێت به‌ هه‌موومان چاومان لێ بێت تا به‌ جوانی په‌روه‌رده‌ی بکه‌ین، چونکه‌ دوایی ئه‌و جێگای ده‌سه‌ڵات و حوکمه‌ته‌که‌ ده‌گرێته‌وه‌، کاره‌که‌ره‌که‌مان ئه‌و خه‌ڵکه‌ هه‌ژارو بێ ده‌رتانه‌یه‌ که‌ له‌ووڵاته‌که‌ماندان و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین که‌ گوزه‌رانیان باش بکه‌ین دڵخۆشیان بکه‌ین، ئه‌مه‌یه‌ حوکمه‌ت سیاسه‌ت...
کوڕه‌که‌ شه‌و به‌ده‌نگی برا بچوکه‌که‌ی به‌ ئاگا هات ده‌گریا هاواری ده‌کرد، چووه‌ لای سه‌یری کرد له‌ ناو پیسای و میزی خۆیدا وا نغرۆ ده‌بێت هه‌ر ده‌گری و که‌س نایه‌ت به‌لایه‌وه‌، به‌په‌له‌ چوو بۆلای دایکی تا به‌ ئاگای بێنێت هه‌رچی هاواری هێنا بۆ دایکی.. دایکی له‌ خه‌وێکی زۆر قورس و قوڵدا بوو هه‌ر به‌ئاگا نه‌هات ناچار رووی کرده‌ باوکی تا په‌نا بۆ ئه‌و به‌رێت که‌چی باوکی دیار نیه‌ که‌س نازانێت بۆ کوێ چووه‌، بۆداواجار رووی کرده‌ کاره‌که‌ره‌که‌یان له‌ و ژووره‌ی که‌ له‌ماڵه‌کیاندا نیشته‌جێ بوو، سه‌یری کرد باوکی به‌سه‌ر کاره‌که‌ره‌که‌یانه‌وه‌ خه‌ریکی......!!!! ناچار هاته‌وه‌ خۆی لێی خه‌وت هیچی بۆ نه‌کرا..
بۆ به‌یانی کاتی به‌رچای باوکی له‌ کوڕه‌که‌ی پرسی: کوڕم ئێستا تێگه‌یشتی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا چۆنه‌ و ئه‌توانیت به‌م شێوه‌ دابه‌شی بکه‌یت؟
کوڕه‌ له‌ وه‌ڵامدا ووتی بابه‌ زۆر باش تێگه‌یشتم..
باوکی ووتی باسێکم بۆ بکه‌؟
کوڕه‌ ووتی:نه‌وه‌ی نوێ له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا له‌ پیسای و میزی خۆیدا گه‌وزاوه‌ که‌س ناچێت به‌لایه‌وه‌ هاواری بۆ هه‌موو لایه‌ك هێناوه‌ که‌س ته‌نانه‌ت هیچ ئاماژه‌یه‌کی پێناکات ئیتر ناچار نغرۆ ده‌بێت له‌ پیسایی..
کۆمه‌ڵگا له‌ خه‌وێکی قوڵدایه‌ هیچ که‌س ناتوانێت هه‌ڵیسێنێت له‌خه‌و،ئه‌وه‌نده‌ خه‌وه‌که‌ی قوڵه‌ ئه‌گه‌ر چی خیانه‌تی لێبکرێت ئه‌و له‌ خه‌وبینینی خۆی نه‌که‌وێت له‌وانیه‌ ده‌رمانی بیهۆشی ده‌رخوارد درابێت، ئاماده‌ نیه‌ بۆ جارێکیش سه‌ر به‌رز بکاته‌وه‌..
رۆشنبیر له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا که‌س گوێی بۆ ناگرێت، هه‌رچی خه‌ڵکی به‌ ئاگا دێنێته‌وه‌ به‌ڵام بێ سووده‌ هیچ که‌س ئه‌رزش بۆ رۆشنفکره‌کان دانانێت..
ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ژارو بێده‌ره‌تانه‌ حوکمه‌ت و سیاسه‌ت سوار ملی بووه‌ لێی نابێته‌وه‌ ئه‌ویش ناچاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بژی بێده‌نگه‌و به‌ڵام له‌ ناو دڵیدا گریان تووڕه‌ی په‌نگی خواردوه‌ به‌ڵام زستان سارده‌ و نانیش گرانه‌ هه‌ر ده‌بێت بێ ده‌نگی له‌ماڵیدا میوانبێت..
حوکمه‌ت سیاسه‌ت مۆنۆپۆڵی سه‌روه‌ت سامانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی کردوه‌ ئه‌وه‌ی تۆزێك ده‌نگ به‌رز بکاته‌وه‌ ده‌یکاته‌ فه‌رمانبه‌ری حیزبی ئیتر بۆ داوجار ئه‌ویش خه‌فه‌ ده‌بێت..
من له‌م وولاته‌ی خۆماندا وا له‌حوکمه‌ت سیاسه‌ت خه‌ڵکی تێگه‌یشتوم..
تۆ بڵێ له‌ کوردستانی خۆشمان وابێت؟

به‌روار: 23/11/2014
بینین: 1508
   زیاتر ...