نوسه‌ران
  ناسخو مەنسوخ چیە ..
ماکوان کەریم

هەندێك کەس وا تێگەیشتوە کە ناسخو مەنسوخ گۆڕینی ئایەت و پەشیمان بوونەوەیە یاخود رکەبەری یەکترن لەگەڵ ئایەتو فەرمودەکانی خۆشەویستمان پێغەمبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم -..

بەڵام لە ڕاستیدا ناسخو مەنسوخ وانیە- بەڵکو- ئەوە قەڵەمی ئەو قەڵەمە شکاوانەیە کە دەیانەوێت ئەم گومانە دروست بکەن لە ناو دڵی موسڵماندا و بێبنەمایە باسەکانیان ، بەڵکو ناسخو مەنسوخ واتا پێداویستی قۆناغێك بۆ قۆناغێکی تر دەگۆرێت..

بۆ نمونە ئایەتی یەکەمی "مەی" کە هاتە خوارەوە دەفەرموێت مەی واتا عارەق سەرخۆشکەرەکان سودی هەیە و بەڵام خراپەی زیاترە وەك قۆناغی یەکەم .."يسألونك عن الخمر والميسر قل فيهما إثم كبير ومنافع للناس" (البقرة:219)
قۆناغی دوای ئەوە ئەم ئایەتە نەسخ کردوە بەوەی لە کاتی نوێژ خوێندنتانە مەی مەخۆنەوە ، بۆ ئەوەی لە پێنج فەرزەکەدا وایان لێدەکات دوور بکەونەوە لە کارە نەشیاوە..

قۆناغی کۆتایی کە ئەم دووئایەتە نەسخ دەکاتەوە ئەوەیە بە دەقی روون حەرامی دەکات .. ئەمە نمونەکی بەرچاوە ..إنما الخمر والميسر والأنصاب والأزلام رجس من عمل الشيطان فاجتنبوه

واتا ناسخ و مەنسوخ بۆ ئەویە کە مرۆڤەکان قۆناغ بە قۆناغ لەو کردارە جاهیلانە رزگاری بێت یاخود پەیوەندی هەبووە بە عورفەوە ..

بۆ نمونە پێغەمبەر سەرەتا نەهی کرد لەوەی کە بچنە سەر گۆڕستان ، دوای ئەوەی کە گۆڕانکاری لە کۆمەڵگاکەدا روویداو ئەقڵێتیان بەرەو باشی چوو ، فەرمانی پیداوون کە سەردانی گۆڕستان بکەنەوە بۆ ئەوەی بیری قەبرو قیامەت بکەنەوە سەرەتا دەترسا وەك عورفی جاهیلی بکەونەوە پەرستنی قەبری پیاوچاکانیانو گۆڕستانەکان..
كنت نهيتكم عن زيارة القبور ألا فزروها) رواه مسلم.

یاخود سەرەتا وەك نزیك بوونەوە لە لایەنی بەرانبەرو بۆ نمونە قیبەلی موسڵمانان قودس بوو بۆ ئەوەی هەستێکی یەك پارچەی دروست ببێت لەگەڵ جولەکەو مەسیحیەکاندا ، دوای ئەوە موسڵمانان ئیمتیازی خۆیان وەرگرتو قیبلەیان جیابوویەوە..فولِّ وجهك شطر المسجد الحرام}..

یاخود لە جیاتی فەرزی رەمەزان لە عاشورادا بەرۆژوودەبوون موسڵمانان، بۆ ئەوەی جولەکەکان لە موسڵمانان نزیك ببنەوە..
{فمن شهد منكم الشهر فليصمه} (البقرة:185).

کەواتە ناسخو مەنسوخ بۆ ئەوە نیە.. نەزانەکان لە خۆیانەوە باسی بکەن و وابزان گۆڕانکاری روویداوە لە مەبادئی و جیهان بینی ئیسلام ، نەخێر بەڵکو- بۆ قۆناغ بەندیو سودی مرۆڤەکان هاتووە

واتا ناسخو مەنسوخ بۆ قۆناغ کارییە، مرۆڤەکان سودی لێوەر بگرن ..

به‌روار: 30/01/2015
بینین: 1902
   زیاتر ...