نوسه‌ران
  پێویستە ئیسلامیەکان جێگای گۆڕان بگرنەوە..
ماکوان کەریم

ئیسلامیەکانی کوردستان هێزێکی ڕەسەنی ناو گۆڕەپانی سیاسی کوردستانن .. لە رووی جەماوەریشەوە توانایەکی باش و سەروەتێکی جەماوەری نایابیان هەیە و لە رووی ئابوریشەوە تارادەیەك خەڵکی زەنگی و دەوڵەمەندی خواناسی باشیان تێدا هەڵکەوتەوە..
کەواتە کە دەڵێم دەبێت جێگای گۆڕان بگرێتەوە ، بەواتای ئەوەی ببنە هێزی دووەمی ناو گۆڕەپانەکە ، چونکە ئەوەی کە گۆڕانی بەهێز کردوە زۆربەی کادێرە دەست پاك و چاو ودەم پاك و داوێن پاکەکانی ناو یەکگرتووی ئیسلامی بوو کە پەروەردەی کردن و پاشان چوونە ناو گۆڕان و درێژەیان بە خەباتی خۆیان دا.. بە تەنها لە یەکگرتوو ئەو کارە رووی نەداوە بەڵکو لە کۆمەڵیش و بزوتنەوە هەمان کادێرو تەنانەت سەرکردەی لێهاتوشیان چونەتە ناو ئەو بزوتنەوەیە ..
لێرەدا باسەکەی من هیچ نەیاری و کاریگەریو دژایەتیەکی نیە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان .. نەخێر- بەڵکو بزوتنەوەی گۆڕان پێداویستی ناو ئەو گۆڕەپانەکە بوو ، بەڵکو کاری زۆر باشی ئەنجامداوە ، ئەوەی من دەمەوێت باسی بکەم پێوەرکردنیەتی بە گۆڕان لە رووی هێزی جەماوەری و تەنانەت فیکری سیاسییەوە، کە مەبەستمە ئیسلامیەکان لە رووی هێزی جەماوەریو فیکری سیاسییە وە لە گۆڕان باشتر بن کە بە دڵنیایەوە هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە رووی هەندێك لەیەنەکانی تری سیاسیەو پەروەردەیەوە ئەوان زۆر لە گۆڕان باشترن و بەدڵنایشەوە پێوەرناکرێن.
پێش هەموو شتێك ئیسلامیەکان - بۆ ئەوەی جەماوەر هاوکاریان بکات پێویستیان بە کۆکردنەوەی هێزی جەماوریە .. من لێرەدا ناوی نانێم بەرەیەکی ئیسلامی ، چوونکە من دڵنیام هیچ کام لە ئیسلامیەکان نایەوێت هێزو رێکخستنی خۆیان تێکەڵ بێت بە حیزبێکی ئیسلامی دیکە .. واقیعانە من تەماشای ڕەوشەکە دەکەم ، بەڵکو هیزێکی سیاسی هاوبەش لە کادێرە چالاکەکانتان دروست بکەن بۆ چوونە ناو حوکومەت و پەرلەمان لەسەر بنەمای یەك دەنگی و یەك هەڵوێستی یەك خستنی بیری سیاسی و هەڵوێستە نەتەوەیەکان و جۆری ستراتیژی تان لەگەڵ کارنامەی حوکومەتو پرسە گرنگەکان بێتەوە .. لەدەروەی حوکومەت و پەرلەمان کاری حیزبی و ڕێکخراوەی بکەن ، بەدڵنیاییەوە ئەم کارە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر کاری حیزبی و رێکخستنەکانتان لە رووی جەماوەرییەوە، هەرچەندە ئەمە پێویستی بە دارشتنی پرۆژەیەکە.. بەڵام من ئەم نوسینە هەر وەك دڵسۆزیەك دەیخمە روو ، بۆ ئەوەی هەزارانی وەك ئێمەو مانانیش پشتگیریتان بکەین و لەکایەی سیاسی ئیسلامیەدا یەكگرتوانە کار بکەین ، ئیتر تۆزێك ماندوویمان دەربچێت ئاهێکی خۆشی بەدڵو دەرونماندا بێت..
لەلایەکی تریشەوە پرۆژە دەرکیەکان و تەنانەت سەلەفیەکانیش بەناوی حەرام بوونی کاری حیزبی ئەو کاریگەرییان .. نامنێت و دڵنیام ئەوانیش پشتگیری تەواوی پرۆژەکە دەکەن جا ئەگەر بەویستی خۆیان بێت یان بەناراستەوخۆی بەبێ وویستی خۆیان بتوێنەوە لەناو ئەو پرۆژەی یەك هێزی سیاسییەدا..
لەلایەکی تریشەو ئەوەتان لە بیرتان نەچێت گۆڕان بزوتنەوەیەکی خۆ وویستە لە خۆی زیاتر ئەجیندای کەسی تری پێ قوبوڵ نیە ، کە لە راستیشدا ئەمە مافی خۆیەتی ، بەڵام ئەجیندای هەر سێ حیزبە ئیسلامیەکە بە کۆی گشتی یەکە ، ئەشێت لێرەو لەوێ جیاوازی بچوك ببینرێت ، بەڵام بەگشتی ئەجیندایان یەکە ..
ئەمە کارەش لەرووی هێزەکانی ناوە تەنانەت هێزە دەرکییەکان مامەڵەی جدی ترو بەرفراوانتر لەگەڵتاندا دەکرێت، بەڵام نەك بقۆزرێتەوە بۆ کاری تەسکی حیزبی ، بەڵکو بۆ ئەم مەبەستانە لە هەرسێ لایەنەکە لیژنەو ژوور و کۆمیتەو هەر ناوێك خۆتان بە بەشی دەزانن دروست بکەن ، لە رووی راگەیاند و پەیوەندی و دارایی ..هتد ، بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێکی بڕیاردان بۆ سیاسەکانی ئیسلامیەکان و ئەوکات زیاتر ئیحتیوای گۆڕەپانی سیاسی کوردستان دەکرێتەوە ..
ئەمەش خەون نیە یان خەیاڵ نییە ، ئەوەی من چاوم لەسەر ووردکردۆتەوە و ئەوەی کە کاریگەری هەیە لە ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق وهەرێمی کوردستاندا .. بەشێکی زۆری کادیرە ئیسلامیەکانن ئەوان زۆر لە عەلمانیەکان جالاك ترن تەنانەت کادێرە چالاکەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕانیش هەموو تامو بۆنە ئیسلامیەکەیان پێوە دیارە..
پەیامی کۆتایی من لەم باسەدا ئەوەیە : هەموو حیزبێك لە دوو سەد کەس بۆ سێسەد کەسی پێویستە بۆ بەڕێوەبردن ، ئەگەر زۆر حیزبەکە گەورەبێت تا بچێتە هەزار کەس ، دوای ئەو جەماوەرە زۆرە چی لێدەکەیت ؟، ئەگەر نەتوانیت توانایان تەوزیف بکەیت و خۆت بەرفراوان نەکەیت- هەڵەی یەکگرتوو دووبارە دەبێتەوە کە نەیدەتوانی کادێرەباشانەی چۆن تەوزیف بکات ،تا گۆڕان بردی بۆ خۆی ، جا لێرەوە دەبێت ئێمەو مانان یەکگرتوو بەهێز بکەینەوە یاخودبڵێم زیاتر ئیسلامیەکان بەهێز بکەینەوە ، بۆ ئەوەی جارێکی تر کەس نەتوانێت سود لەو کەلێنو بۆشایانە وەربگرێت ..
هەموومان بتوانین توانا وهێزی ئیسلامیەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بێنن بۆ خزمەتی ئیسلام و پاشان کوردو کوردستان و خەڵکەکەی بەگشتی تا بتوانین هێزی سەرەکی و دەسەڵاتی یەکەمی ئەو هەرێمە بین ، ئیتر خەڵکی لەدەست دزو جەردەو نەوت دەزکان و خواردنی قوتی ئەو خەڵکە و بەهەدەر بردنی ماف و توانای خەڵکی رەشو ڕوت رزگار بکەین و ئیتر ئێمەی ئیسلامی بەدیل بین بۆ ئەو گۆڕەپانە 
به‌روار: 02/01/2016
بینین: 1411
   زیاتر ...