وتار
  قاچاخ بە هێزی ئەمنی دەکرێت، ڕۆژنامەنوسێک چەندین زانیاری ئاشکرا دەکات
دانیار محمد

پرسی قاچاخ لە مەرزە سنوری و بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان،تادێت گەرمتر دەبێت و لەو نێوەندەدا ئەمڕۆ ڕۆژنامەنوس و چالاکەوانێکی مەدەنی بە ناونیشانی قاچاخ لە ئاستێکی باڵادایە،چەند بەڵگەیەکی لەسەر ئەو شتانە بڵاوکردەوە کە لە ئێستادا قاچاخ دەکرێن لەلایەن بەرپرسانی حیزبییەوە باس لەوەش دەکات لە بەشێک لە کارەکانیاندا هێزی ئەمنی بەکاردەهێنن.

لە بەشێکی نوسراوەکەیدا دانیار محمد، رۆژنامەنوس و چالاکەوانی مەدەنی، دەڵێت، پرسی قاچاخ لە مەرزە سنوری و بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، چەندین بەڵگەی زۆر ئاشکرا لەسەر قاچاخێتی بەرپرسان لە خاڵە سنوریەکان کە نادرێنە دادگا، بەرپرسانی دارایی و بەتایبەت گومرگ، دەیانەوێت بڵێن: ئەم دۆسیەی قاچاخیە گەورەکراوە، بەرپرسانی باڵای لە پشت نیە!! بەدڵنیایی لوتکەی دەسەڵات لە کوردستان لەپشت قاچاخچێتیەوەیە.

دانیار محمد لە باس لەوەش دەکات: لەو ١٣ کۆمپانیایەی لە ھەریەک لە خاڵە سنوریەکان مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار وردەگرن، لەسەر بنەمای یاسای گرێبەستیان بۆ نەکراوە، لەسەر بنەمای گەندەڵی و مەحسوبیەت و حزب حزبێنە بۆ دەوڵەمەندکردنی چەند کەسێک.

لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەیدا باسی لە چەند جۆرێک لە قاچاخ کردوە کە ئێستا لە خاڵە سنورییەکانی هەرێم لەلایەن بەرپرسانی حیزبی و کەسانی نزیکیانەوە ئەنجامدەدرێت و باس لەوەش دەکات کە ئەگەر بەدەم خەمی میللەتەوە نەچن و بەردەوامی پێ بەدن ئامادەین ناوەکانیان بڵاوبکەینەوە.

دانیار محمد باسی کردوە؛  ٩٥٪‏ جگەرە بە قاچاخ دێت و نوسینگەیان لە بازاڕی جگەرەکەیە، رسوماتی گومرگی جگەرە بەراورد بەو سەردەمەی قاچاخی زۆر کەمبوو مانگانە نزیکەی ١٠ملیۆن دۆلار کەمیکردوە، لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی کشتوکاڵ ھێنانی مریشکی بەستوی لەدەرەوە قەدەغەکردوە.. بازاڕ پڕە لە مریشکی بەستووی دەرەوە،ھێنانی ھێلکە قەدەغەیەو بازاڕ پڕە لە ھێلکەی قاچاخ.. بازاڕ پڕە لە خورمای قاچاخ لەلایەکی دیکەوە جیاواز لەوانە زیاتر لە ١٦ ھەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل بە قاچاخ داخڵکراوەو ئێستا بێ ژمارەن، ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی ژمارەیان پێبدرێت.

دانیار محمد باس لەوە دەکات مەودایی قاچاخ زۆر فراوانتر بووە و قاچاخچیان دەست دەدەنە هەموو شتێک،باس لەوە دەکات، وەزارەتی کشتوکاڵ ھیچ مۆڵەتێکی بە ھێنانی ئاژەڵی سوری و ئێرانی و تورکی نەداوە، مەیدانی ئاژەڵان پڕە لە حەیوانی سوری وتورکی و ئێرانی( ئێستا ھێنانی ئاژەڵی سوری ڕاگیراوە) ،ئێستا مس و فافۆن و زەرد، بارھەڵگری بە حەوت ملیۆن دینار دەبرێتە دەرەوە بەبێ گومرگ..

باس لەوەش دەکات، ئێستا لە دەرەوەی گومرگی باشماخ، بە پشتبەستن بە ھێزی ئەمنی جگەرە بە قاچاخ دێت و بە ھیچ گومرگ و پشکنینێک تێناپەڕێت، قەبارەی ئەم قاچاغی جگەرەیە بەشێوەیەکی مەترسیدار زیادیکردوەو (80%)ی‏ جگەرە ئێستا بە قاچاغ و بە ھێزی ئەمنی داخڵ دەکرێت.

ئەو چالاکەوانە دەڵێت: بەدڵنیایی بە کۆتایی قاچاخ و ڕێککردنەوەی کۆمپانیاکاری، داھاتی خاڵە سنوریەکان نزیک دەبێتەوە لە ٣٠٠ ملیار دیناری مانگانە


به‌روار: 06/02/2021
بینین: 889