وتار
  کاتێک خودا دێتە گۆ...
هەژار نامیق


وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه‌، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).

کاتێکى خودا دێتە گۆ ئەوانەی دەنگیان بەرزە بێدەنگ ئەبن ، کاتێک خودا دەردەکەوێت ئەوانەی بەهێزن لاواز ئەبن ، کاتێک نوری ئەو دێت تاریکیەکان کۆتاییان دێت ، کاتێک ئەو دێت ناخۆشیەکان کۆتاییان دێت ، کاتێک ئەو دێتە شتە شکاوەکان چاک دەبنەوە ، کاتێک ئەو دێت ڕێگانەبڕاوەکان بڕاوە دەبن ، کاتێک ئەو دێت شکستەکان کۆتاییان دێت ، کاتێک ئەو دێت ئازارەکان ساڕێژ ئەبن ، کاتێک خودا دێتە گۆ بیابانەکان دەبنە دەریا ، خەزان دەبێتە شکۆفایی ، تۆفان دەبێتە شنەبا ، توڕەیی دەبێت بە ئارامی ، زیندان ئەبێت بە ئازادی ، ئازارەکان سارێژ دەبن ، گریانەکان کۆتایان دێت ، نەفرەتەکان دەبنە ڕەحمەت ، زەحمەتەکان دەبنە ڕەحمەت ..
ئەو هەر دەدوێت ، ئەو هەر دێت بەڵام بە کاتی خۆی لەو چرکەساتەی کە لووتکەی ئازارەکانت دەست پێ دەکات ئەو کاتەی کە نائومیدێت گەشتووەتە ترۆپک ئەو هەر دێت ئەگەر چی سەبر و ئارامی ئەو و ئێمە زۆری فەرقە ، بەڵام لە پاش هەموو ناخۆشیەکان خۆشیەکان دێن ، لە پاش هەموو ئازارەکان ساڕێژیەکان دێن ، دەرمانی دەردەکان لای ئەوە ئەوکاتەی هیچ هیواو ئاواتێک ئەو کاتەی هیچ دەرمان و تەبیبێک ئەو کاتەی هیچ وەزیر و گزیرێک ئەو کاتەی هیچ دروستکراوێک ناتوانێت بێت بە هاناتەوە ئەو دێت .
تاریکى شەو چەند ڕەش بێت ، درێژی شەو چەند بێت ، ساردی شەو چەند سارد بێت ئەبێت کۆتایی بێت نووری هیوا و ئۆمێد هەر ئەبێت وەدەربکەوێت ، هیواو ئومێد وەک ئەستێرە وان بە ڕۆژی ڕوون بەدەر ناکەون لە کاتی تاریکى شەو بە دەر دەکەون .
کاتێک خودا دێتە گۆ دەبێت فیرعەون بێدەنگ بێت ، کاتێک ئەو دێتە ناو مەیدان دەبێت ڕق و توڕەیی و ترس کۆتایی بێت کاتێک ئەو هاتە گۆ مووسا (د.خ) دەبێتە خۆشەویستى خۆشەویستەکەی فیرعەون دەبێت مووسا پەروەردە بکرێت دەبێت بمێنێت دەبێت بەهێز بێت . کاتێک ئەو دێتە گۆ دوژمن دەبێت بە دۆست وەک ئەو کوڕە هەژارەی کە داوا لە خوا دەکات کە سەبەتەیەک گێلاسی بداتێ دراوسێکەی ئەم کە گاڵتەی پێ دەکات و بڕوای بە خودا نیە ، بەیانی سەبەتەیەک گێلاس دەخاتە بەردەم ماڵى کوڕە هەژارەکەوە ئەویش سوپاسی خوا دەکات کە خوای من داوای هەرچی دەکەم تۆ بێ دوودڵى پێمی دەبەخشیت ، کوڕە بێ بڕواکەش دەڵێت : هەی گەمژە ئەوە من بۆم کڕیت نەوەک خوا ، کوڕە هەژارەکەش ڕوودەکاتە ئاسمان و دەڵێت : خودایە سوپاس کە بۆ بە جێهێنانى داواکاریەکانم شەیتانێکت کرد بە وەسیلە، ئەو دێت ...
به‌روار: 25/01/2021
بینین: 860